قەدەری ئەم ڕێیە… ٢٦ ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی ١٩٩٠دا م. فەتحوڵڵا گولەن باسی ئەو ڕووداوانە دەکات کە ئێستا ڕوودەدەن و باسی ئەوە دەکات کە دەبێت چۆن هەڵسوکەت بکرێت لەم جۆرە هەلومەرجانەدا!

پەروەردگار دەفەرموێت: سوێند بێت ئێمە کەسانی پێش ئێوەشمان بە تاقیکردنەوەی جۆراوجۆر تاقیکردوەتەوە.

ئایا وا گومان دەبەن یەکسەر بڕۆنە بە هەشتەوە بێ ئەوەی ئارامگران و ئارامنەگران، تێکۆشەرە ئارامگرەکان و کەسانی ناتێکۆشەر و ئارامنەگر لەیەك جیا بکرێنەوە، بێ ئەوەی ئەمانە بە تاقیکردنەوەدا ببرێن و لە یەك جیابکرێنەوە، وا دەزانن دەڕۆنە بەهەشتەوە؟
هەزار و یەك سەختی و نارەحەتی چاوەڕێی ئێوە دەکەن. هەزار و یەك چاوی پڕ لە بوغز و کینە چاوەڕێی ئێوە دەکەن. سینە پڕ لە نەفرەتەکان چاوەڕێی ئێوە دەکەن. لە بەرامبەر هەموو ئەمانەوە هێزی ئێوە خاوەنی ”لا حول ولا قوة إلا باللە”یە، ئەو خوایەی تەواوی هێز و دەسەڵاتەکانی لە دەستی خۆیدا کۆکردووەتەوە.
ئێوە یادی ئەو بکەن تا ئەویش بە توانستی بێ پایانی خۆی، بە زانستی بێ پایانی خۆی، بە ئیرادەی بێ پایانی خۆی، بە ویستی بێ پایانی خۆی، لەم ڕێگا درێژانەدا دەستتان بگرێت و هەڵتان بسێنێتەوە.
دەهەژێنرێن، دەلەرزێنرێن، لە ماڵ و نیشتیمان دەکرێن، بە بەڵاکان سەرکەوتنتان دەخرێت، بەڵام ئێوە چۆك دانادەن. هەموو شتێك تەواو دەبێت. واتان لێدێت هێز و توانای هەڵگرتنی هەنگاوێکتان نامێنێت، هەلومەرجەکان لە دژی ئێوە هەڵدەکەن، زەمەن لە دژی ئێوە دەگوزەرێت، بەڵام ئێوە ناکەونە نێو نائومێدی و کۆڵ نادەن. سەربەرزانە دەوەستنەوە و هەتا زایەڵەی دەنگتان بڕوات دەڵێن ”اللە”.
کەی یارمەتی و سەرکەوتنی خوایی دێت؟ لەو خاڵەدا کە هەموو شتێك دەگەنە کۆتایی، هۆکارەکان بە تەواوی خامۆش دەبن، مسبب الأسباب “سازێنەری هۆکارەکان” دەبینرێت، نهێنی ئەحەدییەت لە نێو نووری تەوحیددا بەدەر دەکەوێت، بە ویژدانتاندا دەچرپێنرێت و دەوترێت ”یارمەتی خوایی نزیکە، مەکەونە نێو نا ئومێدییەوە”.
بەڵام داخۆ ئێوە تا ئەو ڕادەیە توشی لەرزە بوون؟! تا ئەم ڕادەیە بەسەر ئاگری جۆراوجۆردا براون؟! تا ئەم ڕادەیە شیشی ئاگرین بەسەر سەرتاندا چزێنراوە؟! تا ئەم ڕادەیە لە گیانی خۆتان بێزارکراون؟! تا ئەم ڕادەیە لە ژیان بێزار بوون؟! تا ئەم ڕادەیە ناڕەحەت کراون؟! وەك پێغەمبەران تا ئەم ڕادەیە سەختیتان چەشتووە؟! وەك ئەوانەی لەگەڵ پێغەمبەران بوون! تا ئەم ڕادەیە چەرمەسەریتان بینیوە؟
جا کە ئاواتان لێهات، لە یادی مەکەن، زۆر باش بزانن یارمەتی خوایی نزیکە. وەك هەورێكی بەهاری بە بەردەوامی بەسەر سەرتانەوە دەسوڕێتەوە، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دڵە شایەنەکان دادەپۆشێت و، زەردەخەنە دەخاتە سەر لێوی ئەوانەی هەتا ئێستا چاو بەگریان بوون
یلاهی! زەردەخەنە ببەخشە. زەردەخەنە بخە سەر لێوی ئەوانەی دەگرین. وەك ئەو بارانەی کاتی هاتنمان بۆ ئێرە لە هەوری ڕەحمەتەوە باراندت. ئاواش ڕەحمەتی خۆت لەسەر سەرمان کەم مەکە.
خوای گەورە دەتان گەیەنێت بەو ڕۆژانە! بەڵام ئێوە پەلە دەکەن، بەڵام ئێوە پەلە دەکەن! کاتێک سونبولەکان هێشتا سەوزن، ئێوە دەیان دوورنەوە. بەڵام پەلە دەکەن. هەتا کاتی دوورینەوە دێت، هەتا کاتی دیاریکراو دێت، دەبێت ئێوە ئەرکەکانی خۆتان بەجێ بهێنن، وە خۆتان تێکەڵی ویستی خودایی نەکەن. ئەو بەڵێنەی کە دابووتان بەجێی بگەیەنن، ئەرکی بەندایەتی بەجێ بهێنن، وە منیش ئەوەی لەسەرمە بە ئەنجامی دەگەیەنم. تەنها کەمێكی دی ئارام بگرن! ئەوجا ببینن چ بەهارگەلێکتان پێ دەبەخشێت. چ هەورگەلێكی ڕەحمەت دەنێرێت! چ چیمەنگەلێك سەوزدەکات!
داوام ئەوەیە کۆمەکی لەگەڵ ئێوە بێت. لوتفی خۆیتان لێ بەدوور نەگرێت. بەو لوتفانەی کە پێتان دەبەخشێت خۆشحاڵتان بکات، سەرفرازتان بکات.

قەدەری ئەم ڕێیە…٢٦ ساڵ پێش ئێستا لە ساڵی ١٩٩٠دا م. فەتحوڵڵا گولەن باسی ئەو ڕووداوانە دەکات کە ئێستا ڕوودەدەن و باسی ئەوە دەکات کە دەبێت چۆن هەڵسوکەت بکرێت لەم جۆرە هەلومەرجانەدا!پەروەردگار دەفەرموێت: سوێند بێت ئێمە کەسانی پێش ئێوەشمان بە تاقیکردنەوەی جۆراوجۆر تاقیکردوەتەوە.ئایا وا گومان دەبەن یەکسەر بڕۆنە بە هەشتەوە بێ ئەوەی ئارامگران و ئارامنەگران، تێکۆشەرە ئارامگرەکان و کەسانی ناتێکۆشەر و ئارامنەگر لەیەك جیا بکرێنەوە، بێ ئەوەی ئەمانە بە تاقیکردنەوەدا ببرێن و لە یەك جیابکرێنەوە، وا دەزانن دەڕۆنە بەهەشتەوە؟هەزار و یەك سەختی و نارەحەتی چاوەڕێی ئێوە دەکەن. هەزار و یەك چاوی پڕ لە بوغز و کینە چاوەڕێی ئێوە دەکەن. سینە پڕ لە نەفرەتەکان چاوەڕێی ئێوە دەکەن. لە بەرامبەر هەموو ئەمانەوە هێزی ئێوە خاوەنی ''لا حول ولا قوة إلا باللە''یە، ئەو خوایەی تەواوی هێز و دەسەڵاتەکانی لە دەستی خۆیدا کۆکردووەتەوە.ئێوە یادی ئەو بکەن تا ئەویش بە توانستی بێ پایانی خۆی، بە زانستی بێ پایانی خۆی، بە ئیرادەی بێ پایانی خۆی، بە ویستی بێ پایانی خۆی، لەم ڕێگا درێژانەدا دەستتان بگرێت و هەڵتان بسێنێتەوە.دەهەژێنرێن، دەلەرزێنرێن، لە ماڵ و نیشتیمان دەکرێن، بە بەڵاکان سەرکەوتنتان دەخرێت، بەڵام ئێوە چۆك دانادەن. هەموو شتێك تەواو دەبێت. واتان لێدێت هێز و توانای هەڵگرتنی هەنگاوێکتان نامێنێت، هەلومەرجەکان لە دژی ئێوە هەڵدەکەن، زەمەن لە دژی ئێوە دەگوزەرێت، بەڵام ئێوە ناکەونە نێو نائومێدی و کۆڵ نادەن. سەربەرزانە دەوەستنەوە و هەتا زایەڵەی دەنگتان بڕوات دەڵێن ''اللە''.کەی یارمەتی و سەرکەوتنی خوایی دێت؟ لەو خاڵەدا کە هەموو شتێك دەگەنە کۆتایی، هۆکارەکان بە تەواوی خامۆش دەبن، مسبب الأسباب "سازێنەری هۆکارەکان" دەبینرێت، نهێنی ئەحەدییەت لە نێو نووری تەوحیددا بەدەر دەکەوێت، بە ویژدانتاندا دەچرپێنرێت و دەوترێت ''یارمەتی خوایی نزیکە، مەکەونە نێو نا ئومێدییەوە''.بەڵام داخۆ ئێوە تا ئەو ڕادەیە توشی لەرزە بوون؟! تا ئەم ڕادەیە بەسەر ئاگری جۆراوجۆردا براون؟! تا ئەم ڕادەیە شیشی ئاگرین بەسەر سەرتاندا چزێنراوە؟! تا ئەم ڕادەیە لە گیانی خۆتان بێزارکراون؟! تا ئەم ڕادەیە لە ژیان بێزار بوون؟! تا ئەم ڕادەیە ناڕەحەت کراون؟! وەك پێغەمبەران تا ئەم ڕادەیە سەختیتان چەشتووە؟! وەك ئەوانەی لەگەڵ پێغەمبەران بوون! تا ئەم ڕادەیە چەرمەسەریتان بینیوە؟جا کە ئاواتان لێهات، لە یادی مەکەن، زۆر باش بزانن یارمەتی خوایی نزیکە. وەك هەورێكی بەهاری بە بەردەوامی بەسەر سەرتانەوە دەسوڕێتەوە، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دڵە شایەنەکان دادەپۆشێت و، زەردەخەنە دەخاتە سەر لێوی ئەوانەی هەتا ئێستا چاو بەگریان بوونیلاهی! زەردەخەنە ببەخشە. زەردەخەنە بخە سەر لێوی ئەوانەی دەگرین. وەك ئەو بارانەی کاتی هاتنمان بۆ ئێرە لە هەوری ڕەحمەتەوە باراندت. ئاواش ڕەحمەتی خۆت لەسەر سەرمان کەم مەکە.خوای گەورە دەتان گەیەنێت بەو ڕۆژانە! بەڵام ئێوە پەلە دەکەن، بەڵام ئێوە پەلە دەکەن! کاتێک سونبولەکان هێشتا سەوزن، ئێوە دەیان دوورنەوە. بەڵام پەلە دەکەن. هەتا کاتی دوورینەوە دێت، هەتا کاتی دیاریکراو دێت، دەبێت ئێوە ئەرکەکانی خۆتان بەجێ بهێنن، وە خۆتان تێکەڵی ویستی خودایی نەکەن. ئەو بەڵێنەی کە دابووتان بەجێی بگەیەنن، ئەرکی بەندایەتی بەجێ بهێنن، وە منیش ئەوەی لەسەرمە بە ئەنجامی دەگەیەنم. تەنها کەمێكی دی ئارام بگرن! ئەوجا ببینن چ بەهارگەلێکتان پێ دەبەخشێت. چ هەورگەلێكی ڕەحمەت دەنێرێت! چ چیمەنگەلێك سەوزدەکات!داوام ئەوەیە کۆمەکی لەگەڵ ئێوە بێت. لوتفی خۆیتان لێ بەدوور نەگرێت. بەو لوتفانەی کە پێتان دەبەخشێت خۆشحاڵتان بکات، سەرفرازتان بکات.

Posted by ‎Fethullah Gulen پەیجی فەرمی فەتحوڵڵا گولەن‎ on Saturday, July 23, 2016

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *