مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن وەک یەکەم کەسایەتیی موسڵمان خەڵاتی جیهانیی “غاندی- کینگ- ئیکێدا بۆ ئاشتی” پێ بەخشرا.

یەکەم جارە موسڵمانێک ئەم خەڵاتە وەربگرێت…مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن وەک یەکەم کەسایەتیی موسڵمان خەڵاتی جیهانیی "غاندی- کینگ- ئیکێدا بۆ ئاشتی" پێ بەخشرا.مەراسیمی خەڵات بەخشینەکە ئەمڕۆ ١٠ ی نیسان بە بەشداری سەدان کەسایەتیی ئەکادیمی و چالاکەوانی بواری ئاشتی لە ناوەندی "مارتن لوثەر کینگ" لە زانکۆی مۆرهاوس لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو و تیایدا گولەن وەک "ئەندازیاری ئاشتی" ناسێنرا. شایانی باسە ئەم خەڵاتە تایبەتە بەو کەسایەتییانەی کە لە جیهاندا بە "ئەندازیارانی ئاشتی" ناسراون و هزر و پرۆژەکانیان خزمەتی مرۆڤایەتییان کردووە، لە ساڵانی ڕابردووشدا "نیڵسۆن ماندێلا" وەک کەسایەتی ساڵ ئەم خەڵاتەی پێ بەخشراوە. گولەن لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی خەڵات کردنیەوە ئاراستەی سەرپەرشتیارانی مەراسیمەکەی کرد، ڕایگەیاند کە ئەو بەناوی دانە دانەی خۆبەخشانی بزاڤی خزمەتەوە ئەم خەڵاتە وەردەگرێت.https://www.youtube.com/watch?v=lKkUXBEEWn0&list=PL8_TWBEc1-WY2YA1sbNM-V9JDUWIN174G

Posted by ‎Fethullah Gulen پەیجی فەرمی فەتحوڵڵا گولەن‎ on Friday, April 10, 2015

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *