سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی (كلیم الله) جۆرێكی تره.. هه‌ر كه دێته دونیاوه ده‌خرێته ناو ڕوباره‌وه.. هه‌تا ته‌مه‌نێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن دوژمنه هه‌ره سهرسهختهكانیهوه به‌خێوده‌كرێت و ده‌پارێزرێت.. به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه میسڕ كه نیشتمانیه‌تی به‌جێده‌هێڵێت.. له دیارێكی دیكه به هه‌ستی دووری له نیشتمانه‌وه ده‌تلێته‌وه و، داخوازییه‌كانی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه جێبه‌جێده‌كات كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌ستوویه‌تی؛ واته له جۆرێ: له سه‌یر و سلوكی ڕۆحانیدایه.. ته‌نها چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌یه‌ك نا، به‌ڵكو چه‌نده‌ها ساڵ “ئه‌ربه‌عین” ده‌كێشێت.. هاوشێوه‌ی ئه‌وانی پێش خۆی هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ له ژان و چله‌دا ژیاوه… به‌كورتی، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری (أشد الناس بلاء الانبیا‌ء) (واته: سه‌ختترین به‌ڵا و موسیبه‌ت به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌راندا دێت)، هه‌میشه ڕه‌نجی ده‌كێشا، به‌ڵام ئاخ و داخی له‌تاو ده‌رد نه‌ده‌كرد.
یه‌كه‌م ڕووكردنی ئه‌و له خوا و، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌فسی خۆی و هه‌ڵڕشتنی ناخی خۆی، ئه‌و كاته ڕوویدا كه به گورزێكی هه‌ڵه و له ئه‌نجامی ڕووداوێك قیبتییهك ده‌كوژێت. ده‌ستده‌كات به كێشانی ئازاری ویژدان. (القصص: 16). خوای گه‌وره‌ش دادگایی كرد. به وتنی (القصص: 17)ش ناڵاندنی و ده‌ردی دڵی خۆی ھه‌ڵڕشت.
حاڵ و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و قامه‌ته باڵایه به‌م جۆره بوو. ئه‌و شتانه‌ی ئێمه به بچووك ده‌یانبینین یان هه‌ر نایانبینین، ئه‌وان وه‌ك گوناهی گه‌وره ده‌یبینن و، یه‌كسه‌ر هانا بۆ داوای لێخۆشبوو‌ن و لێبورده‌یی ده‌به‌ن.. خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه به‌ره‌و ئاسۆی مانه‌وه به پاكی و بێگه‌ردی ئاڕاسته‌ی ده‌كردن.
حه‌زره‌تی مو‌سا وه‌زیفه‌یه‌كی هه‌بوو؛ باسكردنی خوا بۆ سته‌مكاره‌كه‌ی ڕۆژگاری خۆی و، كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل و گواستنه‌وه‌یان بۆ جێیه‌كی ئه‌مین. به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا فیرعه‌ونێكی یاخی حوكمی قه‌ده‌ری میسڕی ده‌كرد. هه‌ركه‌سێكی به پێچه‌وانه‌ی خۆیان بزانیایه -هاوشێوه‌ی فیرعه‌ونه‌كانی ئه‌مڕۆ- یان ده‌یكوشت، یان له كونجی زیندان توندی ده‌كرد. به‌جێهێنانی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی حه‌زره‌تی كهلیموڵا له طوری سینا وه‌ری گرتبوون دژواربوو. ئه‌وه‌نده هه‌یه ماده‌م فه‌رمان له “ئه‌و”ه‌وه‌یه، وتنی “نا” مه‌حاڵه. به‌م پێیه هه‌م ئه‌ركی پێغه‌مبه‌رانه‌ی خۆی ڕاده‌په‌ڕاند و، هه‌م نه‌وه‌كانی ئیسڕائیلیش له سته‌م و ده‌ستدرێژی و چه‌وسانه‌وه ڕزگارده‌كرێن. هێشتا تازه ڕۆحی پیرۆزی به وه‌حیی ئاسمانیی شه‌ره‌فمه‌ند بووبوو، وه‌لێ به فه‌رمانی خوا بێئه‌وه‌ی چاو بتروكێنێت قۆڵی بۆ ئه‌و كاره هه‌ڵكرد كه پێی سپێررابوو و هارونی براگهورهشی له‌گه‌ڵ خۆی برد. به‌ره‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره جۆاوجۆرهكان به‌ڕێكه‌وت، به‌هۆی متمانه‌یه‌وه به عینایه‌ت و چاودێریی به‌دیهێنه‌ر.
ئه‌و گرفتانه‌ی چوارده‌وریان ته‌نیبوو ته‌نها ته‌نها تایبه‌ت نه‌بوون به ده‌سه‌ڵاتداره سته‌مكاره‌كان؛ به‌ڵكو كه‌سانێكیش هه‌بوون ده‌یانوت هه‌تا ڕاسته‌وخۆ خوا نه‌بینن باوه‌ڕناكه‌ن.. كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م لێیان دووركه‌وتنه‌وه، هه‌ندێكیان به تێوهژهنینی شه‌یتان ده‌ستیان به گوێره‌كه‌په‌رستی كرد.. كۆمه‌ڵێك لایه‌نگری بێوه‌فای هه‌بوون ده‌یانبۆڵاند و ده‌یانوت “تووشی هه‌مان ئه‌و شتانه ده‌بین كه پێش تۆش تووشمان ده‌بوون!” كاتێك به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕێنران و گه‌یشتنه كه‌ناری ئارامی، كۆمه‌ڵێك نه‌زان له‌دوای بینینی هۆزێكی بتپه‌رست ده‌ڵێن “تۆش بتێكمان بۆ دروستبكه!” له بابه‌تی چوونه ناو ئه‌و شوێنه‌ش كه پێویسته تێی بچن، كۆمه‌ڵێك هێنده بێشه‌رم بوون وتیان “تۆ و خواكهت بڕۆن بجه‌نگن؛ ئێمه لێره بۆ خۆمان پشوودهدهین!” هه‌بوو، هه‌بوو و هه‌بوو؛ به‌ڵام ئه‌و براكه‌ی بۆ ساتێكیش له هێنانه‌دیی په‌یامه خواییه‌كان نه‌وه‌ستان. له‌كۆتاییدا له یه‌كێك له ڕۆژه‌كانی مانه‌وه‌یدا له “تیھ” كۆچی دوایی كرد. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار به‌رامبه‌ر و دوێنراوه بێڕێزهكانی -به قیبتییهكانیشهوه- حه‌واڵه‌ی خوا ده‌كرد، وه‌لێ هه‌رگیز له‌وه دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌وه‌ككول، ته‌سلیمییه‌ت و تهفویزێكی قووڵدا ئه‌ركه گرنگه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
نازانم داخۆ ئه‌مه مانایه‌كی بۆ ڕابه‌ر و پێشه‌وایانی ئه‌م ڕۆژگاره‌مان هه‌یه كه به سنگه‌خشێ به ڕێدا ده‌ڕۆن؟ هیوادارم ئه‌گه‌ر دهربهرهكانی ئه‌مڕۆش نه‌بێت، نه‌وه‌ی داهاتوو له ڕێگه‌ی ئه‌م نموونه باڵایانه‌دا، ڕاستییه قورئانییه‌كان بشه‌كێننه‌وه و، برسێتی و تینوێتیی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بڕه‌وێننه‌وه و، “زیندووبوونه‌وه”ی چاوه‌ڕوانكراو بهێننه‌دی. ئه‌گه‌ری خوا بیه‌وێت بۆ نا؟!
یه‌كێكی دیكه له‌و ڕوخساره درهخشانانهی كه به‌دروستی خۆی خوێندووه‌ته‌وه و، چاوی له ڕه‌زای خوا بڕیوه و، هه‌میشه دڵی له‌گه‌ڵ ترس و بیم و سام له خوا له‌رزیوه، ئه‌و حه‌زره‌تی یونسهیه كه به “زیننون”یش ناوی ده‌ركردووه. سه‌رگوزه‌شته‌ی پێغه‌مبه‌رێتیی ئه‌و جیاواز بوو.. ئه‌و شوێنه‌ی تێیدا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌ركه‌وت، نه‌ینه‌وای پێده‌وترا.. خه‌ڵكی ئه‌وێش گوێیان له‌م مرۆڤه قووڵه سه‌رفرازه نه‌گرت و لێی تێنه‌گه‌یشتن.. ئه‌ویش له ئاسۆی پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌یدا هه‌میشه په‌یامی په‌یوه‌ند به سزا و غه‌زه‌بی خوایی ده‌بینی. چونكه هه‌تا ئه‌و ڕۆژه هه‌ر وا هاتبوو؛ ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رانه‌وه له‌سه‌ر ئیلحاد سووربوون، یان له ئاودا خنكابوون، یان چووبوون به ناخی زه‌ویدا، یاخود به به‌ردی ئاسمانی ته‌فروتوونا كرابوون. ئه‌م پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه، نیشانه‌كانی ئه‌م چاره‌نووسه‌ی له ئاسۆدا ده‌بینی؛ بۆیه وه‌ك عاده‌ت و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وانی پێش خۆی -ئه‌وانیش له كاتی سزادا شوێنی خۆیان جێهێشتبوو- ئیجتیهادی كرد و بڕیاری ڕۆیشتنی دا. به‌ڵام داخۆ سه‌باره‌ت به (المقربین) هه‌تا فه‌رمان له جیهانی غه‌یبه‌وه نه‌یه‌ت ڕۆیشتن كارێكه ڕاسته، ئه‌مه‌ش خاڵه پڕ له نهێنییه‌كه‌یه!
حه‌زره‌تی یونس شوێنی خۆی جێهێشت و سوار كه‌شتییه‌ك بوو؛ چیرۆكه‌كه‌ی ئاشكرایه: خرانه ناو ده‌ریا و ههڵلووشران له‌لایه‌ن نهههنگێكهوه.. پێغه‌مبه‌ری مه‌زن له قووڵاییه‌كاندا، به بینینی له‌كاركه‌وتنی گشت هۆكاره‌كان، هه‌ستی به بێچاره‌یی خۆی كرد. له‌دوای ده‌ركه‌وتنی نهێنیی ئه‌حه‌دییه‌ت له نووری ته‌وحیددا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ شعوور و تهفویزێكی پێغه‌مبه‌رانه‌دا ڕووی له ده‌رگانه‌ی میحرابی حه‌زره‌تی واحید و ئه‌حه‌د كرد و، له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه و ناڵاندی و فه‌رمووی: (الانبیا‌ء: 87). له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م نركه و ناڵهیهوه، یه‌كسه‌ر وه‌ڵام له جیهانی غه‌یبه‌وه هات و خۆی له‌ژێر دره‌ختێكی “یه‌قتین”دا دیته‌وه. هه‌روه‌ك له سایه‌ی قووڵیی نركه و ناڵهكهیهوه سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه بۆ ژیان، به گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ناوچه‌كه‌ی بوو به هۆكاری ژیانه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س.
ئه‌و ده‌یزانی خوای گه‌وره هه‌رگیز ئه‌وانه به‌ته‌نها جێناهێڵێت كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی ڕۆحیی ناچاری و پێداویستیی فیتریی ڕوو له خوا ده‌كه‌ن و لێی ده‌پاڕێنه‌وه؛ نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو چه‌ندین خه‌ڵات و پاداشتیشی پێشكه‌ش كردوون.
خۆزگه سته‌ملێكراو و چهوسێنراوهكانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ش كه هۆكاره‌كان له ئاستیان ده‌ستنووقاو و ڕه‌زیلن، به‌هه‌مان حاڵه‌تی ڕۆحییه‌وه ڕوویان له میحرابی ئه‌به‌دییان ده‌كرد و، به‌ده‌م گریان و زارییه‌وه عه‌رزی حاڵی خۆیان ده‌كرد! ڕه‌نگه ڕۆژێك بكه‌ونه ناڵین، به‌ڵام -ئیشه‌ڵا- دره‌نگ نابێت…
سه‌ره‌نجامی حه‌زره‌تی ئه‌یوبیش كه خاوه‌نی ڕۆحێكی ناسك و خاوه‌ن تهلیمییهت و ئاسۆی ته‌فویز بووه، جیاوازیی زۆره له (المقربین)ه‌كانی تر. ئه‌و، یه‌كێكه له نێرراوه‌كان؛ واته له‌م ڕووه‌وه جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ (المظطفین الاخیار)دا نییه، له ڕوانینیدا بۆ دونیا، له تێبینییهكانی بۆ ئه‌ودونیا، له خاسیه‌تی ده‌رخستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێغه‌مبه‌رێتیدا. له هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كاندا كه گومانیان له‌سه‌ره، باسی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره خاوه‌نی ماڵ و سه‌روه‌تێكی زۆر بووه. ئه‌گه‌ر واش بێت، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی هه‌موو (مقربین)ه‌كانی تر، ده‌رگاكانی “له‌تیفه ڕه‌ببانی”یه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی به ڕووی دونیادا داخستووه، وه‌لێ به‌هۆی ئه‌و لوتفه زۆر و زهبهندانهوهی كه له ئاسۆی ()ه‌وه هاتوون خاوه‌نی سه‌روه‌تێكی زۆر بووه و، كه‌سایه‌تییه‌كی نموونه‌یی وه‌ها بووه كه هه‌میشه هه‌ستی “ژیاندن” تێیدا چه‌نده‌ها كیلۆمه‌تر له‌پێش “ژیان”ه‌وه بووه. كه به‌م جۆره بێت، ئیدی با سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی له قارونیش زیاتر بێت؛ گرنگ ئه‌وه‌یه دڵ پیس نه‌بێت و خاسیه‌تی بوونه ئاوێنه بۆ خوا له‌ده‌ستنه‌دات؛ ئیدی دوای ئه‌وه هه‌موو ئه‌و شته حه‌ڵاڵ و ڕێپێدراوه‌كان كه له لوتفی خواوه دێن، ده‌چنه چوارچێوه‌ی نیعمه‌ته دونیاییهكانهوه.
ئه‌گه‌ر له ڕووی ماڵ و منداڵ و سامانه‌وه به‌و جۆره بووبێت، ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌مان بۆ ده‌مێنێته‌وه بڵێین “پیرۆزی بێت!” سه‌ره‌نجامی سه‌رگوزه‌شته‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه: ڕۆژێك كاره‌ساتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ماڵ و منداڵه‌كانی له‌ناوده‌بات. ئه‌و، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕوواده‌وه ده‌ڵێت “خوا به‌خشی، خوا وه‌ری گرته‌وه.” چه‌نده‌ها به‌ڵا و ده‌ردی دیكه‌شی تووشده‌بێت، وه‌لێ ئه‌و هه‌مان زه‌به‌رجه‌د له لێویه‌وه ده‌تكێ. پاش ماوه‌یه‌ك نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان سه‌ری تێده‌كه‌ن؛ دان به خۆیدا ده‌گرێت و په‌نا بۆ شوورای “سه‌بری جه‌میل” ده‌بات. به‌ڵام ئه‌م ناڕاحهتییانه ڕۆژێك له ڕۆژان هێنده زیادیان كرد، وه‌ك “وته‌بێژی چه‌رخ” ده‌ڵێت “وای لێدێت خه‌ریكی دڵ و زمان له وه‌زیفه‌ی خۆیان بكه‌ون”. ئیدی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌ی كه ئاخ له زاری نه‌بیستراوه، به‌جۆرێك گوزارشت له عه‌رزی حاڵی خۆی ده‌كات كه خاڵییه له داواكردن نازكردن و ویستنی پێداگرانه؛ ده‌فه‌رمووێت: (الانبیا‌ء: 83). خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: (الانبیا‌ء: 84). خوای گه‌وره سه‌رده‌مانێك “پاڵه‌وانی سه‌بر”ی به‌وه تاقیكرده‌وه به‌وه‌ی هه‌رچی پێی به‌خشیبوو وه‌ری گرته‌وه. ئه‌مێستاش وه‌ك پاداشتی سه‌بر و ڕاستگۆییه‌كه‌ی چه‌ند قات ئه‌و شتانه‌ی پێده‌به‌خشێته‌وه كه لێی وه‌رگرتبووه‌وه و، شاد و دڵخۆشی ده‌كات…
له جێیه‌كی تری قورئاندا، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئازیزه نه‌خۆشییه‌كه‌ی كه سه‌رتاپای گیانی ته‌نیوه ده‌گێڕێته‌وه بۆ ده‌ستوه‌شاندنی شه‌یتان و، له ناخ ههڵڕشتندا هێنده ناسك و نیانه كه خوای گه‌وره تهنزیھ ده‌كات. (ص: 41). به‌ڵێ، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه به‌م جۆره ڕاز و نیازی خۆی ده‌رده‌بڕێت و نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌دات پاڵ شه‌یتان. واته هه‌م كراوه‌یه‌ی پێگه‌كه‌ی خۆی به ڕووی شه‌یتاندا -سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له (المقربین)ه- ئاشكراده‌كات و هه‌م زاتی ئولوهییه‌ت ته‌قدیس ده‌كات.
ههوڵماند دا چه‌ند دڵۆپێك له ده‌ریای (المصطفین الاخیار)ه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین، كه زۆر هه‌ستیار و ورد بوون له بابه‌تی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خوا، موڕاقه‌به‌ی ناوه‌كی و هه‌ندێك هه‌ندێك حاڵ و ڕه‌فتار كه به شایسته‌ی خۆیان نه‌زانیون، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و شته خراپانه‌ی كه ئه‌وان ئاخ و داخیان له‌تاو كردووه ته‌نانه‌ت ڕێی له خه‌یاڵ و خولیاشیان هه‌ڵنه‌كه‌وتووه. خوا باشتر ده‌زانێت، له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت فریشته‌كانی ئاسمانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قووڵییه‌ی ئه‌وانه‌وه حه‌یران بووبێتن و ئێره‌ییان بردبێت. چه‌ند حه‌زمان ده‌كرد خاوه‌ن گه‌ردیله‌یه‌ك له‌م جیهانبینییه بین، به‌ڵام زۆربه‌مان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌ر تا پێمان له پیسیدا نوقمبووه، به خۆشمان نازانین.. به‌تایبه‌ت كاربه‌ده‌ستان، به‌تایبه‌ت كاربه‌ده‌ستان!