بۆچوونی م.فەتحوڵڵا گولەن سەبارەت بە کودەتا!


بە شێوەیەکی کردەیی هەزار جار کودەتا بە نەفرین دەکەم. هەوڵی ئەنجامدانی کودەتاش بەنەفرین دەکەم. لەبەرامبەر یەکێکیشەوە کە بڵێت ئایا کودەتا ئەنجام بدەین؟ باڵەکانم دەکەمەوە و بەشێوەی مەقەستێک دەوەستم و دەڵێم ئێرە کۆڵانێکی بێ بنە و ناهێڵم پێیدا بڕۆیت. هەتا ئێستا ڕەفتاری گشتی من هەر بەم شێوەیە بووە و لەمەودواش هەر وا دەبێت. گەر کەسانێک کە لەسەر بنەمای دیموکراسی هاتووەتە سەر دەسەڵات تەنانەت بیانەوێت خوێنی منیش بمژن، هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە بە ڕێگا و شێوازێکی دژە دیموکراسی لایان بدەم. نە ئێستا بیری وەهام هەیە و نە لە داهاتووشدا بیرێکی لەو شێوەیە دەکەمەوە. گەر تەنانەت خوێنیشم بخۆنەوە من دەڕۆمە نێو ئەوان و ئەو کەسانەی بە نیازی کودەتا دێنە سەریان باڵەکانم لەسەر شێوەی مەقەست دەکەمەوە و دەڵێم “ئێرە کۆڵانێکی بێ بنە و من ناهێڵم لێرەوە بڕۆن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *