دەق و ڤیدیۆی وتاری هەفتانە/ دەردەدڵ لەگەڵ گەنجاندا بەشی دووەم

 

هەموو قسەیەکی سەردارمان دوڕ و گەوهەرە! هەربۆیە وتوویانە:

كَلاَمُ سَيِّدِ الْبَشَرِ، سَيِّدُ كَلاَمِ الْبَشَرِ

واتە وتەکانی سەرداری مرۆڤایەتی، سەرداری هەموو وتەکانی مرۆڤایەتیە. هەموو وتەیەکی ئەو سوڵتانە، ئەم فەرمودەیەشی بە هەمان شێوەیە:

 

باشترینی کەسی ناو گەنجەکان ئەوانەن کە وەک پیرەکان ژیان بەسەر دەبەن. ئەو گەنجانەن کەوا ئاماژەکانی مردن لە چواردەوری تەنی خۆیان دەچنن، ئەو گەنجانەن کەوا کاتێک سەیری ژیانی دونیا دەکەن، هەمیشە ژیانی ئاخیرەت لەبەرچاویان تەنی خۆی دەچنێت. ئەو گەنجانان کەوا ژیانی خۆیان بە گوێرەی ئەمە دیزاین دەکەن. ئەو گەنجانان کەوا دەڵێن: هەرچیەک بێت هەر دەبێت بمرین. ئەو گەنجانەن کە بەم شێوەیە دەژین.

بە شێوەیەکی تریش دەبێت، وەک لە بەشی دووهەمی فەرمودەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لەوە دەچێت ئەم گەنجانە، لە پیرترین، پیرترینی ناو پیرەکانی ئێوەش باشتر بن.

 

خراپترین کەسی ناو پیرەکانیش ئەوانەن، کە گوێڕایەڵی هەوا و ئارەزوویان دەکەن، زۆر گوناحی گەورەی ئەنجامداوە، وەک لە نەعتەکەی لەیلا خانمیشدا هاتووە:

 

بە گوێرەی هەوا و ئارەزووی خۆم کرد، زۆر گوناحم ئەنجامدا

 بە چی ڕوویەکەوە بێمەوە حزوور یا رسول الله!

بەم شێوەیەی لێهاتووە.

هەربۆیە وتوویەتی:

 

بە گوێرەی هەوا و ئارەزووی خۆم کرد، زۆر گوناحم ئەنجامدا

 بە چی ڕوویەکەوە بێمەوە حزوور یا رسول الله!

 

دەمت هەمیشە شەکر و شەربەت بنۆشێت، ئەی دایکی من!

گەنج واتە ئەو کەسەی بە شێوەیەک لە شێوەکان بۆ ژیانی ئاخیرەت دەژی، بە چەشنی موسعەبی کوڕی عومەیر. لە یەکێک لە نەعتەکاندا دەڵێم: هەمیشە حەیرانی موسعەبەکەی تۆم.

هەر کاتێک بە بیرمدا دێتەوە، چاوەکانم پڕ دەبێت.

کاتێک ئیبنی جەحش بە بیردا دێت، -کوڕی پوری- یەکسەر چاوەکانم پڕ دەبێت. ئەوان گەرچی لە دونیادا ژیاون، بەڵام لەبەرچاویان هەمیشە ئاخیرەت تەنی خۆی چنیوە.

تەنانەت لەو کاتەی تەمەنێکی زۆر گەنجی هەبوو، نەیزانیوە دونیا چیە و هەرگیز بەرامبەر خراپەکاری پشتی نەچەماندۆتەوە.

 

دونیاکەی دونیاکەی، دونیاکەی ئەو

 

فریو مەخۆ بە دونیای ئەو

ئەوەی هەر دەیوت دونیا هی ئەوە

دوێنێ ڕۆشتین بۆ تەعزیەکەی!

بەم شێوەیە سەیری دونیایان کردووە. موسعەب مرۆڤێکی وەها جەنتلمان و بلیمەت بوو، تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی کاتێک بیری لەوە کردەوە کە ڕێنموییکەرێک ڕەوانەی مەدینە بکات، لەو کاتەدا تەمەنی تەنیا ٢٠ ساڵانێک دەبوو، ئەوی ڕەوانە کرد. کەواتە لەو ئاستەدا بووە، بەو شێوەیە ڕۆحی خۆبەخشانەی تێدا بووە. شەیدایی شتێکی تر ڕووی لە چاوەکانی نەکردووە. هیچ شتێک سەری ئەویان نەسوڕماندووە. تەنانەت ئیدارەی دایکیشی دەکرد، دایکێک یەکێک بوو لەو کەسانەی بتەکانی دەپەرست، هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکی جیاواز هەڕەشەی لێدەکرد، دەیوت من دایکی تۆم و شیری خۆمت لێ حەرام دەکەم. ئەویش لە وەڵامدا دەیوت: دایکە من هەرگیز کەموکورتی بەرامبەر تۆ نانوێنم، هەرگیز ناحەقیت بەرامبەر ئەنجام نادەم، هیچ گوناحێک لە دژی تۆ ئەنجام نادەم، بەڵام تۆ ناتوانیت من لە ڕێگەکەم پاشگەز بکەیتەوە. من ڕابەری خۆمم دزۆیوەتەوە و هەنگاو بە هەنگاو شوێنی ئەو دەکەوم!

ئەمەش شتێکی زۆر گرنگە لەو تەمەنەدا. گەر ئێمە بین، یاخود من، بە شێوەیەکی بێ ئەقڵانە یان دڵی ئەو دەشکێنم، یاخود لەلایەنەکەی تر کەموکورتی دەنوێنم.

بەڵام ئەو نە دڵی دایکی دەشکێنێت، نە لە پەیوەندیەکانیدا لەگەڵ تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی، کەموکورتیەک دەنوێنێت. مرۆڤێک بوو لەم ئاستەدا…

تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیش، شارەزای مرۆڤ بوو، کاتێک سەیری مرۆڤەکانی دەکرد، لە هەڵسوکەوت، ڕەفتار، وتە و قسەکانیان، ئەو شتانەی پێیان لەسەر دادەگرت، یەکسەر ئەوانی کەشف دەکرد، یەکسەر دەیفەرموو” ئەمە چی کارێکی پێدەکرێت؟!”.  کاتێک دەبوو کەسێک رەوانەی مەدینە بکات، ئەوی رەوانە کرد.

لە دوای ساڵێکیش، لەگەڵ ٧٠ کەسی تر، هاتنە عەقەبە و پەیمانیان لەگەڵ پێغەمبەری خودا بەست. ئەمە شتێکە هەروا بە دەم ئاسانە، چونکە ئەمانە مرۆڤگەلێک بوون بتیان دەپەرست، لەوێ شمشێرەکان لەسەر سەری دەخولێنرایەوە، بەڵام ئەو بە بەرامبەرەکەی دەوت” دابنیشە براکەم گوێم لێبگرە، گەر قسەکانت بە دڵ نەبوو، هەرچیەک دڵت پێی خۆشە ئەنجامی بدە، گەردنی من ئامادەیە، ناتوانم هیچ شتێک بکەم”.  بەم شێوەیە هەست و سۆزی ٧٠ کەس لە ژن، پیاو و گەنج بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت، دەیانهێنێتە ژێر فەرمانی پێغەمبەری خودا، ساڵی دواتر ژمارەکەیان زیاتر دەبێت، ساڵی دواتریش زیاتر…

ئیدی ڕۆژێک دێت ئەو شوێنە دەبێتە خانەی هیجرەت(دار الهجرة).

هەربۆیە فەرموویەتی:

باشترینی گەنجەکان ئەوانن کە وەک پیرەکان ژیان بەسەر دەبەن، خراپترین کەسی ناو پیرەکانیش ئەوانەن کەوا وەک گەنجەکان ژیان بەسەر دەبەن.

پەنا بە خودا.

کەسانێک هەن گەشتوونەتە تەمەنی ٦٠، ٧٠، ٨٠ ساڵ، بەڵام هێشتا لە هەوا و ئارەزووەکانی ڕزگاری نەبووە، لە ژێر ڕکێفی ئەودا هەنگاو هەڵدەگرێت، هەرچیەک بە ئەقڵیدا بێت، هەوڵ دەدات ئەو کارە ئەنجام بدات، باسی ئەم و ئەو دەکات، جوێن دەدات، غەیبەت دەکات، بوختان دەکات، کەسانێک کە وەک ئەو بیر ناکەنەوە، تەنانەت گەر مرۆڤەکانیش بەرەو بەهەشت ببەن، ئەو لە بەرامبەریاندا دەڵێت” وێران بێت ئەو بەهەشتەی ئەوانی بۆ دەبەن. بڕوخێت و بەهەشتی وەها تەختی زەوی بێت”. بەو شێوەیەیە.

کەسێکتان دیوە دەنگی هەڵببڕێت، بەرامبەر ئەو ئەزیەتەی دەرحەق بە جوامێرانی خزمەت ئەنجام دەدرێت، کە هەمان خزمەتی هاوەڵە بەڕێزەکان ئەنجام دەدەن؟

 

یان لە بەرامبەر ئەو ئەشکەنجانەی ئەنجام دەدرێت، ئەو منداڵ و ساوایانەی دەکوژرێن،  یان ئەو منداڵانەی لە زیندانەکاندا تازە هاتوونەتە دونیاوە، یان ئەو زوڵمەی بەرامبەر گەنج و نەوجەوانان ئەنجام دەدرێت.

 

ڕۆشنبیرترین کەسەکان لەسەر ئاستی تورکیا، یان ئەوەتا ڕاگوێزراون، یاخود زیندانی  کراون.

وەک ئەوەی عاکیفی ڕەحمەتی لە دژی عەبدولحەمید وتوویەتی:

ئەم هەموو زوڵم و زۆردارییە…

 

ئەو مرۆڤانەی ئەم زوڵم و زۆرە ئەنجام دەدەن، بێ ئەوەی چاویان بنوقێنن، ئەم زوڵمانە ئەنجام دەدەن.

بەڵام لەبەرامبەر ئەمانەدا، کەسانک کەوا بە خۆیان دەڵێن موسوڵمان و لە دوای ئەمانەوە ڕاپێچ بوون، کەسێکیان نیە بڵێت” کورە ئاخر ئەم کارانە زیاد لە حەد نیە؟، ئەم مرۆڤانە چییان کردووە، گوناحیان چیە؟ ئەمانە هەر خەریکی خوێندنن، دەیانەوێت زانستیان دەست بکەوێت، چەشنی برا دەست لە ملانی یەکترن، هەوڵی ئەوە دەدەن لەسەر ئاستی هەموو دونیا برایەتیەک بونیاد بنێن، لە هەرچوار دەوری دونیا نمونەیەکیان دروست کردووە و پشانیان داوە. ئەمانە چییان کردووە، هەتا ئێوە بەو شێوەیەیان لێدەکەن؛ پێیان دەڵێن ئەمانە گروپی تیرۆرستین!”

کەسێک لەوان هەڵنەستا و بەم هەڵە و بیرکردنەوە گومڕاییەی ئەوان بڵێت” بەسە ئیتر، زیاد لە حەدی خۆی ڕۆشتوون”.

ئیدی کۆمەڵگا بە چی شێوەیەک هەڵوەشاوە، بەو شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن.

هەڵوەشاوە و بە تەواوی کەسایەتی خۆی لە دەستداوە. بۆ ئەوەی دیسان ئەو تێکچوونی کەسایەتیەش بهێنرێتەوە قاڵبی خۆی، واتە ڕەواندنەوەی ئەو تێکچوونەی توشی بووە، خستنەوە ناو قاڵبی خۆی، کارێکە لەسەر شانی ئێوەیە. بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

قەزاکردنەوەی ئەو کەمتەرخەمیەی لە ماوەی ٣ سەدەی ڕابردوودا ئەنجامدراوە، لەسەر شانی ئێوەیە.

بە پشتیوانی خودا.

 

گەر بەم شێوەیە ژیان، چونکە هەریەک لە ئێوە پێگەشتوون، سوپاس بۆ خودا، ئەو کاتە هەزار جار لە کەسە پیرەکان باشتر دەبن.

ئیدی دەبنە ئەو کەسانەی سەردارمان بە “برا ڕاستەقینەکان” ی خۆی ناوی بردوون.

بەڵام لەلایەکی ترەوە کەسانێکی پیری وەها هەن و تەمەنێکیان هەیە و سەری خۆیان هەڵگرتووە و دەڕۆن، دیار نیە کەوا بەرەو کوێ دەڕۆن، وەک کەشتی بێ قیبلەنما، دیارنیە کەوا لە کوێی دەریاکەدا نقوم دەبن.

کەسانێکی پیری وەها هەن، تەمەنیان لە ٦٠، ٧٠، ٨٠ ساڵیدایە و بەم شێوەیە دەڕۆن.

تەنانەت ئاگاشتیان لەوە نیە کەوا تەمەنەکەیان گوزارشت لە چی دەکات.

شتێک هەیە لە نێو عەوامەکاندا زۆر بەکار دەهێنرێت، بە تایبەت لە ناوچەی ئێرزرومی ئێمە، هەر لە منداڵییەوە لە ئەقڵمدا ماوەتەوە، تەمەنەکان لە شوێنێکی دیاریکراو وەردەگرن و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن.

تەمەنی ١٠ ساڵی – مەبەست دایک و باوکە- بولبولە و لەسەر لقی  دادەنیشێت!

واتە خۆشەویستە و هەمیشە لەم باوەشەوە دەچێتە ئەو باوەش، بە خۆشەویستی و زەردەخەنەوە پێشوازی لێدەکرێت.

 

تەمەنی ٢٠ ساڵی، مشتەکۆڵەی خڕ دەبێت!

تەمەنی ٣٠ ساڵی، مشتەکۆڵەی وەک چەکوشی لێدێت( لەمەش زیاتر، مرۆڤەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان دەبن بە جانەوەریش)

تەمەنی ٤٠ ساڵی، ڕیش بهێڵەوە و سمێڵیش چلی دەبێت!

تەمەنی پەنجا ساڵی، هەموو شتێکی لێ دیاری

تەمەنی ٦٠ ساڵی، هاتووە و دەڕوات

تەمەنی ٧٠ ساڵی، کاری خەلاس بووە.

تەمەنی ٨٠ ساڵی مێشک کەمێک نوقسان

تەمەنی ٩٠ ساڵی، یان هەیت یاخود نیت!

مرۆڤێک کەوا وانەیەک لەم تەمەنانە وەرنەگرێت، ئیدی هەبێت یاخود نەبێت، گومان لە مرۆڤ بوونی دەکرێت…

لە ڕاستیدا لایەنێکی گرنگی دین بریتیە لە ئەخلاق، سەرداریشمان فەرموویەتی:

تَخَلَّقُوا بِأَخْلاَقِ اللهِ

لە سورەتی قەلەمیشدا، وەک گوزارشت لە ناوی سەردارمان خودا دەفەرموێت:

وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ

 

دەفەرموێت تۆ لەسەر بەرزترین ئاکار و ڕەوشتی!

ئیدی وتنی شتێک بە سەرکەشەکانی لایەنی بەرامبەر کە ئەبوجەهل، عوتبە، شەیبە، ئیبنی ئەبی موئەید بوون،  مومکین نیە.

ئەمانەش وەک سیاسیەکان، مێشکیان بە تەواوی بە فەلسەفەی ژیانی خۆیان داوە، ئیدی ئێوە هەرچیەک دەڵێن، بۆکسێکتان تێ دەوەشێنن. بەڵام کەسانێکی وەک ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان، عەلی، یان ئەو ١٠ هاوەڵەی مژدەی بەهەشتیان پیدراوە، یان ئەوەی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و ڕوویان لە حەبەشستان کرد، یان ئەوانەی ڕوویان لە مەدینەی ڕۆشن کرد، ژنەکانیش بە هەمان شێوە بوون، دایکە ئوموسەلەمەمان یەکێک بوو لە ژنە بلیمەتەکان، هەروەها ئومو مەیمونە و دایکانی ترمان، بێ ئەوەی چاو بتروکێنن، کاتێک وتیان با هیجرەت بکەین، چەند کەلوپەلێکیان خستە بۆخچەکانیانەوە و ملی ڕیگەی مەدینەیان گرت.

پاش ماوەیەکی دیاریکراو، دەگەڕێتەوە و دەچێتە مەدینە. ژمارەی ئەم جۆرە کەسانە زۆرە. تەنیا ئەو کەسانەی لە نێوان هاوسەرە پاکەکانیدا جێگەیان گرتووە، هەریەک لەوان لە بنەماڵەیەکی جیاوازەوە هاتووە، چونکە ئەوان لە نیوان سەردارمان و بنەماڵەکانیاندا هەماهەنگییان فەراهەم دەکرد.  

بابەتگەلێکی تایبەت بە ناو ماڵ و کاروباری ژنان، لە نێو خێزانەکانی ئەو بنەماڵانەدا، لە ڕێگەی ئەو ژنانەوە دەهێنرا و دەبردرا.

چونکە لەناو ئەواندا ماڵێکیان هەبوو کەوا بە ئاسانی دەڕۆشتنە ناوی و دەهاتنە دەرەوە.

ئەو کارانەی ئەوان ئەنجامیان داوە، هیچیان کەمتر نیە لەو کارانەی ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان و عەلی ئەنجامیان داوە. بەڵام لە فەلسفەی سیرەدا ئاماژە بەم کارانە نەکراوە، تەنانەت گەر هەندێک شتیش باس کرابێت، وەک پێویست لەسەر ئاستی گرنگی خۆیان، جێگەی بۆ تەرخان نەکراوە. من لەم بابەتەدا بە داخەوەم. حاشا قسەیەکم سەبارەت بە هاوەڵان و شوێنکەوتە مەزنەکانیان نیە، مەبەستم ئەو کاتەیە کەوا سیرە و بەسەرهاتەکانی جەنگ نوسراوەتەوە، ئەو کاتەی چینە جیاوازەکان دیاریکران، لەبەرچی ئەوانیش بە گوێرەی پێگەی خۆیان شوێنیان بۆ دیاری نەکراوە؟

کاتێک ئەمانە دەڵێم: دەشێت بڵێن ئەی هیچ باسیان لێوە نەکراوە؟ نەخێر، باسیان کراوە، بەڵام بە گوێرەی بەهای خۆیان نەبووە.

 

وەک لە زمانی ئێمەدا هەیە، پەیوەندیەکی ڕاستەوانەیان لە نێواندا نیە.

ئێمەش وابزانم زۆر جار ئەمەمان دووبارە کردۆتەوە، باسمان لە کۆمەڵگایەکی میسالی کردووە، تەنانەت گەر لەسەر ئاستێکی بچوکیش بێت. بۆ نمونە گەر ژمارەی هەموویان، ٣٠٠ کەس بێت. لێرە ٣٠٠ کەسی لێیە؟

٢٥٠ کەسی لێیە، نزیکی ٣٠٠ کەسە، ئەمانە لە شوێنێکدا کۆبوونەتەوە و هەموویان دەستلەملانی یەکتر بوون، ئامێز بۆ یەکتری دەگرنەوە و، کەسانێک هەیە دەڵێن” ئەوەی ئەمانەی بەم شێوەیە کۆکردۆتەوە چیە؟ بابەتێکی سیاسی لە نێوانیاندا نیە، بەرژەوەندیەکی سیاسیش لە نێوانیاندا نیە، کارێکی دونیایی لە نێوانیاندا نیە، دڵوابەستەی چی بوون؟ لەبەرچی خەریکی ڕاکە ڕاکن؟” لایەنی کەم مەراقێکی لەم شێوەیە لای مرۆڤەکان دروست دەکەن. واتە گەر لە شوێنێکدا کۆمەڵگایەکی میسالی پێکهێنرا، ئیدی دەبێتە هۆی بە تەواوی شتەکانیەوە بخوێنرێتەوە، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

لە نێو کەوانەیەکدا قسەیەک دەکەم:

ئێوە ناوزەندی کارێکی لەو شێوەیەن، برایان و خوشکانی ئێمە ناوزەندی کارێکی لەو شێوەیەن.

 

پێکهێنانی ئەو یۆتۆپیایە، وەک ئەوەی لە کتێبی “المدینة الفاضلة” فارابیدا ئاماژەی پێکراوە، کاتێک شتێکی زۆر جددی لەسەر ئەو ئاستە پێکهێنرا، لەسەر ئاستی تەواوی دونیا، ئیرەیی دروست دەکات، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

 کەسانێکیش دێن و بەهاکانی وەردەگرن، ئەوەی بە ڕەوشتی جوان (اخلاق الحسنة) لێیان وەردەگرن.

وەک لە حەدیسێکی شەریفدا ئاماژەی پێکراوە:

لە نێو کردەوەکانی مرۆڤدا، هیچ شتێک لە ڕەوشتی بەرز، چاکتری تێدا نیە. ئەوەی لە ڕۆژی لێپرسینەوە قورسە لەسەر تای تەرازوو، یاخود تای تەرازوو دەشکێنێت، گەر کارێکی لەو شێوەیە هەبێت، ئەوا بریتیە لە ئاکارە جوانەکان.

سەرداریشمان فەرموویەتی

تَخَلَّقُوا بِأَخْلاَقِ اللهِ

 

واتە بە چاکەوە باوەش بۆ هەموو کەسێک بگرنەوە، گەر هێندەی یەک دەنکە جۆ چاکەی لەگەڵ ئێوەدا ئەنجام دابێت، ئێوەش ئەوە فەرامۆش مەکەن کەوا هەنگاوێکی بە ڕوودا هەڵبگرن. گەر ئەو یەک هەنگاوی بەرەو ڕووی ئێوە هەڵگرتبێت، ئەوە فەرامۆش مەکەن کەوا دەبێت چەندین هەنگاو بە ڕووی ئەودا بڕۆن. خۆ گەر لەسەر شێوازی پیاسەکردنی ئاسایی بە رووی ئیوەدا هاتبێت، ئەوە فەرامۆش مەکەن کە دەبێت بە ڕاکردن بە ڕووی ئەودا بڕۆن. ئەمەیە ئاکاری ئیلاهی.

لە حەدیسێکی قودسیدا ئاماژەی پێکراوە، دەفەرموێت گەر بەندەکەم یەک بست بەرەو ڕووی من بێت، من هەنگاوێک بەرەو ڕووی ئەو دەڕۆم. گەر ئەو هەنگاوێک بەرەو ڕووی من بێت، من بە ڕۆشتن بەرەو پیری دەڕۆم، حاشا الله بەرییە لەوی هەنگاو هەڵبگرێت، بڕوات و شوێنی خۆی بگۆڕێت.

 

وەک ئیبراهیم حەقیش دەڵێت:

ناخوا و ناخواتەوە بەرییە لە تەواوی ئەمانە الله

لە گۆڕان و وەرچەرخان  لە گۆڕینی ڕەنگ و شکڵ

بێگومان لەمانە بەرییە، ئەمانەیە سیفاتە نەرێنیەکانی الله

نە لە ئاسمان، نە لە زەوی، نە لە ڕاست و چەپ، نە لە پێش و دوایە

لە هەموو جێگەیەک بەرییە، هەرگیز شوێنی نابێت الله

 

ئەمەی لە تەوحیدنامەکەیدا وتووە.

هەروەرها فەرموویەتی:

خودا ڕەب و پێغەمبەریشم حەقە

محمد رسول الله

سەڵات و سەلامی لەسەر بێت.

گەر بێ هیچ وچانێک، بەم شێوەیە ژیانی بەسەر ببات، کاتێک گوێ لە ترپەی دڵی دەگیرێت، گەر لێدانی دڵی هەموو کاتێک بە هەمان شێوە بوو، ئیدی جێگەی باوەڕ دەبێت. کەسانێکیش کەوا دوێنی بە شێوەیەک و، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی تر، سبەینێش بەشێوەیەکی تر دەبن، هیچ کاتێک نابنە جێگەی باوەڕ، الله شتی وەهامان پشان نەدات.

با لێرەدا نمونەیەکی ناشرینی ئەم بابەتەش بهێنمەوە:

گەر لە گۆشەنیگای کڵێسا و کەنیسە و سینەگۆکێکەوە سەیری تابلۆی گشتی تورکیا بکەیت، گەر بەم کەسانە بڵێیت: موسوڵمانێتی بەم شێوەیەیە، پێموایە ئەو قسەیەی دێتە سەر زاری هەموو کەسێک بریتی دەبێت لەوەی بڵێن:

ئامان الله شتی وەها پشانی ئێمە نەدات!

یان گەر سوریایان بە ناوی موسوڵمانیەتیەوە پشان بدەین، دەڵێن ئامان خودایە لامان بدەیت!

لەمڕۆی جیهانی ئیسلامدا، لایەنێک نەماوە کەوا ئیرەیی کەسەکان بە لای خۆیدا ڕابکێشێت.

 ئێوەش پشتیوان بە خودا، کە لەسەر ڕیگەی حەزرەتی پیری موغان شەمعی تابانن، ئەم پەیامەی سەردارمان دەهێننە دی. بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا. من هەرگیز باوەڕ و قەناعەتی ۆمم لەم بابەتەدا نەدۆڕاندووە، ئێوە درەوشانەوەی دەرکەوتی لوتفەکانی جەنابی حەقن چەشنی  ئەو شەپۆلانەی باڵایان گرتووە.

 مرۆڤێک هەبوو کەوا زۆر بە دڵم بوو، ناوی مامۆستا خەسرەو بوو، من هیچ کاتێک نەمدیوە. مامۆستای مامۆستا یەشار بوو، کەوا ماوەیەک یاریدەدەری سەرۆکی کاروباری ئاینی تورکیا بوو. لە ئیستەنبول مامۆستای بووە. کەسێک زۆر جددی بوو، وانەی بە خوێندکارەکانی دەوتەوە.

با لێرەدا یەک دوو خاڵتان عەرز بکەم، گەر بێتاقەت نەبووبێتن:

مامۆستا یەشار ئەمەی بۆ گێرامەوە، جێگەی بەهەشت بێت، پشتیوان بە خودا هەردووکیان لە بەهەشتدان، سەرەڕای هەموو شتێک، لەم بابەتانەدا ئەوەی لەسەر شانی ئێمەیە ئەوەیە بڵێین : ان شاء الله.

ڕۆژێکیان لەگەڵ خوێندکارەکانیدا، مامۆستا مەحمودیش یەکێکە لەو خوێندکارانە، کەسێک بوو خزمەتەکەی ئێمەی زۆر خۆش دەویست، لە حەیرانیدا دەبوورایەوە، دەڵێت پێکەوە دەچووینە هەتا وانەیەک بخوێنین. لە بەردەم دەرگاکە تابوتێک و مردووشۆرێکمان بینی، لە مەنجەڵەکانیشدا ئاویان گەرم دەکرد، چووینە ژوورەوە و مامۆستا وەک ئەوەی هیچ شتێک رووی نەدابێت، وانەکەی ئەو ڕۆژەی پیوتینەوە، مامۆستا لەو کاتەدا کتێبی “التوضیح” و تەفتەزانییان پیدەڵێتەوە.

تەفتەزانی لەو کەسانەیە کەوا فەلسەفەیان خستۆتە سەر شێوازی موسوڵمانانە. هاوسەردەمی سەید شەریف جورجانیە. لە نێو سوپای تەیموری لەنگدا هەتا ئەو کاتەی جەنگی چوبوکی ئەنقەرە ڕوویدا، ئەوان سەرکار بوون. تەفتەزانی کەسێکی بەو شێوەیە بووە. مامۆستا خەسرەویش کتیبەکەی ئەو بە خوێندکارەکانی دەڵیتەوە.

لە دوا ڕۆژەکانی تەمەنیدا لەسەر جێگە دەکەوێت، کتێبی تەفسیرەکە بەم شێوەیە دەگرێت بە دەستیەوە، هەندێک جاریش لە دەستی دەکەوتە خوارەوە، ڕۆژێک لە دەستی دەکەوێتە خوارەوە، لەو کاتەدا دەداتە هەنسکی گریان، دەڵێت: خودایە تەنانەت ناتوانم ئەمەش بگرم بە دەستمەوە. لێم خۆش ببە.

 

واتە هەتا دەگەیتە حاڵێکی لەو شێوەیە، ئەو ئەرکە ئەنجام بدەیت کەوا پێویستە بیکەیت. هەتا ئەو کاتەی لەسەر جێگا دەکەویت. لەسەر جێگا.

خوێندکارەکانیشی دەڵێن: مامۆستا ئەو مەنجەڵە ئاوە چیە لەسەر کوڵانە، من پێم وایە لەو کاتەدا خۆی لە تەواوی هەستە مرۆییەکان پاراستووە، بەڵام کاتێک لێی دەپرسن مامۆستا ئەوە چییە؟

لە وەڵامدا دەڵێت هیچ نیە.

دواتر دەڵێت: کچێکمان هەبوو لە زانکۆ، ئەو وەفاتی کردووە، لەبەر ئەوە ئەو ئاوەمان ئامادە کردووە. هەتا دوای وانەکە بیشۆین و بینێژین.

کاتێک ئەو کارەی ئەنجامی دەدەیت، نە مردنی هاوسەرەکەت، نە مردنی کچەکەت، نە ئەم و نە ئەو…

من پێم وانیە کەوا ئەم مرۆڤە مەزنە، کەسێکی بێ دڵ بێت. بەڵام لە کوێدا پێویست بەوە دەکات ئەو دڵە بەکاربهێنیت، لە کوێدا خۆت بە خاوەنی بەها مرۆییەکان دەکەیت، لە کوێدا پەلەقاژ بۆ بەرزکردنەوەی وشەی الله دەکەیت، نابێت ئەمانە تێکەڵی یەکتری بکەن.

هەروەها حاڵی حەزرەتی پیری موغانیش بە هەمان شێوە بوو، دونیای بە لەپی دەستی توڕ داوە.

تابلۆی شانازی مرۆڤایەتیش کاتێک حەزرەتی ئەبوبەکریشی لەگەڵدا دەبێت، لەو کاتەدا هیچ شتێکی لەبەردەمدا نابێت، بەڵام لە پڕێکدا وەک ئەوەی پاڵ بە شتێکەوە بنێت، بەم شێوەیە دەکات.

لەو کاتەدا دەچێتە حاڵێکی ترەوە و کاتێک دێتەوە سەر خۆی، لێی دەپرسن ئەی پێغەمبەری خودا ئەوە چیت کرد؟

لە وەڵامدا:

دونیا لەبەرچاوم بەرجەستە بوو، وتی من خۆم لەلای تۆ پەسەند دەکەم، منیش وتم تۆ ناتوانیت خۆت لەلای من پەسەند بکەیت، وتم برۆ، ئەویش ئاوڕی لێدامەوە و وتی نەمتوانی لەلای تۆ خۆم پەسەند بکەم، بەڵام لە دوای تۆ، خۆم پەسەندی لای کەسانی دوای تۆ دەکەم.

ڕۆژێکیان کاتێک حەزرەتی ئەبوبەکر پەرداخێک ئاوی سەهۆڵاوی پێدەدرێت، ئەوەی بە نیعمەتێکی گەورە دێتە پێش چاو، دەیبات بۆ لێوەکانی و بێ ئەوەی قومی لێبدات، دەیهێنێتە خوارەوە، لەو کاتەدا ئەم وتەیەی سەردارمانی بیر دەکەوێتەوە و لە هەنسکی گریان دەدات. تەنانەت پەرداخێک ئاوی سارد…

سەردارمان لە یەکێک لە فەرمودە سەحیحەکانیدا دەفەرموێت:

كُلُّ مَوْلُودٍ يُولَدُ عَلَى الْفِطْرَةِ الاسلام

 

واتە هەموو منداڵێک لەسەر فیترەتی ئیسلام دێتە دونیاوە، واتە هیچ گوناحێکی نیە، گەر لەو کاتەدا سوێند بخۆن کەوا ” ولله، تالله، بالله” ئەمە دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوا سوێندەکەتان ناکەوێت. کارێکی گوناحتان ئەنجام نەداوە، قسەیەکتان دژی واقع نەکردووە. مرۆڤ بە فیترەتێکی بێگەردی لەو شێوەیە دێتە دونیاوە. هەربۆیە جاران، لە کاتی نزای باران بارین و، ڕۆژ گیران و مانگ گیران، ئەو منداڵانەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، کە هێشتا پینەگەشتوون. ئەوانیشیان فێرکردووە بڵێن “ئامین”، چونکە بێ گوناحن. کاتێک هاتمە ژوورەوە یەک دوو منداڵی بچوکم بینی، منیش هەمان شتم بەوان گووت” ئێوە بێ گوناحن، نزای خێرم بۆ بکەن”، یەکێک لەوان منداڵی یەکێک لە خوێندکارە دێرینەکانم بوو.

با ناوی هاوڕێکەم نەڵێت، دوایی تەریق دەبێتەوە و دەست بە گریان دەکات، چونکە من ئەو چاک دەناسم لە پێش ٥٠ ساڵەوە. بەم شێوەیە نزا بەو منداڵە بێ گوناحانەش دەکەن.

ئێمە زۆر ئامانجی میسالی گەورەمان هەیە، مەفکورە و ئایدیاڵمان هەیە.

بۆ ئەوەی جەنابی حەق ئەم ئامانجانەمان بهێنێتە دی، پەنا بۆ نزای ئەوانیش دەبەین، دەچینە ژێر ڕکێفی ئەوانەوە، دەڵێن” با ئەوانیش نزای خێرمان بۆ بکەن”. ئەمانەش شتانێکن کەوا کەسە گەورەکان لە مێژەوە ئەنجامیان داوە. هەر بەم شێوەیەش بووە بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

بەڵێ، دەفەرموێت” وەک چۆنی نەفسی گەنجیت بە پاکوبێگەردی لە من وەرگرت، بەو شێوەیەش بۆ منی بگێرەوە”.

جەنابی حەق بە فیترەتێکی پاکەوە، ئێمە بەرەو ئەم دونیایە دەنێرێت، لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ

دەتوانن لەم ئایەتەشدا واتای هەمان حەدیس ببیننەوە. پاشان دەفەرموێت: ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ

 

پاشان دوای ئەوەی مرۆڤ ئیرادەی خۆی بە شێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنێت، یاخود بەو مەیلەی هەیەتی و ئەو هەڵسوکەوتەی لە ڕێگەی مەیلیەوە ئەنجامی دەدات، خۆی فڕێ دەداتە چینی خوارترینی خوارترینەکان(اسفل السافلین).

پاشان دەفەرموێت:

إِلاَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ

 

 واتە ئەوانەی ئیمانیان هێناوە و کرداری چاکە ئەنجام دەدەن، دەتوانن ئەو ئاسۆیە بەدەستبهێنن.

لێرەدا تەواوکردنی ئەم بابەتە بەم شێوەیە دەبێت:

بەشی دووهەمی ئەم بابەتە لە ڕێگەی حەدیسێکی ڕوون دەکەمەوە:

تَمُوتُونَ كَمَا تَعِيشُونَ، وَتُحْشَرُونَ كَمَا تَمُوتُونَ

 

چۆنی بژین بەو شێوەیە دەمرن، چۆنیش بمرن، بەو شێوەیە حەشر دەکرێن.

 

واتە کاتێک لە ڕێگەی ئیمان و کردەوەی چاکەوە تاج لەسەر ئەم بابەتە دەنێن، کاتێک لە ڕێگەی نوێژەوە تاج لەسەری ئەم بابەتە دەنێن، دیسان ئەو بیگەردییەی سەرەتا بەدەست دەهێننەوە.

وەک حەزرەتی ئیمامی ڕەبانیش فەرموویەتی:

نوێژ بە شێوەیەک ئەنجام بدە، وەک ئەوەی میعراجی کەسی ئیماندار بێت”.

 

سەردارمان لە ڕێگەی بڕینی ئاسمانەکانەوە میعراجی ئەنجامدا و، پاشان لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ جەنابی حەق، تاجی لەسەری میعراجەکەی دانا. ئێوەش ڕۆژانە ٥ جار، گەر بە هەموو شعور و ئیرادەتانەوە ئەنجامی بدەن و بە تەواوی دڵتانی پێبدەن، وەک ئەوەتان لێدێت کە میعراج ئەنجام بدەن. چونکە نوێژ میعراجی کەسی ئیماندارە.

ئیمامی ئاڵڤاری کە حەزرەتی ئەفەشمان پێدەوت، هەمیشە دەیوت:

نوێژ کۆڵەکەی دینە، نورەکەیەتی

کەشتی دین لەلایەن نوێژەوە بەڕێوە دەچێت

نوێژ پیری هەموو عیبادەتەکانە

  بێ نوێژ و بێ نیاز، ئیسلام دەبێت؟

گەر ئەو نەبێت، هیچ شتێک نابێت. گەر ئەویش بوونی هەبوو، هەموو شتێک دەبێت، لە پڕێکدا هەموو شتێک دێتە بوون.

لەم ڕوانگەیەشەوە مادام بەم شێوە پاکوبێگەردە دێینە دونیاوە، پێویستە بە هەمان شێوە بگەڕێینەوە لای پەروەردگارمان.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

لەلای خوداوە هاتووین و بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە، بە شێوەیەک لە شێوەکان تەجەلی ئەوین، ئەفرێندراوی ئەوین، ئەو بونیادی ناوین و دایهێناوین.

وەک ئێمەی بە بێگەردی بۆ ئەم دونیا ناردووە، بێ ئەوەی بە پیساییەکانی دونیا سەروچاومان پیس بکەین، چەشنی ئەو منداڵانەی بەروانکەکانیان پیس دەکەن، پیسی نەکەین، بە هەزار گیانیش ئاواتە خوازی ئەوەین بە حاڵێکی بێگەردی لەو شێوەیە بە دیداری پەروەردگارمان شاد ببینەوە. والسلام.

 

 

 

 

 

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *