عاشقی ڕاستگۆ  بەشی ٤١   ئەزمونی پێکەوە ژیان… خزمەت  

“ئەو کارانەی ئەنجامدران لە شوێنی خۆیدا بووە بووە یاخود نا؟ لەمڕۆدا ئەوانەی ئینسافیان نیە، “بەڵێ” بۆ ئەمە ناکەن. بەڵام نەوەکانی داهاتوو و مێژوو، لەعنەت لەو هەڵانە دەکەن کەوا بەرامبەریان ئەنجامدراون، دەڵێن” بۆشاییەکتان هێنایە ئاراوە، داوەشین بۆ ئێوە!”…

ڕەفیعە گولەن خانم وەفاتی کرد(٢٨ ی حوزەیرانی ١٩٩٣)

ڕەفیعە گولەن خانم کە دەکاتە دایکی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن، لە ڕۆژی دووشەممەی ڕێکەوتی ٢٨ ی حوزەیرانی ١٩٩٣، دەوروبەری کاتژمێر ١٢:٢٠ نیوەڕۆ لە شاری ئیزمیر وەفاتی کرد. مامۆستا لە ڕێکەوتی ٣٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٣، لە مزگەوتی زانکۆی “٩ ی ئەیلولی” تایبەت بە بەشی زانستە ئیسلامیەکان، نوێژی مردووی لەسەر ئەنجامدا. پاشان تەرمەکەی لە گۆڕستانی یەمانلەر ئۆرنەک کۆی بە خاک سپێردرا.

 

مامۆستا بەم شێوەیە باسی دایکی دەکات:

دایکی من بە شێوەیەکی زۆر جیاواز بایەخی بە هاوڕێکانی من دەدا. هەمیشە دەیوت” ڕۆژ نیە کەوا چەند جارێک نزای خێر بۆ خۆت و هاوڕێکانت نەکەم”. ئیدی هەرکەسێک کەوا لەم بازنەیەدا بوونی هەیە و دەتوانین بە هاوڕێی خۆمان ناوی ببەین، تەواوی برایان و دۆستان و خۆشەویستانی لە نزاکانیدا یاد دەکردەوە. هەمیشە چاو بە فرمێسک و ژنێکی زۆر دڵ میهرەبان بوو”. (١٧ ی کانونی یەکەمی ١٩٩٦)

 

” من زۆر سەرچاوەی نزام هەیە کەوا نزای خێرم بۆ دەکەن. ئەو کاتەی دایکم وەفاتی کرد، مامۆستا کرکنجی پێی وتم” یەکێکی تر لە سەرچاوەکانی نزات لە دەستدا”، ئیدی هیچ کاتێک ئەم قسەیەم لە یاد نەکرد. من گومانم وەهایە ئەو ساتانەی دایکم بە ئاڕاستەی ئاسوودەیی من لە دونیا و ئاخیرەتدا دەستەکانی بەرز کردۆتەوە و ئەو سەمیمیەتەی لەو کاتەدا هەیبووە، هیچ کاتێک لە بۆ خۆی بەو شێوەیە نزای نەکردووە. لە خۆمەوە ئەو قسەیە ناکەم، چونکە لە کاتی نزاکردندا خەریک بوو گیانی دەردەچوو”.(١ ی ئەیلولی ٢٠٠٥)

“لە ژیانمدا بە هۆی یەک دوو شتەوە هەرگیز لە خۆم خۆشنابم. من تەنیا لەبەر خزمەت لە خێزانەکەم جیا بوومەوە. نە بۆ موچە، نە بۆ هاوسەرگیری، نە بۆ ماڵ و منداڵ، نە بۆ سەروەت و سامان… تەنیا لەبەر خزمەت. باوک و دایکم هەتا ڕادەیەک باوەڕیان بەمە هەبوو. کاتێک منی لەلای خۆی ڕەوانە کرد، لە کاتی وەفاتیدا لەلای نەبووم. ئەمەش لە ناخمدا هەمیشە وەک گرێکوێرە وەهایە و هەرگیز لە خۆم خۆش نەبووم… هاتمە ئیزمیر و هەفتەیەک مامەوە، کۆنفڕانسەکان تەواو بوون و یەکسەر دەڕۆشتمەوە، تەلەفۆنیان کرد وتیان دایکم وەفاتی کردووە. لەلای نەبووم، ئەمڕۆ ٥ ساڵ بەسەر ئەو کاتەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا ناتوانم لە خۆم خۆش ببم. دەڵێم هوهات لێبێت، هەر باسی خزمەت دەکەیت، بەڵام دایکت لەوێ بێ خاوەن مایەوە. من لە خۆم خۆش نابم، بەڵام نازانم ئەو لێم خۆش دەبێت یاخود نا؟ یەک دوو جار خوشکە گەورەکەم پێی وتم: دایکان کەسانێکی گەورەن و زۆر بە ڕەحمن، بەڵام من هەرگیز لە خۆم خۆش نابم. لەلایەکەوە ئەمەش لەبەر نەفسی خۆم نەبوو. من هیچ قسەیەک و ئازارێکم لە دایکمەوە نەبینیوە. هەمیشە نزای خێری بۆ دەکردم. تەنانەت هەندێک جار لە دڵی خۆمدا دەموت: تۆ ئەم هەموو شتە بۆ من دەکەیت، لەوە دەچێت خودا پێی خۆش نەبێت. گەر دایک و باوکمم بخستایەتە سەرشانم و بە درێژایی ژیانم بمگێڕانایە، هێشتا نەمدەتوانی بڵێم حەقی ئەوانم داوە”.(٥ ی تشرینی دووهەمی ١٩٩٨)

مامۆستا کرکنجی لە کتێبی “ژیانم-یادەوەریەکانم”، سەبارەت بە کاتی وەفاتی دایکی مامۆستا دەڵێت: لە دوای چەندین ساڵ لەگەڵ مامۆستا عوسمان بە مەبەستی سەرەخۆشی کردن سەردانی مامۆستامان کرد. ماوەی ٣-٤ کاتژمێر لەلای ماینەوە. زۆر قسەی خۆشمان کرد. پێش چەند ڕۆژێک خەوێکم پێوە بینیبوو. لە خەوەکەمدا بینایەکی گەورە و فراوان کە ئەوسەری دیار نەبوو. سەر زەمینەکەشی وەک فەرشی لەسەر ڕاخرابێت وەهابوو. مامۆستاش لە پڕێکدا وەستا و دەستی کرد بە باسکردنی ئەو بینایەی لە خەوەکەمدا بینیبووم.

وتم” پێش ئەوەی بێمە ئێرە ئەم خەوەم بینی، لێکدانەوەکەی چییە؟”

وتی” استغفرلله، ئێوە خۆتان باشتر ئەمە دەزانن”.

وتم” ئەمە ئاماژەیە بەوەی کە خزمەتی ئێوە بە شێوەیەکی زۆر فراوان بڵاو دەبێتەوە”.

مامۆستاش دەستی بە گریان کرد و وتی” ئەمە خزمەتی ئێوەیە، خزمەتی ئێوەیە، ئێوەیە…”

من هەمیشە دەڵێم” الله ئوستاد بەدیعوزەمانی بۆ باسکردنی دینەکەی خۆی دروست کردووە، مامۆستاشی بۆ خزمەت کردنی دینەکەی”.

ئەو دوو خەوەی مامۆستا کرکنجی سەبارەت بە خزمەت بینیوێتی، لە وتارەکانیدا بەم شێوەیە باسی دەکات:

ئەو بە ڕاستی زاتێکی وەهایە کەوا دەمێکە ڕێزێکی گەورەی هەیە لەلام. ٥-١٠ ساڵێک تەمەنی لە من گەورەترە و، نزیکەی ٥-١٠ ساڵێکیش پێش من بە ڕووی دونیای بەدیعوزەماندا کراوەتەوە، هەربۆیە ئەمە ڕیزی ئەوی لەلای من هێندەی تر زیاتر کردووە. پێش دوو ساڵ سەردانی ئەم دامەزراوانەی کرد. دوو شتی زۆر ناوازەی بۆ باسکردم، ئەویش بەم شێوەیە بوو:

مرۆڤێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە فرمێسکی چاوەکانیەوە ئەم شتانەی بۆ گێڕامەوە. وتی ئەم دامەزراوانەم بینی، هەریەکەیان هێندەی کۆشکێک بوو کەوا دونیایان بەڕێوە ببەن. لەو کاتەدا منیان بە ناو ئەو دامەزراوانەدا دەگێڕا. کاتێک گەشتمە شوێنێکی دیاریکراو و لەوێدا هەندێک مرۆڤم بینی، لەوە تێگەشتم کەوا ئەو کەسانەی ئەم دونیایە بەڕێوە دەبەن، مرۆڤەکانی خزمەت و کەسانی پشت ئەو خزمەتە بوون”.

 

دواتر شتێکی تری گێڕایەوە” دیسان لە خەوەکەمدا ئەوەم بینی کە ناوچەی ئەنەدۆڵو لەناو لافاو و قوڕوچڵپاودایە. ئەو لافاوە بیناکانی لەگەڵ خۆیدا وەک کۆتەرەدار ڕادەماڵی. هەموو کەسێکیش لە نێو ترس و نیگەرانیدا بوو. لە کاتی وەهادا بیرکردنەوە لەوەی پارێزگاری لە هیواکان بکرێت، جێگەی باس نیە. هەموو کەس شڵەژاوە و لە نێوان ویژدانەکاندا بێ ئومێدی باڵادەستە. بەڵام لەو کاتەدا نازانم لە کوێوە بەدیعوزەمان پەیدا بوو. لە نێو ئەو لافاوەدا، چەشنی تاشەبەرد، باوەشی بە ماڵ و بەشە ناوخۆیەکانی ئێوەدا دەکرد.  چەشنی بەنداوی گاپ، بەنداوێکی بە چواردەوریاندا دروست دەکرد. لە پڕێکدا لافاوەکە وەستا، کۆتایی بەوە هات زیانیان بەربکەوێت و، وەک بەنداوێکی بە سوودی لێهات. بەم شێوەیە ناوچەی ئەنەدۆڵوش ڕزگاری بوو لەوەی زیانی بەر بکەوێت”.

لەمڕۆشدا تەواوی ئەو دامەزراوانە تاڵان کران. ڕووخێنران و وەک وێرانەیان لێکرا. مامۆستاش سەبارە بە رووداکانی ئەمڕۆ دەڵێت”ئەو کارانەی ئەنجامدران لە شوێنی خۆیدا بووە بووە یاخود نا؟ لەمڕۆدا ئەوانەی ئینسافیان نیە، “بەڵێ” بۆ ئەمە ناکەن. بەڵام نەوەکانی داهاتوو و مێژوو، لەعنەت لەو هەڵانە دەکەن کەوا بەرامبەریان ئەنجامدراون، دەڵێن” بۆشاییەکتان هێنایە ئاراوە، داوەشین بۆ ئێوە!”…

 

 

خزمەتی مرۆڤەکانی ئەنەدۆڵو بە بەلاش نەچوو

ئەو مامۆستا قارەمانانەی لە ساڵی ١٩٩٢ هیجرەتیان بەرەو دەرەوەی وڵات کرد، الله بە گەورەیی خۆی لە ماوەیەکی کەمدا لوتفی گەورەی بە نسیب کردن. کۆششی ئەوان و هیمەت هاوڵاتیانی ئەنەدۆڵو بە بەلاش نەچوو. ئەو خوێندکارانەشی لە خوێندنگەکانی خۆشەویستی دەرەوەی وڵات دەیانخوێند، چەشنی ئەو خوێندکارانەی لە کۆلیژەکانی ناوخۆی وڵات دەیانخوێند، لە ئۆڵپمیاتە زانستیە نێودەوڵەتیەکاندا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا. بۆ نمونە لە ساڵی ١٩٩٤، خوێندنگەکانی وڵاتی ئازەربایجان کە تەنیا دوو ساڵ بوو کرابوونەوە، لە ئۆڵپمپیاتی بایەلۆجیدا، دوو مەدالیای ئاڵتون، مەدالیایەکی زیو و برۆنزیان بەدەستهێنا. کۆلیژەکانی وڵاتی تورکمەنستانیش لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤-٢٠٠٨، ڕێک ١٣٠ مەدالیایان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا. خوێندنگەکانی وڵاتی کازاخستانیش لە ئۆڵمپیاتی زانستی ساڵی ١٩٩٦، دوو مەدالیای ئاڵتون و مەدالیایەکی برۆنزیان بەدەستهێنا. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠١، لە ئۆڵمپیاتی ماتماتیک کەوا لە واشنگتۆنی پایتەختی ئەمەریکا ڕێکخرا، ٤ مەدالیای ئاڵتونیان بەدەستهێنا. ئەمانە تەنیا نمونەیەکی ئەو سەرکەوتنانەن کە بەدەستهاتوون. تەنیا وەک نمونە ئاماژەمان بەو سەرکەوتنانە کرد کەوا لە ساڵەکانی یەکەمدا بەدەستهاتوون. مەگەرنا بزاڤی خزمەت کەوا لە ١٧٣ وڵاتی دونیا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو چالاکیەکانی بەڕێوە دەبات و ئامانجی ئەوەشی هەیە لە ٢٠٠ وڵاتی دونیادا بوونی هەبێت، گەر باسی تەواوی سەرکەوتنەکانیان بکەین، ئەوا لە سەدان کتێبێکیشدا جێگەی نابێتەوە.

کردنەوەی وەقفی ڕۆژنامەنوسان و نوسەران(١٩٩٤)

وەقفی ڕۆژنامەنوسان و نوسەران کەوا مامۆستا م.فەتحوڵلا گولەن سەرۆکی فەخرییەتی، بە ئامانجی پێشکەش کردنی ” ئەزموونی پێکەوە ژیان” بە هەموو دونیا کەوا لە ئێستادا ئاتاجێتی، دامەزرێندرا. وەقفەکە لە ڕێکەوتی ٢٤ ی حوزەیرانی ١٩٩٤ لە هۆتێلی دەدەمان لە ئیستەنبول، بۆ یەکەمین جار کەسانێکی سەر بە چینە جیاوازەکانی تورکیا، پێکەوە لسەر مێزێک کۆبوونەوە و نانیان خوارد. یەکێک لە بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە، قاسم گولەک بوو، کە لە تورکیادا بەوە ناسراوە، لە پێش بولەنت ئەجەویدەوە سیاسەتی چەپ بۆ یەکەم جار لەسەر دەستی ئەو بە خەڵکی تورکیا ناسێندراوە. ناوبراو کەوا لە ئەنقەرە ژیانی بەسەر دەبرد، بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەکە، لەگەڵ عەلادین کەیای هاوڕێی نزیکی مامۆستا فەتحوڵڵا گولەن، هاتنە ئیستەنبول. بە بەشداربووانی بانگهێشتەکە ڕاگەیاندرابوو کەوا مامۆستاش بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکات. مامۆستاش لەو ڕۆژانەدا لە ئیزمیرەوە هاتبوویە ئیستەنبول، بەڵام نیازی ئەوەی هەبوو بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات. سەرەڕای پێداگری زۆری هاوڕێکانی، سوور بوو لەسەر ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات و تەنیا پەیامێک ئاڕاستەی بەشداربووان بکات. سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵ لە مینبەری مزگەوتەکان و ساڵۆنی کۆنفڕانسەکان وتاری بۆ خەڵک دەدا، بەڵام هەوڵی ئەوەی دەدا لە چاوی کامێرا و تەلەڤیزیۆنەکان خۆی بە دوور بگرێت.

مامۆستا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عەلادین کەیاوە کرد، کە زۆرێک لە سیاسەتمەدارانی ئەنقەرەی بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوەیە کردبوو، ئەوەی پێ ڕاگەیاند کەوا نیازی بەشداری کۆبوونەوەکەی نیە. عەلادین کەیاش زۆر خەفەتی خوارد، لایەنی کەم حەزی بەوە دەکرد قاسم گولەک و مامۆستا بە یەکتری بناسێنێت. چونکە گولەک بە نیازی دیداری مامۆستا، لە ئەنقەرەوە بەرەو ئیستەنبول بەڕێکەوتبوو. ئەویش بە مامۆستای وت” قاسم گولەک بە نیازی ناسینی ئێوە هاتووە، هیچ نەبێت با ئێمە بێنە لای ئێوە”. مامۆستاش ” لە دوای بەربانگ فەرموو بێنە ئێرە”. گولەک” ئەوان دەیانەوێت ئێستا بێن، چونکە ئێوارە ناچارە بە فڕۆکە بڕوات بەرەو ئەدەنە”. مامۆستا” کەواتە وەرن”.

کەیا و گولەک لە ڕێگا هەتا گەشتنە ناوچەی ئاڵتونیزادە، باسی بەشداری مامۆستایان لە مەراسیمی یەکەم ئێوارەخوانی وەقفەکە کرد و، کەیا داوای لە گولەک کرد، کەوا لە بابەتی بەشداری لە مەراسیمەکەدا، قەناعەت بە مامۆستا بکات.

گولەکیش هەر هێندەی چاوی بە مامۆستا کەوت، یەکسەر وتی” جەنابی مامۆستا ئەم هەموو میوانە لەبەر خاتری بینینی ئێوە هاتوون، جگە لە بەشداری کردن هیچ چارەیەکی ترتان نیە”. مامۆستاش سەری بە سوپرایزەی گولەک سوڕما. هەربۆیە حەزی بە شکاندنی دڵی گولەکی تەمەن ٨٤ ساڵ نەکرد، کەوا لە ئەنقەرەوە هەتا ئیستەنبول بۆ لای ئەو هاتبوو. مامۆستاش بە شێوەیەکی دۆستانە باوەشی بە گولەکدا کرد و وتی” ئوستادێکی وەک ئێوە هەتا ئێرە هاتبێت، دەبێت منیش بێم”.

بەم شێوەیە هەریەک لە مامۆستا و قاسم گولەک پێکەوە چوونە ساڵۆنی کۆبوونەوەی هۆتێلی دەدەمان. یەکێک لە نوسەران بە ناوی وەهبی وەقاسئۆغلو، میوانەکانی بۆ سەر ستەیجی وتارخوێندنەوە بانگهێشت دەکرد. ئشیلای سایگین کەوا سیاسەتمەدارێکی شاری ئیزمیر بوو، زۆر ڕێزی مامۆستای دەگرت، هەربۆیە وتی” تکایە پێش مامۆستا، من بانگهێشتی سەر ستەیجەکە مەکەن. ناتوانم لە پێش ئەوەوە قسە بکەم”، سەرەڕای ئەمەش دیسان بانگهێشتی سەر ستەیجەکەیان کرد.

دوای ئەوەی سایگی قسەکانی تەواو کرد، مامۆستا بانگهێشت کرایە سەر ستەیج و، وتارێکی لە ژێر ناوی ” گەڕانەوە لە دیموکراسی نیە”، کە لەو کاتەدا دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. لە تورکیایەکدا کەوا بە شێوەیەکی بەردەوام باس لە ترسی گەڕانەوەی شەریعەت دەکرا، مامۆستاش بۆ یەکەم جار هەروەک بەدیعوزەمان دەیوت” گەڕانەوە لە دیموکراسی نیە”.

 

تێڕوانینی ئوستاد بەدیعوزەمان بۆ کۆماری تورکیا و دیموکراسی بەم شێوەیە بوو:

 ” ئەو کاتەش(١٩٨٢) – هەروەک ئێستا- لە ژێر گڵکۆیەکی چۆڵکراودا لە خەڵوەتگەدا بووم. شۆربایان بۆ دەهێنام. منیش دەنکەکانیم بە مێرولەکان دەدا. نانەکەشم بە ئاوەیەکەیەوە دەخوارد. پرسیاریان لەمن کرد، منیش لە وەڵامدا وتم:

ئەم مێروولانە و هەنگەکان وەک کۆماریەکانی تورکیا وەهان. وەک ڕێزێک بۆ کۆماریپەروەرەکان، دەنکی شۆرباکەم دەدەم بەوان.

 

پاشان وتیان:

 تۆ پێچەوانەی سەلەفی ساڵحینی خۆت دەکەیت…

وەک وەڵام پێموتن:

خەلیفە ڕاشیدەکان، هەم خەلیفە هەم سەرۆکی کۆمار بوون. صدیقی ئەکبەر-حەزرەتی ئەبوبەکر- کەوا یەکێکە لە هاوەڵە بەڕێزەکان و لە هەمان کاتدا مژدەی چوونە ناو بەهەشتیشی پێدراوە، لە کاتی خۆیدا وەک سەرۆک کۆماریک وەهابوو. بەڵام وەک وێنەیەک و ناوێکی بێ واتا ئەم کارەی نەدەکرد، بەڵکو وەک سەرۆکێکی کۆمار وەهابوو کە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە نوێنەرایەتی دادپەروەری و ئازادیە دینیەکایانی دەکرد”.

 

مامۆستاش لە وتارەکەیدا دەیوت:

ئیدی لە دونیادا گەڕانەوە لە دیموکراسی جێگەی باس نیە. لەم قۆناغی دیموکراسیەدا، مرۆڤە دیندارەکانیش بە ناوی دین و دیندارییەوە، دەتوانن ببنە خاوەنی ماف و ئازادیەکانی خۆیان. بەم شێوەیەکی بەریانێکی فراوانتریان بۆ خزمەت کردن لە بەردەمدا دەبێت. ئێمە لایەنگری دیموکراسین، بەڵام کەسانێک هەیە کەوا ئێمە بە شایستەی یەک لەسەر دەی دیموکراسیش نازانن”.

 

مامۆستا لە ڕێگەی ئەم قسانەیەوە، دەیویست ئاماژە بەوە بدات، وەک مرۆڤگەلێک کەوا بە هەوڵی هێنانی شەریعەت تۆمەتبار دەکران لە تورکیادا، چەند پێویستیان بە هاتنی دیموکراسیە. مامۆستا لە دوا ئەم کۆبوونەوەیەی لە ئیستەنبول ئەنجامیدا، لەگەڵ عەلی ئوناڵدا دیسان گەڕایەوە ئیزمیر. ئەو کاتەی دەگەنەوە ناوچەی بۆزیەکا لە ئیزمیر، مامۆستا لە نێو مەسعەدەکەدا بە عەلی ئوناڵ دەڵێت” ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بە گوێرەی من نیە”. دەرکەوتنی بەو شێوەیە لە نێو ئەو جۆرە کۆبوونەوانەدا لەگەڵ کەسایەتی و شێوازی ژیانی خۆی، بە ناتەریبی یەکتری ئەژمار دەکرد.

کاریگەربوونی جەم کەرەجا بە مامۆستا

جەم کەرەجا کەوا یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی تورکیا، دەرچووی کۆلیژی ڕۆبێرت بوو. یەکێک لەو ڕووداوانەی کەوا کاریگەری لەسەر جەم کەررەجا دانابوو، چاوپێکەوتنی دەبێت لەگەڵ مامۆستا. خۆیشی بەم شێوەیە باسی ئەو ڕووداوە دەکات:

من لە کاتی چاوپێکەوتنم لەگەڵ مرۆڤەکاندا، یەک دوو پێودانگم بۆ ناسینی ئەوان هەیە. یەکەم چۆنی دەستم دەگرێت و، چۆنی دەیگوشێت؟ دووهەم شت ئەوەیە کەوا چۆن سەیری چاوەکانم دەکات؟ ئەمانە بە لای منەوە زۆر گرنگن. هەندێک کەس هەن دەستیان وەک پارچە گۆشتێکی کوتراو، بە شێوەیەکی نەرم دەستیان دەخەنە ناو لەپی بەرامبەرەکەیانەوە و ئەمە بە نەزاکەت ئەژمار دەکەن. ئەمە هەڵەیە، دەست دەگیرێت و دەگوشرێت. هەروەها ئەو جۆرە دەستگرتنەش هیچ واتایەکی نیە، وەک ئەوەی لە مەیدانی کڕینی ئاژەڵان دەستی یەکتر دەگرن و ڕایدەوەشێنن. دەستی کەسەکە دەگریت و دەیگوشیت. نە ئەزیەتی دەستی دەدەیت، نە بە نەرمیش دەیگریت. مامۆستا فەتحوڵڵا دەستەکانی درێژ کرد و دواتر سەیری ڕوناکی ناو چاوەکانیم کرد، لەوێدا ڕووناکیەکم بە ڤۆڵتێکی بەرزەوە بەدی کرد”.

دوای چەندین ساڵ، کاتێک سامیۆل ئۆرلیۆ یەکێک لە خوێندکارەکانی خوێندنگەکانی خزمەت، لە ئۆڵمپیاتی زمان و کەلتوردا گۆرانیەکەی جەم کەرەجای وتەوە بە ناوی “الله یار”، مامۆستا لەو کاتەدا کەوا سەیری تەلەڤیزیۆنی دەکرد وتی” جەم کەرەجاش لە دوا ڕۆژەکانی ژیانیدا هەمیشە هەر الله ی دەوتەوە، هەر بەو شێوەیەش وەفاتی کرد”…

  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *