فەتحوڵا گولەن بۆ ئەردۆغان: کێشەی کورد شتێک نییە بە هێزو سوپا چارەسەر بکرێت نامەی فەتحوڵڵا گولەن لە ساڵی 2006دا بۆ ئێردۆغان سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد تێبینی: وەرگێڕدراوی کوردی ئەم نامەیە لە سایتی ڕۆژنامەی ئاوێنەوە وەرگیراوە.

فەتحوڵا گولەن بۆ ئەردۆغان: کێشەی کورد شتێک نییە بە هێزو سوپا چارەسەر بکرێت
نامەی فەتحوڵڵا گولەن لە ساڵی 2006دا بۆ ئێردۆغان سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد
تێبینی: وەرگێڕدراوی کوردی ئەم نامەیە لە سایتی ڕۆژنامەی ئاوێنەوە وەرگیراوە.

فەتحوڵا گولەن بۆ ئەردۆغان: کێشەی کورد شتێک نییە بە هێزو سوپا چارەسەر بکرێتنامەی فەتحوڵڵا گولەن لە ساڵی 2006دا بۆ ئێردۆغان سەبارەت بە چارەسەری پرسی کوردتێبینی: وەرگێڕدراوی کوردی ئەم نامەیە لە سایتی ڕۆژنامەی ئاوێنەوە وەرگیراوە.فەتحوڵا گولەن رابەری جەماعەتی خزمەت، لەنامەیەکدا بۆ رەجەب تەییب ئەردۆغان ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژهەڵات‌و باشوری رۆژهەڵاتی ئاوەدان بکڕێنەوەو دانیشتوانەکەی بەزمانی کوردی بخوێنن، ئەو دەڵێت “کێشەی کورد شتێک نییە بە هێزو سوپا چارەسەر بکرێت”.ئاوێنە: فەتحوڵا گولەن لەنامەیەکدا کە ساڵی ٢٠٠٦ ئاڕاستەی رەجەب تەییب ئەردۆغان کردوەو هانی دەدات بۆ بەردەوامبون لەسەر پڕۆژەی ئاشتی‌و کرانەوە بەڕوی کوردا، ئێستا لەلایەن دامەزراوەی نووسەران‌و رۆژنامنووسان GYV بڵاوکراوەتەوە، جەغت لەوە دەکات کە نابێت کێشەی‌ کورد تەنها لەڕووی سیاسی‌ و سەربازی‌ و ئیدارییەوە لێی‌ بڕوانرێت‌و کارەکە تەنها بۆ بەرپرسانی‌ دەوڵەت جێبهێڵرێت، بەڵکو پێویستە ڕێ بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خۆش بکرێت بەئاڕاستەی‌ بەهێزکردنی‌ برایەتی‌ و یەکێتیدا چییان لەدەستە ئەنجامی‌ بدەن، ئەو دەڵێت “سوپا کە لەباشووری‌ ڕۆژهەڵاتدا (باکووری کوردستان) هەموو توانا و هێزی‌ خۆی‌ بەکاردەهێنێت و دەستی بەسەر شەقام و کۆڵانەکانیدا گرتوە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنێت. هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە ئەم مەسەلەیە (کێشەی کورد) شتێک نییە بە هێز و سوپا چارەسەر بکرێت. ئەو هەنگاوە راستەقینانەی پێویستە هەڵبگیرێن بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە پشت گوێ دەخرێن. ئەمەش نەنگییەکی گەورەیە”.ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکەیە:نامەی فەتحوڵا گولەن بۆ رەجەب تەییب ئەردۆغانسەبارەت بە چارەسەری کێشەی کوردبەڕێز سەرۆک وەزیران،هەر وەکو زۆرێک دەیڵێن تورکیا یەکێکە لەو دەوڵەتە دەگمەنانەی کە هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە ناتۆدا، کە ئەندامی‌ هەردووکیانین، خاوەنی‌ هێز و سوپایەکی‌ گەورەیە. ئەوانەی‌ دەیانەوێت بزانن ئەم هێز و سوپایە چی‌ لە توانادایە، با تەماشایەکی‌ 27ی‌ مایس (کودەتای‌ سەربازی‌ ساڵی‌ 1960) بکەن. لەو رۆژەدا، ئەو هێزە بە ناحەق سواری سەری‌ میللەتی‌ خۆی‌ بوو و 25 بۆ 30 ملیۆن هاوڵاتی‌ کۆت و بەند کرد. بەڵام هەر ئەو سوپایە کە لە باشووری‌ ڕۆژهەڵاتدا (باکووری کوردستان) هەموو توانا و هێزی‌ خۆی‌ بەکاردەهێنێت و دەستی بەسەر شەقام و کۆڵانەکانیدا گردووە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە ئەم مەسەلەیە (کێشەی کورد) شتێک نییە بە هێز و سوپا چارەسەر بکرێت. ئەو هەنگاوە راستەقینانەی پێویستە هەڵبگیرێن بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە پشت گوێ دەخرێن. ئەمەش نەنگییەکی گەورەیە.کاتێک دەوڵەت پەنا ببات بۆ پێشێل کردنی یاسا بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجی خۆی، ئەنجامی ئاسایی ئەمە رۆشتنی خەڵکانی دیکەیە بەرەو پێشێل کردنی یاسا. کاتێک دەوڵەت، یان ئەوانەی‌ کە خۆیان خستووەتە جێی‌ دەوڵەت یاخود وا دەردەکەون کە لایەنگری‌ دەوڵەت بن، هەوڵ دەدەن کێشەکان بە ڕێگەی‌ نایاسایی‌ چارەسەر بکەن، دەبن بە خوڵقێنەری گرفت و کێشەی‌ جددیتر. بەداخەوە لە وڵاتی‌ ئێمەدا کەسانێک دەرکەوتن کە دەڵێن “لەپێناو یاسا و ڕێسا و ئاشتی‌ و ئاسایشی‌ وڵاتدا ئەو کەسانەی‌ داوای‌ کوشتنیانم لێکرابوو کوشتمن.”دەبێت بە ژیری‌ و فیراسەت و بەزەیی‌ و میهرەبانی‌ مامەڵە لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکرێت نەک بە دروشم و هات و هاوار و ڕووخاندن و سووتاندن و کوشتن.لەم ڕووەوە مۆڵەت دەخوازم هەندێک خاڵ دەربارەی‌ چارەسەری کێشەی‌ کورد کە بەلامەوە گرنگ و پێویستن بخەمە ڕوو:1. پێویستە ئەو ناوچەیە بکرێت بە ناوەندی راکێشان. بێگومان دەبێت لە ئەنجامی‌ هەوڵ و کۆششی‌ دڵسۆزانەدا ئەو جوگرافیایە گەشە بکات و دەبێت هێندە ئاوەدان بکرێتەوە کە سەرلەنوێ بگەڕێتەوە بۆ پێگەکەی‌ جارانی‌ کە بریتی‌ بوو لە چەقی‌ شارستانێتییەکی‌ گرنگ. ناوچەکە دەبێت بگەنرێت بە ئاستێک کە جێی ئیرەیی پێ بردن بێت و دانیشتوانەکەی لە ژیان و گوزەرانی خۆیان رازی بن.(سەردەمانێک لەژێر ناوی‌ “شوێنە لەپێشەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە”دا دەرفەتێک بۆ بنیادنانەوەی ئەو ناوچەیە هاتەپێشەوە. بەڵام دەبوو دەوڵەت لەم ڕووەوە هەنگاوی‌ جددیتر بنێت. نەدەبووایە ئەم پرۆژەیە بکرایە بە قوربانی دابەشکردنی تەندەر و شیرینییەکانی‌ هاندانی‌ وەبەرهێنان بەسەر کەسانی خاوەن مەحسوبییەت بۆ دەوڵەمەندکردنی کۆمەڵێکی دیاری کراو. بێگومان دەبووایە ئەو ناوچانە لە ئەنجامی‌ هەوڵ و کۆششی‌ دڵسۆزانەدا بەرەوپێش بچووایە و بکرایە بە جێگایەک کە ئیرەیی پێ ببرێت.)2. دەبێت لەو ناوچەیەدا بابەتی‌ پەروەردە و فێرکردن بە جددی‌ هەڵوێستەی‌ لەسەر بکرێت. چونکە ئەگەر کێشەی‌ پەروەردە چارەسەر ببێت، زۆر گرفتی‌ دیکەش چارە دەبن. گرنگترین ئەو گرفتانەیش کە پێویستیان بە چارەسەر هەیە بریتین لە: ڕەشبینی‌ بەرامبەر بە داهاتوو، باوەڕ نەکردن بەوەی‌ ڕۆژێک لە ڕۆژان لە چوارچێوەی‌ ڕێککەوتندا حەق و دادپەروەری‌ دادەمەزرێت، نائومێدی. پێویستە ئەو مامۆستایانەی‌ کە لەو ناوچانەدا دادەمەزرێن، بەوێنەی‌ ئەو خۆبەخشانەی‌ بزووتنەوەی‌ خزمەت کە ئەمڕۆ بە هەر چوار لای‌ جیهاندا فیداکارانە بڵاوبوونەتەوە، نیازی‌ گەڕانەوەیان نەبێت و نییەتیان ئەوەبێت لەوێ بمرن و بنێژرێن. تەنها ئەو کەسە فیداکارانەی‌ کە خاوەنی‌ ئامانجی‌ باڵان و سەرفرازن بە هەستی‌ ژیاندن، دەتوانن لە دەزگا پەروەردەیی‌ە توندوتۆڵەکاندا نەوەیەکی‌ ڕێکوپێک و توندوتۆل پێبگەیەنن. دەبێت بە ناردنی‌ مامۆستایانی‌ فیداکار بۆ ئەو ناوچانە، دامەزراوە پەروەردەییەکان زیندوو و چالاک بکرێن. چونکە منداڵانی‌ ئەو خوێندنگایانە -ئەگەر تەمەنیشیان بۆ شایەتی‌ دەست نەدات- بەو قسانەی‌ کە لەنێو خێزانەکانیاندا دەیکەن، زیاتر لە هەموو کەسێکی‌ تر دەبن بە شایەتێکی‌ ڕاستگۆ و کاریگەر لەسەر خەڵکی‌ بەشەکەی‌ تری‌ ئەنادۆل. بەم کارە بنەڕەتییە ئەگەر ئەمڕۆش نەبێت بێگومان سبەینێ ئەوێ زیندوو دەبێتەوە. تکاتان لێ دەکەم (ناهێڵم کەس دەستم ماچ بکات، بەڵام هەمیشە دەستی‌ کەسانی‌ دیکەم ماچ کردووە) دەستتان ماچ دەکەم، ئەگەر ئەم کارە ئەنجام بدەن!3. کاتێک حەزرەتی‌ بەدیعوززەمان (سەعیدی نورسی) لە سەردەمی‌ خۆیدا پێشنیازی‌ دروستکردنی‌ زانکۆیەکی‌ بەناوی‌ “قوتابخانەی‌ زەهرا” پێشکەش کرد، فەرموویەتی‌ کە پێویستە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی پێکەوە بخوێندرێن. بۆچی‌ ڕێگە نەدرێت لە قوتابخانەکاندا زمانی‌ کوردی‌ فێربکرێت؟ بڕوانن، لە قوتابخانەکانی‌ خزمەتدا لە دەرەوەی‌ وڵات زمانی‌ تورکی‌ وەک وانەیەک کە خوێندکار لە هەڵبژاردنیدا ئازاد بێت دەگوترێتەوە. با کوردەکان ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی‌ کوردییان هەبێت. نابێت ئەوە لەبیربکرێت کە خوێندن بە زمانی‌ دایک مافێکی سەرەتایی مرۆڤە و نابێت بکرێت بە کارتێکی سیاسی.4. پێویستە ئەو ناوچەیە لەڕووی‌ تەندروستیشەوە هەڵوێستەی‌ لەسەر بکرێت و دامودەزگای‌ تەندروستی‌ تێدا دابمەزرێنرێت. لە تورکیادا پزیشکی‌ گشتی‌ گەنج زۆرن، دەکرێت زۆربەیان بۆ ڕۆژهەڵات بنێررێن. چونکە پزیشک دەتوانێت بچێتە ناو خەڵک و یەک بە یەکی‌ ماڵەکانیان لەباوەش بگرێت. خۆزگە ئەگەر بکرایە هەموو گوندێک -ئەگەر نەکرا بە چەند گوندێک- فەرمانبەرێکی‌ تەندروستی‌ یان پزیشکێکی‌ بۆ بنێردرایە. لە بنکە تەندروستییەکاندا خزمەتی‌ تەندروستییان پێشکەش بکردایە و لە و قوتابخانانەشدا وانەی‌ خۆپاراستنی‌ تەندوستییان بگوتایەتەوە و بەمەش ڕێگری‌ لە هەلومەرج و حاڵەتە ناتەندروستەکان دەکرێت. بەم جۆرە هەم لە ڕێگەی‌ ڕاپەڕاندنی‌ کار و پیشەکەیان و هەم لە ڕێگەی‌ ئەو منداڵانەوە کە وانەی‌ تەندوستییان پێ دەڵێنەوە، تێکەڵی‌ خێزانەکان ببن و گوزارشت لە خۆیان بکەن.5. پێویستە ئەو سەربازانەی‌ بۆ ئەو ناوچەیە دەنێردرێن بە تەواوی‌ مانا بتوانن تێکەڵی‌ خەڵکی‌ ئەوێ ببن. بەم جۆرە دەبێت هەوڵ بدرێت وێنەی‌ سەربازی‌ کودەتاکار و چەوسێنەر و تۆقێنەر لایان بسڕرێتەوە. دەبێت کەسانی‌ وا بۆ ئەو ناوچەیە بنێررێن کە کاریگەری تاڵی‌ و ناخۆشی‌ 27ی‌ مایس و 12ی‌ مارس و 12ی‌ ئەیلول و 28ی‌ شوبات (مێژووی‌ کودەتا سەربازییە یەک لەدوای‌ یەکەکانی‌ تورکیا) لە بیری ئەو کۆمەڵگایەدا هەڵبگرن.6. بەهەمان جۆر چەندەها فەرمانبەری‌ پۆلیس و ئاسایش ئامادەن بۆ ئەو ناوچانە بنێردرێن. فەرمانبەری‌ پۆلیسی‌ وا بۆ ئەوێ بنێرن کە کەسایەتییان ڕێکوپێک بێت و لە کار و ئەرکی‌ خۆیان بزانن و سەرفرازبن بە هەستی‌ ژیاندن و ناخیان بە هەیەجانی‌ ژیاندنەوە بجۆشێت. با بڕۆن و ئاسایشی‌ ڕاستەقینە نیشان بدەن. تەنانەت ئەگەر کرا لەگەل منداڵان یاری‌ بکەن و دیارییان بەسەردا ببەخشنەوە و پەیوەندی‌ گەرموگوڕ لەگەل لاوان ببەستن. چونکە منداڵان و گەنجان پێشتر زۆر ترسێنراون و تۆقێندراون. ئەو منداڵەی‌ کە لە دەستی‌ سەرباز یان پۆلیسێک دیاری‌ وەردەگرێت، ئەستەمە بە چاوێکی‌ خراپ تەماشای‌ دەوڵەتەکەی‌ بکات. فەرمانبەرانی‌ پۆلیس و ئاسایشی‌ وەها بنێرن بۆ ئەو ناوچەیە کە زامنی‌ ئاسایش بن و ماڵ بە ماڵ بگەڕێن و گوێ لە کێشەکانی‌ کۆمەڵگا بگرن، بۆئەوەی‌ هەم بچنە دڵی‌ خەڵکەوە و لەڕیگەی پیادەکردنی یاساوە، رێگە لە درووست بوونی گەشەی پێکهاتەی نایاسایی بگرن.7. دەبێت پارێزگار و کاربەدەست و قایمقام و سەرۆک شارەوانی‌ وەها بۆ ئەو ناوچانە بنێررێن کە دڵیان وابەستەی‌ هەستی‌ ژیاندنەوە بێت. دەبێت ئەو بەرپرسانەی‌ کە ئامانجی‌ باڵایان هەیە و خۆپەرست نین و هەستی‌ ژیاندن پێش ژیانی‌ خۆیان دەخەن بەتایبەتی‌ هەڵبژێردرێن و بۆ ئەوێ بنێردرێن. بە پۆلیس و ئاسایش و سەربازەوە پێویستە لەناو خەڵکدا بن. ئەو مرۆڤە نوێژخوێنانەی‌ ئەوێ دەبێت کاتێک سەلامیان دایەوە لەلای‌ ڕاستیاندا پارێزگار ببینن و لەلای‌ چەپیشیاندا قایمقام و کارمەندی‌ ئاسایش و پۆلیس و پزیشک ببینن.8. پێویستە زانایانی‌ ئایینی‌ وا لەو ناوچانەدا دابمەزرێن کە زمانی‌ کوردی بزانن. دەبێت وتاربێژی‌ وەهایان بۆ ڕەوانە بکرێت کە بەباشی‌ شارەزای‌ خوو و ڕەوشت و کەسایەتی‌ خەڵکی‌ ئەوێ بن و هاوڕێ و هاوخەم و هاوسۆزییان بن، لێیان تێبگەن و بەم پێیەش مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.9. خەڵکی‌ ڕۆژهەڵات (گەلی کورد) گرنگییەکی‌ زۆر بە پیاوماقول و ڕیشسپی‌ دەدەن و، زانای زۆر بەنرخیشیان تێدایە. دەبێت سیمینار بۆ ئەم زانایانە ساز بکرێت و، پاراستن و ئاسایشیان دابین بکرێت و، هان بدرێن کە هێز و ورەی‌ مەعنەوی‌ خەڵکی‌ ئەوێ بەرز بکەنەوە. لەمەش زیاتر دەبێت دەرفەتی‌ ئیمامەتی‌ و وتاربێژی‌ بۆ ئەو خوێندکارانە بڕەنخسێنرێت کە لەسەر دەستی‌ ئەم زانایانە پێگەیشتوون. هاوکات دەبێت زەمینە بۆ ئەو کەسە دڵسۆزانە بسازێنرێت کە خەڵکی‌ ئەو ناوچەیەن و زمانی‌ ئەوان دەزانن، خزمەتی زیادتر بە ناوچەکە بکەن.10. لە کۆتاییدا نابێت کێشەی‌ کورد تەنها لە ڕووی سیاسی‌ و سەربازی‌ و ئیدارییەوە لێی‌ بڕوانرێت. نابێت کارەکە تەنها بۆ بەرپرسانی‌ دەوڵەت جێبهێڵرێت. بەڵکو پێویستە ڕێ بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خۆش بکرێت و بە ڕابەرایەتی‌ ئەوان هەموو چین و توێژەکانی‌ کۆمەڵگا بە ئاڕاستەی‌ بەهێزکردنی‌ برایەتی‌ و یەکێتیدا چییان لەدەستە ئەنجامی‌ بدەن و هەمیشە پرد لەنێوان دڵەکانمان بنیاد بنررێت و دوژمنایەتی‌ بەرامبەر دوژمنایەتی‌ ڕابگەیەنرێت و دوورەپەرێزی‌ لە گشت هۆکارەکانی‌ پەرتەوازەیی‌ و دووبەرەکی‌ بکرێت.لەگەل ڕێزدا،محەممەد فەتحوڵا گولەنhttp://www.awene.com/2017/05/11/44892/

Posted by ‎Fethullah Gulen پەیجی فەرمی فەتحوڵڵا گولەن‎ on Tuesday, May 16, 2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *