مرۆڤی ئه‌مڕۆ خۆی له‌ناو گڵۆڵه‌ی كێشهگهلێكدا دۆزییه‌وه، به‌جۆرێك هاوشێوه‌ی زۆر كه‌مه: له‌پاڵ لێزمه‌ی به‌ڵا و موسیبه‌ت و كاره‌ساته‌كاندا، هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی نهفسانییهت؛ بێڕێزی به‌رامبه‌ر به به‌ها میللی و مه‌عنه‌وییه‌كان؛ نهفسپهرستییهك كه له نه‌بوونی مهفكورهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؛ ئالووده‌بوون به كه‌شخه‌یی و ئارایشت و باقوبریقهكان؛ دونیاپه‌رستی و چێژی دونیا؛ تووڵی ئه‌مه‌ل و وه‌همی ئه‌به‌دییه‌ت؛ پاشان به مه‌شروع زانینی هه‌موو ڕێگایه‌ك له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مانه‌دا -ماكیاڤێلیزم-… له‌پاڵ هه‌موو ئه‌م شتانه‌دا كه ژیانی دڵ و ڕۆح ئیفلیج ده‌كه‌ن، بێباكییه‌كی ترسناك؛ بێشهرمییهكی هێنده بێ‌سنوور كه مرۆڤ شه‌رم له مرۆڤێتیی خۆی ده‌كات؛ بێده‌نگیی له‌به‌رامبه‌ر ناحه‌قیدا؛ نه‌بیستنی هاتوهاواری سته‌مكاران و ئاخ و داخی سته‌ملێكراوان.. ئه‌مانه و چه‌ندین به‌ڵا و موسیبه‌تی دیكه‌ش كه ئه‌گه‌ر بڵێین له مێژوودا هاوشێوه‌ی كه‌م بینراوه زیاده‌ڕه‌وی نییه. له ڕابردووه‌وه تا ئێستا چنگێك مرۆڤ له نێوه‌ندی ئه‌م هه‌موو لادانانهدا، ژیانی خۆیان به ژیاندنه‌وه گرێداوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌م مهفكوره باڵایه‌دا هه‌ستاون و دانیشتوون، سه‌ره‌ڕای سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی ئه‌م ڕێیه، له‌م ڕێگای ژیانهوهیهدا وتوویانه “ئه‌م گیانه له‌م پێناوه‌دا!” هاوشێوه‌ی “فزوڵی” وتوویانه: “جانان بیه‌وێت گیانم منه‌تم چییه/گیان نهیكهمه قوربانی جانان چییه؟”، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئومێد و شادی‌دا باڵیان گرتووه و دونیا و شتانی ناویان خستووه‌ته ژێر پێیان و، سه‌ره‌ڕای سه‌ختیی ڕۆیشتن، نادڵنیایی گوزه‌رگا، بێئامانیی به‌ربه‌سته‌كان و بێویژدانیی قه‌ناعه‌ته لار و چه‌وته‌كان، به‌ده‌م وتنی “یا سه‌بور!”ه‌وه به‌رده‌وام بوون له ڕۆیشتن به ڕێگای پێغه‌مبه‌راندا. له دڵیان‌دا سه‌فوه‌ت و خاوێنیی قودسییهكان و، به‌رزی و مه‌زنیی مهفكوره مهعنهوییهكهیان هه‌ڵگرت و، هه‌موو جۆره زهحمهتێكیان به هیچ زانی و، به یارمه‌تیی زمانی حاڵ به چوار لای دونیادا له‌پێناو گه‌یاندنی ناوی خوا و ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و خۆشی ده‌وێن بڵاوبوونه‌وه… ئه‌مان هه‌رچه‌نده ئاگاداری سه‌ختیی ڕه‌چاوكردنی فه‌رمان و نه‌هییه‌كانی خوا و مه‌ترسییه‌كانی ڕێگا بوون، دیسانیش ملی ڕێیان گرته‌به‌ر. ده‌یانزانی ڕێگه‌كه‌یان هه‌وراز و نشێو و پڕ له كۆسپه، به‌ڵام دڵنیاشبوون له‌وه‌ی كه به ئیكسیری سه‌بر ده‌توانن ئه‌و باره قورسه سووكتر بكه‌ن و وای لێبكه‌ن كه بتوانن هه‌ڵی بگرن. به‌و ئیكسیرهی كه ناو سه‌بره و سه‌ره‌تاكه‌ی تاڵ و تفت و ئه‌نجامه‌كه‌شی شه‌كر و شه‌ربه‌ته، گه‌رداوه‌كانی تاوان و نهفسانییهت تێده‌په‌ڕێنن؛ به‌هۆی ئه‌وه‌وه شه‌ڕی حهقنهشناسان سووكتر ده‌كه‌ن؛ به‌و چاویلكه‌یه ته‌ماشاده‌كه‌ن و تێده‌گه‌ن كه هه‌موو شتێك كاتێكی دیاریكراوی خۆی هه‌یه؛ به‌هۆی ئه‌مه‌وه داوی فێڵباز و كهڵهكچییهكان به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه؛ هه‌وڵده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی وتنی (لا حول)ه‌وه دوورودرێژیی ڕێگا و ته‌واونه‌بوونی به شتێكی سروشتی ببینن؛ به‌هۆی ئه‌مه‌وه چاو له ئاستی قین و ڕق و نه‌فره‌ت و عینادی و حه‌سودیی ده‌مارگیره‌كان -هه‌رچه‌نده به‌جۆرێكه وه‌خته مرۆڤ بته‌قێنێت- ده‌پۆشن و، به‌ده‌م وتنی “نوور” و “ڕووناكی”یه‌وه له ڕێی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن. له بابه‌تی دان به خۆدا گرتندا، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆخ و حاڵێكی نه‌رێنیدا ده‌ست به كانگای ئایه‌تی “ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه، به‌هۆی ئارامگرتن و نوێژكردنهوه داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا بكه‌ن، دڵنیابن كه خوا له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه” ده‌گرن. ئه‌مه‌ش كانگایه‌كی وه‌ها بێگه‌رده كه هه‌میشه كاسه‌ی دڵ و ڕۆحیانی لێ پڕده‌كه‌ن و ده‌وای گشت ده‌ردێكه. كانییه‌كی لهدوننیی وه‌هایه مرۆڤ له هه‌ر قومێكیدا ڕووتێكردنی ڕه‌حمانی له دڵیدا هه‌ڵدێت، هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی ژیانی جاویدانه، هه‌ر دڵۆپێكی خوراوهش وه‌ك بڵێیت زه‌ریایه‌كه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، ده‌زانن كه كه‌سانێكی فانین و توانایان سنوورداره. بۆیه ده‌ست بۆ هه‌ر كارێك ببه‌ن، ده‌ست له حه‌ول و قووه‌تی خۆیان -به ئه‌ندازه‌ی عیرفانهكهیان- ده‌شۆن و، په‌نا بۆ ئیراده‌ی و مه‌شیئه‌تی خوای خاوه‌ن قودره‌تی ڕه‌ها ده‌به‌ن و، دڵۆپی خۆیان ده‌گۆڕن به ده‌ریا و گهردیلهكهشیان به خۆر. له‌ڕاستیدا ڕێگای گۆڕینی نه‌بوون به بوون و به‌خشینی به‌های نه‌بڕاوه به هیچ، بێره‌دا تێپه‌ڕده‌بێت. خۆی له خۆیدا ڕووتێكردن و ته‌جه‌للیی خاوه‌ن توانستی ڕه‌ها وابه‌سته‌ی له‌هۆشخۆچوونی ئه‌وانه‌یه كه به‌ره‌و ئه‌و ده‌ڕۆن. شاعیری دۆستی خوا چه‌ند خۆش ده‌ڵێت: “تۆ ته‌جه‌للی ناكه‌یت هه‌تا من هه‌بم/شه‌رتی ئیزهاری تۆیه عهدهمبوونی من.”
له زه‌مه‌نی بێوه‌فایی و، گۆڕانی هه‌سته‌كان بۆ هه‌رزه‌یی و، هاربوونی ته‌واوه‌تیی هێزی زۆره‌ملێ و، سه‌ختبوونی ته‌واوه‌تیی ژیان له‌سه‌ر ڕێی پێغه‌مبه‌ران و، نادیاریی ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ چی ڕووده‌دات.. له‌و ڕۆژه غوباری و دووكهڵاوییانهشدا، كانیی بچووك بچووكیان دروستكرد و، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌یه‌كی بچووكیشدا بێت چۆڕاوێكیان پێكهێنا و، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌یه‌جانی ئه‌وه‌دا كه شتێك ئومێدمان زیادبكه‌ن هه‌ستان و دانیشتن و، سه‌ره‌تا بوون به هه‌ڵم و پاشان گۆڕانی بۆ دڵۆپی ڕه‌حمه‌ت. له سایه‌ی ئه‌مه‌دا ته‌نانه‌ت بیابانه وشك و برنگهكان و خارستانهكانیش شێوه‌ی گوڵستانیان وه‌رگرت. له ده‌مێكدا كه هیچ شتێك له ئاسۆدا نه‌ده‌بینرا و ڕێگاكان هێما و نیشانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نه‌بوو، له مه‌شخه‌ڵه‌كانی ده‌ستیان بوون به نوور بۆ ئه‌وانه‌ی كه له تاریكی‌دا ماونه‌ته‌وه و، وه‌كو سوارچاكانی ڕووناكی له هه‌موو جێیه‌ك ستایش كران. ئامانجی هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان ئه‌مه نه‌بوو؛ به‌ڵام ده‌ره‌نجامی سروشتیی كاره جوان و باشه‌كان هه‌ر به‌م جۆره‌ن: به‌ده‌ستهێنانی خۆشویستنی ناو دڵی خه‌ڵك و ستایشیان. لوتفه خواییه‌كان، وای كرد شتانێك به‌ده‌ستبهێنن كه جیهانگیرهكانیش چنگیان نه‌كه‌وتووه، وه‌لێ ئه‌وان ڕاستگۆ مانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆبه‌كه‌مزانی، مهحوییهت، خه‌جاڵه‌تی و لاوازی و هه‌ژاریی خۆیاندا و، هه‌میشه خۆیان نه‌فی كرد و، ڕه‌چاوی ده‌ستووری “نه‌فیكردنی نه‌فی ئیسپاته”یان كرد. “ئه‌و” به‌خشی، ئه‌وان به‌هۆی وه‌رگرتنیه‌وه به‌خته‌وه‌ر بوون. پێگه‌ی خۆیان به‌م جۆره دیاریكرد و، هه‌موو كاتێك هه‌ستیار بوون به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی نه‌وه‌ك به كیبر، غرور، له‌خۆڕازیبوون، خۆپه‌رستی و شانازی بێڕێزی به‌رامبه‌ر به حه‌زره‌تی ساحێبی زیشان بكه‌ن. له‌پێناو پاراستنی ڕاستگۆیی و صهمیمییهتیاندا وه‌ك به‌نده بۆ خوا، له ڕوخساری هه‌موو به‌هره و واریداتێكدا ده‌ستی عینایه‌ت، ڕیعایه‌ت و كیلائهتیان بینی و، سه‌ره‌ڕای به‌ڵا و موسیبه‌ت و گرفته یه‌ك له‌ناو یه‌كه‌كان، هه‌رگیز تووشی نائومێدی و خه‌یاڵ شكان نه‌بوون. په‌یامی “ناوی من به هه‌موو جێیه‌ك ده‌گات كه خۆر تێیدا هه‌ڵدێت و ئاواده‌بێت!”یان وه‌ك فه‌رمان و ئامانجێكی باڵا وه‌رگرت؛ وه‌ك كوحهیلانه باڵگرتووهكان به‌ره‌و ئاسۆی مهزههرییهتی (أحسن تقویم) ڕۆیشتن. گه‌رچی ئه‌و شتانه‌ی له‌پێناویاندا هه‌وڵیان ده‌دا، وه‌ك ئه‌وه وایه له‌ژێر خۆری سووتێنه‌ری بیاباندا پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ مه‌وداكان بكه‌یت. به‌ڵام ئه‌وان له سێبه‌ری فێنكی مهفكورهكهیاندا وه‌ك ئه‌وه وابوو كه له‌ژێر بارانی به‌هاردا ڕێبكه‌ن. له‌م گه‌شته سه‌خته‌دا ئامانجه باڵاكهیان وه‌كو تێشوویهك ئه‌وانی زیندوو و چالاك ڕاده‌گرێت، ئه‌وانیش له سایه‌ی ئه‌مه‌دا هه‌میشه به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌یان له شه‌قه‌ی باڵیان ده‌دا؛ خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ڕێبواره دڵسۆزانه‌ی له نیوه‌ی ڕێدا جێنه‌ده‌هێشت.
ڕاستییه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان، هه‌ندێك دوژمنی ده‌ستدرێژیكار ده‌یانویست ڕێیان لێ‌بگرن و، له‌پێناو ناوزڕاندن و ناشرین كردنیاندا ده‌ستیان بۆ هه‌موو بێئهدهبییهك ده‌برد و، به‌هۆی حه‌سوودی و بهخیلییهكهیانهوه هه‌میشه هه‌وڵی ڕووخاندنی ئه‌و شتانه‌یان ده‌دا كه خوای له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان بنیاتی نابوو. ته‌نانه‌ت شتانێكیان به‌رامبه‌ر ده‌كرا كه كوفریش به ڕه‌وای نابینێ و شه‌یتان دڵخۆش ده‌كات، وه‌لێ ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌وه به وتنی “قه‌ده‌ری ڕێبوارانی ئه‌م ڕێیه هه‌ر ئه‌مه‌یه” و به ئیكسیری “رضینا بالله ربا” پارچه پارچه‌یان كردن و، به‌هۆی ئه‌و به‌دیل و جێگرهوانهوه كه ده‌یاندۆزییه‌وه بێئه‌وه‌ی خاوببنه‌وه له هه‌نگاونانی خۆیان به‌رده‌وام بوون. به‌ره‌و ئاسۆی ڕه‌زامه‌ندیی خوا. به‌م جۆره، چۆڕاوهكانی سه‌ره‌تا ده‌بوون به قه‌ڵبه‌زه و هاژه؛ ئومێده‌كان به‌هۆی ئاسۆی هیواگهلێكی نوێ قووڵتر ده‌بوونه‌وه؛ نمه بارانه‌كانی ڕه‌حمه‌ت ده‌گۆڕان به لێزمه؛ له كه‌ش و ژینگه‌ی دۆڕاندا بردنه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو په‌یدابوون؛ له ناوجه‌رگه‌ی گڵۆڵه‌ی تاریكییهكانهوه هه‌ندێك تیشكی نوور ده‌ركه‌وتن. هه‌ستی ساغ و لۆجیكی ساغ، نه‌غمه‌ی “واز له خه‌م بێنه گه‌ر زیندوویت، ڕۆژانێك ئه‌و كۆسپانهت بڕی/كانگای هیوای هه‌موان بوویت، ئه‌مێستا من بێده‌نگم تۆ بیڵێ…” شتان سپارده‌ی زمانی بێده‌نگی حیكمه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن “خوا له‌گه‌ڵ ڕاستاندایه!”