لە پێناو ئەو سەلامە پیرۆزەدا! وتاری هەفتانەی م.فەتحوڵڵا گولەن 24.02.2020

لە پێناو ئەو سەلامە پیرۆزەدا!

لە نەرێنیترین و خراپترین حاڵەکانیشدا، لە بەرامبەر ڕووداوە زۆر خراپەکانیشدا، جۆنی بتوانی بە شێوەیەکی سوودهێنەر کارەکانمان بکەین، پێویستە بەو شێوەیە بین؛ ئەو شتانەی پێویستە ئەنجام بدرێن، ئەنجامیان بدەین.

 

کات گرنگترین سەرمایەی کەسانی ئیماندارە، نابێت لەو بابەتەدا زێدەڕەوی و ئیسراف بکەن، گەر مرۆڤەکان لەو بابەتەدا توشی پەرشوبڵاوی ببن، زۆر شتی تایبەت بە خۆیان لە دەست دەدەن. ئیدی مرۆڤ دوور دەخاتەوە لەو ئامانجەی کە دەبێت پێی بگات، ناتوانن پێی بگەن.

 

وەک حەزرەتی پیریش ئاماژەی پیداوە:

دوو دەستمان هەیە، گەر چوار دەستمان هەبووایە، ئینجا فریای ئەو ئامانجەی دوای کەوتووین دەکەوتین، مەگەرنا کەموکورتی دەنوێنین پەنا بە خودا.

ئەگەرچی من بە هەمان وشەکانی ئەو گوزارشتم لێنەکرد، بەڵام هەمان واتا دەگەیەنێت.

دوو دەستمان هەیە، گەر  چوار دەستیشمان هەبووایە بەس نەبوو، گەر هەشت دەستیشمان هەبووایە هێشتا فریای ئەو شتانە ناکەوین کەوا دەبێت ئەنجامیان بدەین.

جگە لەمە، کەشوهەوا زۆر تەمومژاوی و لێڵ بووە، هەموو کەس بە گوێرەی خۆی کارێک ئەنجام دەدات.

یاخود بە شێوەیەک لە شێوەکان، شتێک بە چواردەوری خۆیدا دەپرژێنێت. ئەمەش زۆر جار ئێمە لە دونیای خۆمان هەڵدەگرێت و بەرەو زۆر دوورمان دەبات.

ئیدی گوێکانمان نابیستن و چاوەکانمان نابینن، دەمیشمان وەهای لێدێت زیاد لە حەدی خۆی یاخود کەمتر لەوەی پێویستە بیڵێت، قسە دەکات.

ئەمەش وەهامان لێدەکات توشی دۆڕان ببین.

 

بەڵام گەر چاومان لەسەر تەواوی ئەمانە هەڵبگرین و لە بابەتەکانی خۆماندا قوڵ ببینەوە…

با لە کەوانەیەدا شتێک بڵێم:

ئێوە بە ڕادەیەکی گەورە ئەو کارە ئەنجام دەدەن، پشتیوان بە خوداش چەندین قاتی ئێستاش دەکەن و بەردەوامی پێ دەدەن.

بە گوێرەی هەلومەرج و بارودۆخی بەردەمتان ئەوەی لەسەر شانتانە ئەنجامی بدەن، ئەوانیش ئەنجام دەدەن. بە پشتیوانی و چاودێری و سەرپەرشتی و پارێزگاری خودا.

لە بابەتی کات و ڕێکخستنی کاتەکانی کارکردنمان، بێ ئەوەی توشی پەرشوبڵاوی ببین، پشتیوان بە خودا هەرچیەکمان بە ئامانج گرتبێت، پێویستە لەسەر ئەو بابەتە بوەستین.

هەندێک لە مێدیا ڕووڕەشەکان و هزرە چەپەڵەکان، دەشێت کۆڵانەکان چەپەڵ بکەن، یاخود دونیای هزری ئێمەش ڕەش بکەن، گەر ئێمەش هەستین و بە گوێرەی یاسای “وەڵامدانەوەی زاڵمان بە هاوشێوەی خۆیان” وەڵامی ئەوان بدەینەوە، واتە بڵێین با ئێمەش هەمان شتی ئەوان بڵێین و بکەینەوە، ئیدی سازش لەسەر کەسایەتی خۆمان دەکەین، هەروەها کاتی خۆشمان بە فیڕۆ دەدەین. ئەمەش لە کاتێکدایە هێندە کارمان هەیە کەوا دەبێت ئەنجامی بدەین هەر مەپرسە!

لەوە دەچێت مرۆڤێکی خاوەن ئینساف بە خۆی بڵێت” شەوان ٧-٨ کاتژمێر دەخەوین، تۆ بڵێی ئەمە ئیسراف و بەفیڕۆدانی کات نەبێت؟ گەر بە ٣-٤ کاتژمێر خەو دەست هەڵبگرین و، لەگەڵ براکانماندا سەر بە سەری یەکەوە بنێین، سەرلەنوێ لە بابەتی ئەو شتانەی کەوا پێویستە ئەنجامی بدەین، خەریکی وەبەرهێنانی فکر بین؛ وەک لە زمانی فەڕەنسیدا دەڵێن “کۆنسانتراسیۆن”، گەر لەو بابەتەدا قاڵ ببینەوە، مێشکمان بە شێوەیەکی زیاتر بەرهەمهێن لێبکەین، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، بە قازانجەوە ڕوو لە سبەینێکان دەکەین.

لایەنی بەرامبەر، ئەوانەی دوژمنایەتی ئێوە دەکەن، بیرۆکە باڵاکەی ئێوەیان بە ئامانج گرتووە و دەیانەوێت ئێوەی لێ دوور بخەنەوە، ئارەزووی ئەوانیش هەر ئەمەیە، واتە ئامانجی میسالی ئەوانیش هەر ئەمەیە.

گەر بە هۆی ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن ئێوەش بە خۆیانەوە خەریک بکەن، ئیدی واتای ئەوەی بە ئامانجی خۆیان گەشتوون.

بۆ نمونە بە ئێوەیان وت – بمبورن- “ئەمانە گوێدرێژن”، خۆ گەر ئێوەش هەستن و بڵێن با ئێمەش هەمان شتیان پێبڵێین، ئیدی نازانم بڵێم لە کاتی خۆتان قرتاندووە، یاخود بڵێم مەقەستان لێداوە، پێموایە لە بەرژەوەندی ئەوان کارتان کردووە، بە بێ ئەوەی ئاگاتان لە خۆتان بێت.

ئیدی هەرچیەک دەڵێن با بیڵێن، چیتان پێدەڵێن با بیڵێن، چی دەنوسن با بینوسن، چی دەکێشن با بیکێشن، بەڵام لە بناغەوە ڕێگاکە ئاشکرایە و شێوازەکە ئاشکرایە، ئەو کارانەی کەوا پێویستە ئەنجام بدرێن، ڕوون و ئاشکرایە.

لە ڕاستیدا هەتا ئەمڕۆ، جەنابی حەق زۆر نیعمەتی خۆی بە ئێوە و هاوڕێکانتان بەخشیوە. بە ڕووی هەر چوار دەوری دونیادا کرانەوە، سەردەمانێک لە ١٧٠ وڵاتی دونیا هەبوون، لەوە دەچێت لە هەندێک شوێن سەبارەت بە ئێوە سەریان لێ شێوابێت،  بە ڕووکەشی هەندێک کەس فریویان خوارد، بە شێوەیەک لە شێوەکان پێیان هەڵخەڵەتان. دامودەزگاکانی ئێوەیان داخست، بەڵێ ئەمانە ڕوویاندا، بەڵام هێشتا لە ٪٦٠ – ٪٨٠ بە پێوە ماوە، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، ئەمە بە گوێرەی ئەوەی لە سفرەوە دەستی پێکردووە، شتێکی زۆر گرنگ بوو…

بەڵام سەردەمێکی دیاریکراو ئێوە لە سفرەوە شتەکانتان نەبینی، سەیری ژمارەکانی لای چەپی سفرتان کرد و، بەم شێوەیە بە چواردەوری دونیادا بڵاو بوونەوە.

 

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

 

کاتێک بەرەو ٥-١٠ شوێن دەڕۆشتن، دەتانوت تۆ بڵێی لەوێ کێ پێشوازیمان لێبکات، چی بکەین لەوێ، دەتوانین لەوێ چی بکەین؟  بەڵام جەنابی حەق ئێوەی ئاڕاستەی ئەو شوێنانە کرد، چوونە ئەو شوێنانە، خۆشەویستی (ود) ئێوە بە کەسانی تر ڕاگەیاند، خۆشەویستی ئێوەی خستە دڵەکانەوە، هەموو کەسێک ئامێز و باوەشی بۆ ئێوە کردەوە، یارمەتی ئێوەیان دا، لە پڕێکدا هەزار و ٤٠٠ خوێندگەی پێ کردنەوە، هەزار و ٤٠٠ خوێندگەی پێکردنەوە، نە پلانێکتان لە دەستدا بوو، نە پڕۆژەیەکتان هەبوو، نە بیرتان لە شتێکی لەو شێوەیە کردبوویەوە، بەڵام  نیەتێکی بچوکتان هەبوو…

وەک لە پەیامی قەدەریشدا خوێندوتانەوە، “لە هەلومەرجی ئاسایدا”، مەیلێکتان هەبوو یاخود هەڵسوکەوتێک بە ڕووی ئەو شتەی مەیلی دەکەن، شتێکتان بەکارهێنا کە وەهاتان دانابوو بوونی هەیە، گەشتن بە  شتانێک کەوا بوونی ڕاستەقینەیان هەیە، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

باوەڕتان نەبوو لە ڕێگەی بزاڤی خۆتانەوە ئەو شتانە بەدەستبهێنن کەوا بەدەستان هێنا، بەڵام لە پڕێکدا کارگەلێکی دێوئاسا هاتە بەردەمتان.  هەریەکێک  لە کارەکان، بیری کارێکی تری هێنانەوە،  ئەویش بیری کارێکی تری هێنانەوە، لە نێو هاتوچۆی ئەم کار و ئەو کاردا، ئەتەمینی تەمەنێکتان چنی. بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، لە بابەتی کاتدا نەکەوتنە ناو پەرشوبڵاوی، خەریکی کاری خۆتان بوون، گوێتان بە قسە و دەستێوەردانی کەسانی تر نەدا، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

ئەو کارە دێوئاسایانە هاتنە بوون. لە ڕاستیشدا ئەوانەی روویانداوە، باشترین ڕێفەرانس و بەڵگەیە لەسەر ئەو شتانەی ڕوودەدەن. هەروەها لە ئێستاشدا بە هەمان شێوەیە.

ئێستاش لە پشتی زۆرێک لە ئێوەوە، ئەو چڕبوونەوە میتافیزیکیە بوونی هەیە، ئەو شتانەی ڕوویانداوە لە نێو ئێوەدا هێز و توانای دروست کردووە.

لە ڕێگەی ئەو شتانەوە نیشانە لە لا حول ولا قوة إلا بالله

 دەگرنەوە

 

لە ڕێگەی ئەو وردبینەوە سەیری کارەکان دەکەن، بەو دوربین و لەناو ئەو ئاڕاستەخانەوە سەیری کارەکان دەکەن. زۆر شتی گەورە دەبینن، دەڵێن ئەمانە ڕوو دەدەن، لە سیمای ئەو شتانەی ڕوویانداوە، ئەو شتانە دەخوێننەوە کەوا ڕوو دەدەن.

ئیدی لەمەوە دەچنە ناو چڕبوونەوەیەکی زۆر جددییەوە.  بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

 

لێرەدا، پارێزراوی لەو شتانەی بونیادنراوە، لەلایەکی ترەوە کەسانێک کەوا مەغدور بوون، زوڵمیان لێکراوە، پەراوێزخراون، مەحکوم کراون و ناچار بە مەحکومیەت کراون…

پێشتر ئەم شتانەمان نەبیستبوو، کودەتای ٢٧ ی ئایاری(١٩٦٠)، کودەتای ١٢ ی ئازاری ١٩٧١، ١٢ ی ئەیلولی ١٩٨٠، شتی لەم شێوەیەمان نەبیستبوو، بۆ نمونە دەڵێن: لەبەرچی سەلامت لە فڵان کەس کرد؟ کەوا زیندانی هەتاهەتاییت. لەگەڵ فڵان کەس لە فیسار ڕێستۆرانت نانت خواردووە، کەوا زیندانی هەتاهەتاییت، یاخود شەوێکیان چوویتە ماڵی فڵان کەس، لەبەرچی بە شەو ڕۆشتیت و بە ڕۆژ نەڕۆشتیت؟ کەواتە زیندانی هەتاهەتایت، سەرەڕای ئەوەی لە ڕێگەی شتانێکەوە کەوا لەگەڵ لۆجیکی یاسادا ناگونجێت، دەیانەوێت ئێوە سەرکوت بکەن و ئاسۆی بەردەمتان ڕەش بکەن، ئێوە بە دەم پێکەنین و کەیف و سەفاوە، ئامانجەکەتان ئاشکرایە و بەرەو ڕووی ئەو ئامانجە دەڕۆن.

 یەک، دوو هەنگاوتان ماوە بە تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی شاد ببن.   یاخود ٣ هەنگاوتان ماوە، خۆ گەر ١٠ هەنگاوتان مابێت چی دەبێت؟ گەر ١٠٠ هەنگاوتان مابێت چی دەبێت؟

وەک حەزرەتی پیری موغانیش فەرموویەتی:

 گەر پێیان بووتمایە کەوا لە هندستان ئیمامی ڕەببانی پەیدا بووە، بەرگەی تەواوی مەترسی ئەو ڕیگایەم دەگرت و دەچووم بۆ زیارەتی ئەو، ئیدی بۆ زیارەتی حەزرەتی ئەحمەدی مەحمودی محمد کەوا بە هەزاران فاروقی سەرهەندی چواردەوری گیراوە، بۆچی پەلە نەکەین؟!

دەبێت ئەمە ئامانجی میسالی ئێمە بێت، سەدان، هەزاران، لەوە دەچێت ملیۆنان ئەهلی حاڵ و ئەهلی حەقیقەت، بە درێژایی تەمەنیان بۆ گەشتن بە دیداری ئەو خەریکی پەلەقاژە بوون.

تەنانەت لە دونیادا ئەگەرچی لە بابەتی بڵاوکردنەوەی حەق و حەقیقەتدا، ئیمکانی ژیانێکی لەو شێوەیەشیان نەبوو، بەڵام لە ئەشکەوتەکاندا بە چەشنی ئیبن بەشیش یاخود مەشیش، لە نێو ئەشکەوتەکاندا ژیان و بە خولیای ئەوەی بەرەو ئەو درێژ ببنەوە و پێیبگەن ژیانیان بەسەر برد، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا. بە شێوەیەک لە شێوەکان، وەک ئەوەی بەسەر ئەو پردی سیراتەدا بڕۆن کەوا بەسەر دۆزەخدا تێدەپەڕێت، چێژی چوونە ناو بەهەشتیان چنگ کەوتووە.

 الله ئەمەی بە نسیبی ئێوە کرد، هەربۆیە هەتا ئێستا، بە لە قسەکانمدا نەکەومە ناو زێدەرەوییەوە، لەوە دەچێت هەزاران نامە، یاخود ئەو خەوانەی بینراون، بابەتی ئەوەی تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی بەسەر قاوشی زیندانیەکاندا گەڕاوە، یان ئەوەی حەزرەتی ئەبوبەکر بەسەر قاوشەکاندا گەڕاوە، یاخود حەزرەتی عومەر بەسەر قاوشەکاندا گەڕاوە، یان ئەوەی لەگەڵ هاوەڵانی سەردارماندا دەست لە ملانی یەکتر بوون. بابەتی ئەوەی لە حاڵێکی لەم شێوەیەدا بیت، وابەستەی ئەوەیە لە نێو ئەم خزمەت و داوا و  بیرکردنەوە لەم داوایەدا، بیت.

گەر تۆ لێرە هەمیشە حونجەی هزری ئەو داوایە بکەیت، هەستیی و دانیشیت، ڕۆژ و شەوی لەگەڵدا بکەیتەوە، الله بە گەورەیی خۆی، شەوەکانی تۆ بە چەشنی ڕۆژی ڕووناک، ڕۆشن دەکاتەوە. بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

ئیدی با هەموو دونیا هەر لە شەوی یەڵدادا بژین، لەو شەوانەدا هەستن و دانیشن کەوا تەواو بوونیان بۆ نیە، هەر خەریکی گاگۆڵکی ببن و هەمیشە دەستلەملان و دەست لە یەخەی تاریکیەکان بن؛ تۆ بە پشتیوانی خودا، ئەو شوێنەی بەرەو رووی دەڕۆیت ئاشکرایە…

 

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، ئەو شوێنەی تۆ بۆی دەڕۆیت ئاشکرایە؛ “تۆ بڵێی دوای دوو هەنگاو پێی بگەم، یاخود لە دوای ٣ هەنگاو پێی دەگەم، پاشان بەو بگەین و پێمان بڵێت بەخێر بێن منیش چاوەڕێی ئێوەم دەکرد،  ڕووبەڕووی لوتفی پێغەمبەرانەی ئەو ببینەوە”، بەم تێبینیە ملی ڕێگە بگرین.

ئەمەیە ڕێگەی ئێوە، هەزاران سەڵتەنەتی دونیایی ناتوانێت هاوتای ئەمە بێت، وەک حەزرەتی پیریش ئاماژەی پێکردووە:

هەزاران ساڵ ژیانی خۆشی دونیا، هێندەی یەک خولەکی ژیانی ناو بەهەشت نیە، هەزاران ساڵ ژیانی خۆشی ناو بەهەشتیش، هێندەی یەک خولەکی بینینی جوانی بێ کۆتای جەنابی حەق نیە.

 

جوانی، ئاهەنگ، ئەو شتانەی مرۆڤ لە هۆش خۆی دەبەن؛ کە  بە ڕادەی خێرایی ڕوناکی، کەوا ترلیۆن، ترلیۆن، ترلیۆن ساڵ دەکات و بە تەواوی سیمای گەردوندا  پرژاوە… شتەکانی دونیاش هێڵی ڕێگرن لەمانە، هەمووشیان شتی سنوردار و هێڵدارن، جوانی بێ سنوری ئەو هەمیشە سەری مرۆڤ دەسوڕمێنێت، وەک لە “بدا الامعال” هاتووە:

 

يَرَاهُ الْمُؤْمِنُونَ بِغَيْرِ كَيْفٍ

 

وَإِدْرَاكٍ وَضَرْبٍ مِنْ مِثَالٍ

 

فَيَنْسَوْنَ النَّعِيمَ إِذَا رَأَوْهُ

 

فَيَا خُسْرَانَ أَهْلَ الْاِعْتِزَالِ

 

کەسانی ئیماندار، بە بێ چەند و چۆن چاویان بەو دەکەوێت، بە شێوەیەک دەیبینن کەوا نمونە و هاوتا و هاوشێوەی نیە، فَيَنْسَوْنَ النَّعِيمَ إِذَا رَأَوْهُ

کاتێک دەیبینن، تەواوی نیعمەتەکانی بەهەشت لە یاد دەکەن، ١٠ کۆشکی لێیە، یاخود ٥٠ حۆری لێبووە، یاخود غیلمانی لێبووە، کە هەموویان بریسکە و پرشنگدارن و چەشنی دوڕ و مەرجانن، غیلمانی لێیە کەوا لەلای ڕاست و چەپی ڕێگاکە وەستاون چەشنی ئەوەی پێشوازی بکەن، تەواوی ئەمانە لەبەرچاوتان دەسڕێنەوە و دەڕۆن. تەنیا خەریکی ئەو دەبن، جوانیەکی بەو شێوەیە…

ئەوەش شتێک نیە کەوا من بتوانم گوزارشتی لێبکەم چونکە :

مَنْ لَمْ يَذُقْ لَمْ يَعْرِفْ

 ئەوەی نەیچێژێت نایزانێت، کەسانی سەر بە ڕەوتی موعتەزیلە، لەبەر ئەوەی نکوڵییان لە بینینی جەنابی حەق کردووە، خاوەنی “بدا الامعال” دەڵێت:

 

فَيَا خُسْرَانَ أَهْلَ الْاِعْتِزَالِ

هوها لە ئەهلی ئیعتیزال بێت، لەبەر ئەوەی نکوڵی لە بینینی جەنابی حەق دەکەن…

دڵانێکی پاک کەوا بەڵێنی شتانێکی لەم شێوەیەیان پێدراوە، بە تایبەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا، دەچنە بازنەی ئەو کەسانەی کەوا سەردارمان بە “براکانم” ناویان دەبات و دەفەرموێت سەلامیان لێبکەن.

هاوەڵان لێی دەپرسن- قوربانی هەموویان ببم، ئەگەرچی لە نێو ئەواندا بچوک نیە، کاتێک سەیری بچوکترین کەسی ئەوانیش دەکەم، دیسان هەزار مەتر لە من باڵایان بەرزترە، گەر ناوەکەیان بڵێم، ئەمجارەیان دەڵێن کەواتە تۆ ئەو بە بچوک دەبینی- نە ڕەش پێستیان، نە سپییان، نە پەمەیی، نە نارنجیەکەیان، هیچ کام لەوان بچوک نین.

چونکە ئەوان هێندە لەوەوە نزیک بوون، سەیری ناو چاوەکانیان دەکرد، هەمیشە تینوی ئەوە بوون کە گیانیان بکەنە قەڵغانی ئەو.

سەردارمان دەفەرموێت:

 لە ئاخیر زەماندا کەسانێک دێن، لەو کاتەی دووڕوویی و دووبەرەکی هەموو لایەکی تەنیوە و سوتاندوویەتی، لەو کاتەی ئاسۆی مرۆڤایەتی تاریک کراوە، کەسانێک بە بلاجکتۆرەکانی دەستیانەوە دێن و، دونیا و مرۆڤایەتی ڕۆشن دەکەنەوە، شەوە تاریکونوتەکەکان، شەوەکانی یەڵدا، وەک ڕۆژی ڕوناک و ڕۆشن لێدەکەن و، سەلام لەسەر ئەو برایانەی من بێت!

 

هاوەڵانیش لێی دەپرسن: ئەی پێغەمبەری خودا ئەی ئێمە برای تۆ نین؟

دەفەرموێت: نەخێر ئێوە هاوڕێکانی منن!

هاوڕێی ڕێگاکەی منن! سەیرکەن لەوێوە هەتا ئێرە، لە پێش هەزار و ٤٠٠ ساڵەوە، دەفەرموێت: سەلام، سەلام، سەلام…

ئیستا گەر ئەمانە بەدەستهێنرابن، بەدەستبهێنرێن، بتوانرێت بەدەست بهێنرێت، پێویستە بەو شتانە گیر نەخورێت کەوا دیارن بەدەست دەهێنرێن و لە رووکەشدا بەدەست دەهێنرێن، پێویستە لە ڕووی هزریەوە نەکەوینە ناو پەرشوبڵاوی، پێویستە قاڵبوونەوەی سەرنجی خۆمان لەو بابەتەدا نەشێوێنین، گەر لەم بابەتەدا بە پشتیوانی خودا قاڵ ببینەوە، سەری خۆمان لە ژێر قاچەکانی حەزرەتی ئەبوبەکر، حەزرەتی عومەر، حەزرەتی عوسمان دەبینینەوە، خودا هەزاران جار لێیان ڕازی ببێت، ئینجا هەزار چیە!؟ هەزاران هەزار جار لێیان ڕازی بێت، الله ملیۆن ملیۆن ملیۆن جار لێیان ڕازی بێت، لە نێو ئەو سەر زەمینی ڕازی بوونەشی ئێمەش پایەدار بکات، بە پشتیوانی خودای گەورە.

 ئیوە هەتا ئێستا لەسەر ئەو ڕیگایە بوون، نە شتێکی ئەو دونیاتان تام کردووە، نە شتێکی ئەم دونیاشتان بۆ خۆتان چڕیوە و تامتان کردووە، بەڵام لەسەر ئەو ڕێگایەی خۆتان بەردەوام بوون. نەفیکردنی نەفیکردنیش شتێکی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە، گەر نەبوون نەمێنێت، بوون دێتە بوون، پیکێکتان ماڵی بەسەری ئەو شتانەی کەوا پێویستە نەبن، هەموویمان لەناو برد. خۆشمان بەو شتانەوە خەرک کرد کە هەبوو بوون، واتە ئێوە خەریکی بوون. من لێرەدا مەبەستم لە خۆم نیە. من کێم و ئەوان کێ؟!

 

 

 

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا ئێوە بەو شێوەیەتان کرد. پاشان لەمەودوا جەنابی حەق شتانێکی چلۆن چلۆنتان بە نیسیب دەکات بە گەورەیی خۆی.

 

داوای لێبوردن لە ئێوە دەکەم،  داوای لێخۆشبوون لە خوداش دەکەم، ماوەیەکە ناڕەحەتم و دەمێکە ناڕەحەتم، لە نێو گێرمەوکێشەیەکی لەو شێوەیەدا بووم و سکاڵایەکم نیە، من هیچ کاتێک بە شێوەیەک سەیری خۆمم نەکردووە کەوا شایەنی حساب بۆ کردن بم. بەڵام بە شێوەیەکی وەها لوتفی خۆیم پشان دەدا، هەر مەپرسە!

دەفەرموێت ها ئەوە نەخۆشیەک بۆ قاچت، ها نەخۆشیەکی تر بۆ پشتت. ها نەخۆشیەک بۆ گەدە و ڕیخۆڵەت، ها نەخۆشیەک بۆ چاوت، ئەمانەش منیان لەسەر زەوی پاڵخست، بەڵام ئەمانەش شتانێکی جوانن، پێویستە وەک رووتێکردنی ئەو ئەژماری بکەین، وەک لوتفی ئەو ئەژماری بکەین، پێویستە بڵێین “پاکمان دەکاتەوە”، أَشَدُّ النَّاسِ بَلاءً اَلأَنْبِيَاءُ ثُمَّ الأَمْثَلُ فَالأَمْثَلُ

گیانم گەر ئەو سوڵتانانەی لە ڕێگەی بەڵا و دەردەوە تاقیکردبێتەوە، پاشان قیتمیری هاوەڵانی ئەشکەوتیش کە بە دوای ئەوانەوە خەریکی کلکە لەقێیە، نابێت بە جیا لەوان بیری لێبکرێتەوە. ئەویش لەلایەن ئەوانەوە بەشی خۆی بەردەکەوێت. گەر خۆی دوای ئەوان خستبێت، شتێکی لەلای ئەوانیشەوە بەردەکەوێت.

 

هەربۆیە هاتنە ئێرە و لەوە دەچێت دەمێک بێت چاوەڕێ بکەن، گەردنم ئازاد بکەن، لە کەموکورتیەکانم ببورن، شتەکانی من وەک بە بە فیڕۆدانی کاتی لێهات.    ئەو شتانەی وتم، ئێوە زۆر باشتر لە من دەیزانن، الله عافیەتی تەواوی، بەردەوامی، کامڵی، گشتگیری دونیا و ئاخیرەتمان پێ ئیحسان بکات.

خۆی لە حەدیسێکی قودسیدا دەفەرموێت:

أَعْدَدْتُ لِعِبَادِي الصَّالِحِينَ

شتانێکم بۆ بەندە چاکەکانم ئامادە کردووە، ئەوانەی کارەکانیان بە بێ کەموکورتی بەڕیوە دەبەن، ئەوانەی ئیمانیان هێناوە و بە گوێرەی ئیمانەکەیان کارەکانیان بە بێ کەموکورتی بەڕێوە دەبەن، ئەو کەسانەی ئەو کارانە دەکەن کە قورئان بە کاری چاک و دروست ناوی بردووە، شتانێکم بۆ ئامادە کردوون:

مَا لَا عَيْنٌ رَأَتْ

 وَلَا أُذُنٌ سَمِعَتْ

ئەوەی چاو نەیبیستووە و گوێکان نەیانبیستووە، وَلَا خَطَرَ عَلَى قَلْبِ بَشَرٍ

 

ئەوەی بە دڵی هیچ مرۆڤێکیشدا نەهاتووە، شتانێکم ئامادە کردووە کەوا لەسەرو وێناکردنی مرۆڤەکانەوەیە.

ئێستا شتێکی بە نرخی بەم شێوەیە لە مەلیکی هەموو مەلیکەکان، لە سوڵتانی هەموو سوڵتانەکانەوە، وەک نامە و پاکەتێکی ڕازاوە بۆ ئێوە نێردراوە. کاتێک دەست بۆ ئەمە درێژ دەکەن، ئایا چاوەکانتان لەسەر شتانێکی تر دەبێت؟

ئەمە لە بەرامبەر ئەودا وەک عەیبەی لێدێت.

زۆرینەی ئەو شتانەتان وەرگرت.

پاشان لە ڕێگەی ئەوەی تینووی ئەو شتانە بن کەوا وەریدەگرن، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، پێویستە ببنە داواکاری ئەو شتانە کەوا لەو دونیا نرخ و بەهایەکیان هەیە.

وانەزانی لەو دونیا داوای زێڕ و پارەت لێدەکەن

“یوم لا ینفع” دا، داوای “قلب سلیم”ت  لێدەکەن

 

سەیری ئەو قسەیە لەسەر شاشە ئەلەکترۆنیەکە دەرکەوت:

ألا صاحب الذنب لا تقنطن فَإِنَّ الإِلَهَ رَؤوفٌ رؤوفُ

 

ولا ترحلنَّ بلا عدة ٍ فإِنَّ الطَّريقَ مخوفٌ مخوفُ

 

ئەی ئەو پیاوە بێ شەرمەی بە هۆی گوناحەوە پیس بووە، ئومێدت لە رەحمەتی الله دامەبڕە، الله ڕەئوفە، ڕەئوفە…

بەڵام بێ ئامادەکاریش مەکەوە ڕێ، چونکە ئەو ڕێگایەی لەسەری دەڕۆیت، زۆر تۆقێنەرە، زۆر تۆقێنەرە…

بەرژەوەندی سیاسی دێتە بەردەمتان، ڕۆژنامەنوس دێتە سەر ڕێتان، کاربەدەست دێتە سەر ڕێتان، دادوەر دێتە سەر ڕێتان، مرۆڤگەلێکی وەها ناڕەسەن دێنە سەر ڕێگاکەتان، کاتێک زوڵمتان لێدەکات دەڵێت” کاتێک زوڵم لە هەریەکێکتان دەکەم، زیندانی هەتا هەتاییتان بەسەردا دەسەپێنم، دەتانخەمە زیندانەوە، پاداشتی عومرەیەکم بۆ دەنوسرێت”. کەسانێک بە لۆجیکێکی لەم شێوەیەوە دێنە سەر ڕێگاتان.

بەڵێ؛

 

نە لە دونیادا سەفامان بینی

نە تکایەکمان لە ئەهلەکەی هەیە

نە جگە لە دەرگای خودا، پەنایەکی ترمان هەیە

نەفعی ئورفالی کاتێک لە سەرە مەرگدا بوو، ئەم بەیتەی دەوتەوە. والسلام… خۆ گەردنم ئازاد دەکەن؟! الله عافیەت و  ئیحسانی خۆی بەردەوام بکات…

 

 

 

 

 

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *