م.فەتحوڵڵا گولەن: ماوەیەک بۆ نوێژیش کۆمەبنەوە

 

م.فەتحوڵڵا گولەن دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیامێکی بە مەبەستی خۆپارێزی لە پەتای نەخۆشی کۆڤید-١٩ کە بە کۆرۆنا ناسراوە بڵاوکردەوە، ئەمجارەیان سەبارەت بە نوێژی جەماعەتیش پەیامێکی بڵاو کردەوە.

مامۆستا لە پەیامەکەیدا داوا  دەکات کە بۆ ماوەیەکی کاتی، بۆ نوێژی جەماعەتیش کۆنەبنەوە.

گولەن لە شوێنی مانەوەی خۆی، داوای ئەوەی کرد کە دانیشتوانی کەمپەکەی، لە ساڵۆنی گەورەی نوێژکردن کۆبوونەوە ئەنجام نەدەن.

مامۆستا لە پەیامەکەیدا دەڵێت” با هاوڕێکان هەتا ماوەیەکی دیاریکراو لە ساڵۆنی گەورەی نوێژکردن کۆنەبنەوە. لە نێو خۆشیاندا کۆنەبنەوە. کەسیش لە خۆیەوە ڕیکاری جیاواز نەگرێتە بەر. بچوکترین کۆبوونەوەکانیش لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجام بدرێت. سەردانی خێزانی ئەنجام نەدرێت. بە گوێرەی دەستوری باڵاترین خۆدابڕان-کەمترین بەریەککەوتن هەنگاو هەڵبگیرێت. داوا لە پەروەردگارمان دەکەین ئەم قۆناغە بە نیسبەت خزمەت و هەموو مرۆڤایەتیەوە بکاتە هۆکاری خێر…”

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *