وەرە و بێرە خەوەکانمەوە

وەرە و بێرە خەوەکانمەوە

ژیانم بە خەزانی یەک لەسەر یەک و ئاخەوە تێپەڕی

ژەهری غوربەتەکانی بێ تۆییم خواردەوە

دڵم دەڵێت ” با تەواو بێت” ئەم تافی لێک جوداییە

وای هەتا ئێستا بە چی خەزانگەلێکدا تێپەڕی

ئەی مەهتابی نور، لوتفکە با جارێک دەموچاوت ببینم

با وەک خەرمانەی چواردەورت منیش ئەو چێژە بنۆشم

ئاشکرایە کەوا شایستەی دیدارێکی لەو شێوەیە نیم

کەرەمێک بە قیتمیر بکە، با بە هەرێمی نورتشاد ببێ

کەرەمکانە کەرەم بکە و بێرە خەوەکانمەوە

کۆتت هەڵبدە گەردنم و بمکە بە ئەسیر

   مردن لە ژیانی بێ تۆیی باشترە بۆ بەندەکەت

بەندەی دەربارت بە بێ تۆیی مەکە دڵگیر!

هەندێک جار هیوا گرتمی و، خەمەکانم فڕین و ڕۆشتن

ئەو پشکۆی حەسرەتە کەوا سینە سوتاوی کردبووم، کۆچی کرد و ڕۆشت

لە هەموو فەسڵێکدا غوربەتم بە قوربەتی تۆوە گرێدا

بێگانەیی بەرامبەر تۆ تاوانێک بوو لە دڵمدا لێیدا و ڕۆشت

خۆزگە هەردەم لە شەقەی باڵم دەدا و بەرەو تۆ دەهاتم

بە تەواو تەواوی هاودەمیم لەگەڵ بێگانەدا لەبیر دەکرد

گەر باسی خۆتم بۆ بکەیت و دڵنەواییم بکەیت لەبەر ئەژنۆکانی خۆتدا

چاوم لە دامێنت بێت و فرمێسکەکانمی پێ ڕزگار بکەم!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *