پێشنیاری مامۆستا بۆ خوێندنەوەی نزای قنوت لە کاتی ئێستادا

 

ماڵپەڕی Herkul.org لە نوێترین ڕوونکردنەوەیدا سەبارەت بە پەتای نێودەوڵەتی کۆڤید-١٩، مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن پێشنیاری خوێندنەوەی نزای قنوت دەکات.

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، مامۆستا وەک گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی، ئێستا وتارەکانی لەگەڵ ٢-٣ کەس ئەنجام دەدا.

لە ڕوونکردنەوەی ماڵپەڕەکەدا سەبارەت بە نوێترین پێشنیاری مامۆستا دەڵێت:

دۆستانی ئازیز؛

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەم لە ڕێگەی ڕاستیەکانیەوە هەم لە ڕێگەی ئەو ترس، نیگەرانی و تەنانەت وەهمەی کە تەواوی دونیا بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە، زۆرینەی کات لەسەر لایەنە ماددیەکانی(ملک) ئەم بابەتە هەڵوێستە دەکرێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتا نێودەوڵەتیە، باس لە پێویستیەکان دەکرێت و، کاری لەسەر دەکرێت و ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر. لە ڕاستیدا ئەوەی بە ناوی دیاریکردن و چارەسەری ئەم نەخۆشیە لەلایەن شارەزایانەوە خراوەتەڕوو/دەخرێتە ڕوو، لە ڕوویەکەوە بە واتای خوێندنەوەی ئایەتەکانی بوون(ایات تکوینیة) و پەیڕەوی لێکردنیان دێت، ئەمانە لە ڕووی کەسی ئیمانداریشەوە گوزارشت لە ڕەهەندێکی تەقوا دەکەن و، ئەو تایبەتمەندیانەن کەوا هەرگیز جێگەی فەرامۆش کردن نین.

بەڵام لەلایەکی ترەوە پێویستە لەسەر ڕەهەندی مەلەکوتی و مەعنەوی ئەم بابەتەش هەڵوێستە بکرێت. پێویست بەوە دەکات زمانی ڕووداوەکان لە گۆشەنیگای ” ئایەتە شەرعی و دینیەکان” یش  بخوێنرێنەوە. هەربۆیە لەسەرشانی هەموومان پێویست بەوە دەکات لە جیاتی ئەوەی خۆمان بە لێپرسینەوە لە کەسانی تر خەریک بکەین-لێپرسینەوە لەگەڵ خۆماندا ئەنجام بدەین و سەرلەنوێ جارێکی تر لە دڵەوە ڕوو لە الله بکەینەوە.

هەربۆیە مامۆستا لە کاتی ئەنجامدانی ئەم قسانەشیدا – وەک گرتنەبەرێ ڕێکاری خۆپاریزی ٢-٣ کەس بوونی هەیە- کۆبوونەوەکەیان بە مەبەستی ئەم تایبەتمەندیەی خاڵی دووهەمە کە ئاماژەی پێدرا.

بۆ لاچوونی بەڵاکان و ڕاکێشانی بەرەکەت و لەش ساغیش، گرنگترین کلیل بریتیە لە داوای لێخۆشبوون(استغفار)، ئەمەش بە شێوەیەکی بەردەوام جەختی لەسەر دەکرێتەوە. پێویستە بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە دڵەوە ڕوومان لە هۆکاری هۆکردەکان بکەین و، بە ئاڕاستەی داوای یارمەتی کردن لەو، بە دوای هۆکارەکاندا بگەڕێین.

 

ئاشکرایە کەوا زاراوی قنوت لە ڕوانگەی فەرهەنگی زمانی عەرەبیەوە بە واتاکانی ” عیبادەت کردن، گوێڕایەڵی کردن، گەردنکەچی کردن، بە ڕێزەوە بە پێوە وەستان” دێت؛ هەروەها بەو نزایەی لە نوێژی بەیانیان و ویترەکاندا ئەنجام دەدرێت دەوترێت “قنوت”.

سەبارەت بەوەی سەردارمان لە چەندین کاتی جیاواز و نوێژدا ئەم نزایەی کردووە، حەدیسگەلێکی زۆر بوونیان هەیە. بە تایبەت لە کاتی وشکەساڵی، بڵاوبوونەوەی پەتا، هێرشی دوژمنان و هەر بەڵایەکی گشتی کەوا ڕووی تێکردبێتن، نزای قنوت خوێندراوەتەوە. بە گوێرەی هەریەک لە ئیمامی شافعی و مالیک، نزای قنوت لە نوێژی بەیانی لە نێوان ڕکوع و سوجدەدا ئەم نزایە دەخوێنرێتەوە.

بەڵام بە گوێرەی ئیمامی ئەبوحەنیفە، ئەم نزایە بۆ ماوەیەکی کاتی لە نوێژە فەرزەکاندا خوێندراوەتەوە و دواتر نەسخ بووەتەوە. حەزرەت ئاماژەی بەوە داوە جگە لە نوێژە ویترەکان، ئەم نزایە لە نوێژەکانی تردا ناخوێنرێتەوە. بەڵام ئاماژەی بەوەش داوە، لەو کاتانەی کەوا فیتنە و بەڵا و موسیبەت ڕوودەدەن، دەتوانرێت لە نوێژی بەیانیانیشدا بخوێنرێتەوە.

 

لە ڕاستیشدا سەردەمەکەمان وەک سەردەمی فەلاکەتی لێهاتووە و، مامۆستای ئازیزشمان لەگەڵ ئەوەی زۆر پێداگری لەسەر ئەنجامدانی نوێژی “الحاجة” دەکات، لە ئێستادا پێشنیاری خوێندنەوەی ئەم نزایە دەکات، کەوا خۆیشی لە ڕابردوودا زۆر جار خوێندویەتیەوە.

مامۆستا لە حاڵی ئێستادا بە هۆی ئەو بەڵا و موسیبەتانەی بوونیان هەیە، بە تایبەت ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوا مەترسی لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی دروست کردووە، دەستیان بە خوێندنەوەی ئەم نزایە کردووەتەوە و، پێشنیاری ئەوەش دەکەن هەمووو لایەک بیخوێنێتەوە.

مامۆستا لە ڕابردوودا وەک چۆن زۆر جار نزاکانی قنوت و “حاجة” یان خوێندوەتەوە، بۆ ئەوەی وەک خوو پێوەگرتنیشی لێنەیەت، زۆر جاریش نزاکانی ناو قورئانی کەریم و فەرمایشتەکانی سەردارمان، هەروەها نزای “قلوب الضارعة”، پاشان نزای “حزب الکبیر” ی حەزرەتی عەبدولقادری گەیلانی، “حزب النصر” و ” حزب  حفظ ” ی ئیمامی شازەلی، “جنة الاسماء” ئیمامی غەزالیشی خوێندووەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدات، جگە لە نوێژە فەرزەکان، ئەنجامدانی نزا و پاڕانەوە و لاڵانەوەی دوور و درێژ، لە کاتی نوێژە نافیلەکاندا کارێکی دروستە.

 

هەربۆیە مامۆستا پێشنیاری خوێندنەوەی نزای قنوت دەکات لە دوای هەریەک لە نویژەکانی بەیانیان و خەوتنان و، واتای نزاکە لە خوارەوە ڕوون کراوەتەوە…

نزای قنوت:

 

بە ناوی الله کەوا هیچ شتێک لە ئەرز و ئاسمان لەگەڵ ناوی ئەودا زیان ناهێنێت، هەر ئەویشە بیسەر و زانایە…

لەو کەسانەم بگێڕە کەوا لە هیدایەتدراوانی تۆن بۆ سەر ڕێگای ڕاستی خۆت. لەو کەسانەم بگێڕە کە عافیەت و شیفای تۆیان بە نسیب بووە. لە دۆستانی خۆتم بگێڕە کەوا پشتیوانییان لیدەکەیت. بەرەکەت بخە ناو ئەو شتانەی پێتبەخشیوم. بمپارێزە لە هەر شەڕێک کەوا بڕیارت لەسەر داوە. تەنیا تۆی ئەوەی بڕیار دەردەکات و کەس ناتوانێت بەسەر بڕیاری تۆدا بڕیاری تر دەربکات. هەرکەسێک پشتگیری تۆی لەگەڵدا بێت سەرشۆڕ نابێت و، سەربەرز نابێت ئەوەی تۆ لە دژی وەستاویت. سوپاس بۆ تەواوی ئەو شتانەی کەوا بریارت لەسەر داون.

جگە لە الله هیچ خودایەکی تر نیە کەوا حەلیم و کەریمە. پاکوبێگەردی بۆ ئەو پەروەردگارەی خاوەنی عەرشی مەزنە. سوپاس بۆ پەروەردگاری هەمووو جیهانیان، داوات لێدەکەم وەک ئەوەی داخوازی ڕەحمەتی تۆیە، هەروەها بە گەورەترینی لێخۆش بوونەکان، کەوا پاکمان بکەیتەوە لە هەموو گوناحەکان، دەستکەوتدارمان بکەیت بە هەموو چاکەیەک، سەلامەتیش لە هەموو تاوان و گوناحێک، گوناحێک بەسەرمەوە مەهێڵەوە کەوا تۆ لێی خۆش نەبووبیت،  خەمێکیشم بەسەرەوە مەهێڵەوە کەوا دەروت لێنەکردبێتمەوە، هەروەها پێداویستیەکیشم گەر ڕەزامەندی تۆی تێدا بوو، مەهێڵەوە کەوا جێبەجێی نەکەیت، ئەی ئەوەی بە بەزەییترینی هەموو بە بەزەییەکانی.

پەروەردگارا ئەی ئەوەی خەمەکان دەڕەوێنیتەوە، دەروویەک لە خەمەکان دەکەیتەوە، ئەی ئەوەی وەڵامی کڕوزەرەوان دەدەیتەوە کاتێک بانگت دەکەن، ڕەحمانی دونیا و ئاخیرەتیان، ڕەحمم پێبکە لەم پێداویستیەمدا و بیڕەوێنەرەوە و تێیدا سەرم بخە، بە ڕەحمەتێک کەوا پێویستم بە ڕەحمەتی کەس نەمێنێت جگە لە خۆت. پەروەردگارا من داوات لێدەکەم و، لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەتەوە ڕووت تێدەکەم، کە ئەویش محمدە سەڵات و سەلامی لەسەر بێت، خودایە بەر شەفاعەتی ئەوم بخە.

خودایە پەروەردگاری هەموو مرۆڤەکان، ئەی ئەوەی نارەحەتیەکان لادەبەیت، شیفامان بدە چوکە تەنیا تۆی شیفادەر و جگە لە تۆ شیفادەرێکی تر بوونی نیە، شیفایەک کەوا هیچ نەخۆشیەکی درێژخایەن لە دوای خۆی جێنەهێڵێت.

خودایە لە نەخۆشیەکانی بەڵەکی، ناڕەحەتی دەروونی، گولی لامان بدەیت. هەروەها لە تەواوی ئەو نارەحەتی و نەخۆشیانەی کەوا دەیزانین و نایزانین. بە ناوی پەروەردگاری بەرز و باڵا، پەنا بە تۆ دەگرین لە هەموو ئێش و ئازارێکی بێ ئامان، لە ئاگری سووتێنەری دۆزەخ…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *