ڕزگاربوون لە ڕووکەشگەرایی!

هەندێک جار لەو ئەرکانەی بە ناوی دینەوە ئەنجام دەدرێن فریوخواردن دێتە مەیدانەوە؛ لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەو کارە ڕۆتینیانەی داوامان لێکراوە، وەها گومان دەبەین ئەرکی سەرشانمان ئەنجامداوە. بۆ نمونە لە شوێنێدا کاری ئیمامەتی دەکەین و دێین بۆ مزگەوت، دەچینە پێش خەڵک و بەرنوێژی ئەنجام دەدەین. کاتێک ئەم کارەش تەواو دەکەین، لە شوێنی خۆمان هەڵدەستین و دەڕۆینە ماڵەوە، یاخود بۆ کارێکی ترمان دەڕۆین. یاخود گەر ئەرکی وتاربێژیمان پێدرابێت، لە چەند ڕۆژێکی هەفتەدا دەچینە بەردەمی خەڵک و هەوڵ دەدەین چەند شتێکیان بۆ باس بکەین، لەوە دەچێت هەندێک جار هاتوهاواریش بکەین، دواتر بە حزوری ئەوەی ئەرکەکەی سەرشانمان ئەنجامداوە، لە مینبەرەکە دادەبەزین و بەرەو کارەکانی خۆمان بەڕێ دەکەوینەوە. لە بابەتی پێش نوێژیکردن، وتاردان و ئامۆژگاری کردی کەسانی تر، فێرکاری قورئان، هەروەها فێرکردنی بنەما دینیەکان، وەها سەیریان دەکەین کە ئەمانەش هەروەک کاری ئەو فەرمانبەرە بێت کەوا ئەرکێکی بەسەردا دراوە، یان کاری کرێکارێک بێت کەوا داوای ئەنجامدانی کارێکی لێکراوە. کاتێک بەم شێوەیەش بوو، ڕۆح و واتا و کرۆکی کارەکە ون دەبێت.

لە هەموو ئەمانەش مەترسیدارتر، کەسانێک کەوا بوونەتە داواکاری مەفکورەیەکی باڵا، ئەو مرۆڤانەی کەوا بە دوای زیندووبوونەوەیەکی نوێدا ڕادەکەن، ئەو ئەرکانەی لەسەرشانیانە وەک “کار” و “ئەرک” تەماشای بکەن، لەو بەریان و کایە جیاوازانەی کەوا ئەرکیان پێدەسپێردرێت، خەریکی ڕاکە ڕاک بن و لەگەڵ ئەمەشدا پەیوەندی ئەم کارەیان بە الله و پێغەمبەرەکەیەوە نەبینن و ڕەچاوی نەکەن. گەر ئەوان بە تەواوی خۆیان بە “کارەکانیان” بدەن، لەو کارانەی کەوا ئەنجامی دەدەن زۆر سەرکەوتووش بێنە پێش چاو، ئەگەر خۆیان لە ڕووکەشگەرایی و ئەنجامدانی ئەرکگەلێکی ڕۆتینی ڕزگار نەکردبێت، واتە هەتا ئەو کاتەی بە شعوری ئیخلاس و ئیحسانەوە کارەکانیان ئەنجام نەدەن، لەو کارانەی کەوا ئەنجامی دەدەن، ناتوانن سەرکەوتنی ڕاستەقینە بەدەست بهێنن.

**

 

بەهێز ڕاگرتنی ئەو پەیوەندیەی کەوا لەگەڵ الله هەیە

بە داخەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کەوا دونیایی بوون و سیکولاریزم لە ژیانی مرۆڤەکاندا باڵا دەست بووە، دەشێت تەنانەت لە نێو ئەو کارانەی کەوا لە ڕیگەی الله ئەنجام دەدرێن، بە بەرژەوەندی دونیاییەوە ببەسترێنەوە، دەشێت بکرێنە قوربانی ڕووکەشگەرایی و هەڵسوکەوتی ڕۆتینیانە. ئەمە لە کاتێکدایە ئەو مرۆڤانەی پێگەی ئەوەیان هەیە کەوا حەق و حەقیقەت بە کەسانی تر بگەیەنن، ئەو “کارانەی” کەوا ئەنجامی دەدەن، دەبێت لە دەرەوەی چوارچێوەی کار و ئەرکی ئاسایی وەریبگرن. ئەوان پێش هەموو شتێک پێویستە عبودەتیان بەوپەڕی قوڵێتیەوە ئەنجام بدەن، پەیوەندیان لەگەڵ الله بە تەڕ و تازەیی بهێڵنەوە، بە تێبینی ئەوەی لەلایەن ئەوەوە دەبینرێن هەنگاو هەڵبگرن، هەتا لەو کارانەی ئەنجامی دەدەن سەرکەوتن بەدەست بهێنن. واتە لە پاڵ ئەنجامدانی “کارەکانیان”، بە شێوەیەکی ڕەها ڕووە مەعنەویەکەشی بە ئامانج بگرن.

 

بابەتی ئەوەی مرۆڤێک بە ناوی دین و دیانەتەوە هەندێک چالاکی ئەنجام بدات، خزمەت بکات و خەریکی ڕاکە ڕاک بێت، بێگومان ئەمە کارێکی جوانە کەوا شایەنی ستایشکردنە. ئەگەرچی لەم نێوەندەدا شتێک هەبێت کەوا جوانی ڕاستەقینە بەم کارانە ببەخشێت، بریتیە لەوەی لە کاتی ئەنجامدانی ئەم کارە پەیوەندی لەگەڵ الله بەهێز بێت. ئەگەر ئەم کارە جوانانە کەوا ئەنجام دەدرێت، بە نیسبەت پەیوەندیمان لەگەڵ الله نەبنە هۆکاری ئەوەی بە ڕووی قوڵایی جیاوازدا بکرێینەوە، ئێمە لەو زیاتر نزیک نەکەنەوە، ئەمە بەو واتایەیە کەوا بە ناوی نەفسی خۆمانەوە ڕادەکەین. ئەگەر لە نێو وەهمی ئەوەشدا بین کەوا کارێکی جوان ئەنجام دەدەین، بەڵام لە ڕاستیدا خۆمان فریو دەدەین.

هەر کارێک کەوا بە ناوی خێرەوە ئەنجامی دەدەین، پێویستە پەیوەندیمان بە الله وە زیاتر توندوتۆڵ بکات، توندوتۆڵتر بوونی هەر پەیوەندیەکیشمان، ببێتە هۆکاری ئەنجامدانی کاری خێرتر. ئێوە هەرچەندێک لە پەیوەندی توندوتۆڵدا بن لەگەڵ ئەودا، چەندە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو بدەن، مامەڵەی ئەویش لەگەڵ ئێوە بە گوێرەی ئەمە بێت. خۆ گەر پەیوەندیتان بە جەنابی حەقەوە قوڵ بکەنەوە، ئەویش مامەڵەیەکی جیاواز لەگەڵ ئێوەدا دەکات. ئیدی هەریەک لە ئێوە دەکاتە مرۆڤی تەفەکور، تەدەبور(قاڵ بوونەوە)، تەزەکور(یادکردنەوە)، ئاسۆتان دەکاتەوە. بەم شێوەیە ئێوەش دەست دەکەن بەوەی بە شێوەیەکی جیاواز شتەکان ببیستن و هەستی پێبکەن.

دەگێڕنەوە سەردارمان لە ڕۆژێکدا هەندێک جار حەفتا یان سەد جار، “استغفرلله” ی کردووە. یەکێک لەو ڕاڤانەی بۆ ئەم بابەتە دەکرێت ئەمەیە:

ئەو بە شێوەیەکی بەردوام لە پێشکەوتندا بوو. لە دونیادا هەروەک ڕێبواری ڕێگەی “سدرة المنتهی” و “بیت المعمور” ملی ڕێگەی گرتبوو. ئەمڕۆی لە دوێنیی جیاواز، سبەینێشی لەمڕۆی جیاواز بوو. هەربۆیە بەردەوام سەیری پلیکانەکانی دوای خۆی دەکرد و دەیوت:

استغفرالله، من چۆن لەو شوێنەدا وەستابووم.

لەم ڕوانگەیەوە، ئەو “ئەرک” و ” کار” و “خزمەتانەی” بە دوایاندا ڕادەکەین، گەر لە ڕووی عیلم و عیرفانەوە دەوڵەمەندترمان نەکەن، بە ناوی پێهەڵگرتن لە پلیکانەکانی گەشتی ڕۆح و دڵدا هیچ شتێکمان دەست نەخات،  دەشێت وەک ئەوە وەهابێت لە دەسکەواندا ئاو بکوتین. هەتا ئەو کاتەی ئەرکەکەمان بە ڕێکی ئەنجام بدەین، دەشێت هیوای ئەومان هەبێت کەوا جەنابی حەق نەمانگرێت. ئەگەرچی ئەمەش بەو واتایە نیە کەوا پەیوەندیەکی ڕاست و دروستمان لەگەڵ ئەودا هەیە. ئەم قسانە ڕووداوێکی بە بیری من هێنایەوە کەوا لەو کاتەی لە زینداندا بووم بەسەرمدا هات. ناڕەحەتیەکانی زیندانمان لەگەڵ ئەو مرۆڤانەدا بەش دەکرد کەوا سەر بە ڕەوتە جیاوازەکان بوون. ڕۆژێکیان لەگەڵ هاوڕێکامان بە شێوەیە جەماعەت نوێژمان دەکرد. یەکێک لە زیندانیەکان لەو کاتەدا بە گاڵتەجاڕیەوە سەیرمان دەکات و دەڵێت: ئێمە لە ڕاست و چەپ خەبات لە دژی بیرکردنەوە نەرێنیەکان دەکەین، بۆ ئەو مەبەستە گیانی خۆمان بەخت دەکەین، بەڵام ئێوە هاتوون لە زینداندا بە نوێژکردن ورگتان قەڵەو دەکەن”.

سەرەڕای ئەوەی پەیوەندیەک لە نێوان نوێژکردن و ورگ قەڵەوکردندا بوونی نیە و بێ واتایی ئەمە لەلایەک بوەستێت، نا لۆجیکی ڕاستەقینەی ئەم قسەیە لەوەدا بوو، بیرکردنەوە لەوەی ئەو خەباتەی لە پێناو ڕێگەی الله ئەنجام دەدرێت، پێویستیەک بۆ ئەنجامدانی عیبادەت ناهێڵێتەوە. بە گوێرەی لۆجیکی ئەو کەسە، گەر کەسێک سەنگەر بەرامبەر شتە نەرێنیەکان بگرێت، خەباتیان لە دژ بکات، دەشێت و نوێژ و ڕۆژ و حەج ئەنجام نەدات. چونکە بە گوێرەی ئەو، لە پێناو الله دا “کار” ی زۆر گرنگ ئەنجام دەدات و ژیانی بۆ کۆمەڵێک “ئەرکی” شادەماری تەرخان کردووە.

بەڵێ، بابەتی ئەوەی مرۆڤێک پارێزگاری لە دین بکات، بەرگری لە ناموس و حەیسیەتی بکات، خەبات لە پێناو پاراستنی ماڵ و گیانی مرۆڤەکان بکات، شتێکە کەوا ئیسلام دەسخۆشی و ستایشی دەکات. بابەتی ئەوەی مرۆڤ لە پێناو پاراستنی تەواوی ئەم بەهایانەوە خەبات بکات، هەم لە سەرەکیترین مافەکانی ئەو مرۆڤەیە، هەم لە ئەرکە لە پێشینەکانێتی، هەروەها لە نیو گوزارشتەکانی سەردارماندا، ئاماژە بەوە کراوە گەر کەسێک لەم پێناوەدا گیانی لە دەست بدات، ئەوا بە کەسێکی  شەهید ئەژمار دەکرێت.

بەڵام بۆ ئەوەی ئەم جۆرە خەباتانە بەهایەک لەسەرو هەموو بەهاکانەوە بەدەست بهێنێت، وابەستەی ئەوەیە ئەو مرۆڤانە هەتا چەندێک پەیوەندییان لەگەڵ الله دا هەیە. تەنانەت ئەو کارە زۆر گرنگانەی کەوا ئەنجامی دەدەین و بە الله وە نایبەستینەوە، زۆر شت لە نرخی ڕاستەقینەی خۆی لە دەست دەدات، بێ ڕەنگ و پەژموردە دەبێت و ڕوخانی مومکین دەبێت. لە بەرامبەر ئەمەدا، کارگەلێک کەوا بێ نرخ و گرنگی دیارە و بە ڕەزامەندی لێخۆشبوونی ئەوەوە دەبسترێنەوە، نرخ و بەهایەکی جیاواز بەدەستدەهێنن.

**

زاهید لە شەودا، سوارچاک لە ڕۆژدا

هاوەڵە بەڕێزەکانمان، بە نیسبەت پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان ئەو خزمەت و  خەباتەی لە ڕیگەی الله دا ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ئەنجامدانی بەندایەتی بۆ الله، نمونەیەکی زۆر جوانن. ئەوانەی ژیانی ئەوانیان نوسیوە دەڵێن” ئەوان زاهید بوون لە شەواندا و سوارچاک بوون لە ڕۆژدا”، بەم شێوەیە ژیانی ئەوان کورت دەکەنەوە. واتای ئەمەش بەم شێوەیەیە:

ئەوان شەوەکانیان بە عیبادەتەوە دەبردە سەر و تاجیان لەسەر دادەنا، هەتا بەیانییان لێدەبوویەوە هێندەی دڵیان پارچە پارچە دەبوو، لە خودا دەپاڕانەوە و دەکڕوزانەوە. کاتێک ڕۆژیشیان لێدەبوویەوە و بارودۆخی جەنگ دەهاتە پێشەوە، وەک قارەمانەکان دەڕژانە ناو مەیدانەکانی جەنگ و حەقی ئەویشیان دەدا. کەسێک کاتێک ئەوانی لە شەودا دەبینی کەوا پشتیان لەبەردەم الله دا چەمیتەوە، لە دڵی خۆیدا دەیوت” ئەمانە جگە لە عیبادەت ناتوانن هیچ کارێکی تر ئەنجام بدەن”. بەڵام ئەوان ئەو کاتەی سواری پشتی ئەسپەکانیان دەبوو، غیرەت و خۆڕاگری ئەوەیان پشان دەدا، کە هەریەکێکیان بە تاقی تەنیا دەتوانێت ڕووبەڕووی سوپایەکی تەواو دەبێتەوە. لە ڕاستیدا ئەوەشی گرنگە بریتیە لەوەی ئەم هاوسەنگیە بونیاد بنێیت. واتە لەلایەکەوە هێندەی گیانت دەربچێت خزمەت ئەنجام بدەیت، لەلایەکی ترەوە لە شکڵ و ڕووکەشگەرایی ڕزگارت ببێت و ببیتە مرۆڤی دڵ و ڕۆح.

مرۆڤ پێویستە ئەو ئەرکانەی لەسەرشانێتی بە کامڵتری شێوەیە جێبەجێ بکات، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، پێویستە ئاگاداری ئەوەش بیت کەوا لەبەرچی ئەم کارە ئەنجام دەدات. ئەو کاتەی لە پێناو ڕێگەی الله خزمەت ئەنجام دەدات نەکەوێتە ناو غەفڵەتەوە، بەرەو بەلاڕێدا ڕۆچوون هەنگاو هەڵنەگرێت. هەر کارێک کەوا ئەنجامی دەدات، تەنیا لە پێناو ڕێگەی الله ئەنجامی بدات. خزمەتەکانی پەیوەندی ئەو لەگەڵ الله زیاتر بەهێز بکات و زیاتر بەرەو ئەنجامدانی عیبادەت و تاعەت ئاڕاستەی بکات. مەگەرنا لەو دونیا لێپرسینەوە لەگەڵ مرۆڤدا ئەنجام دەدرێت و لێی دەپرسن:

لەگەڵ الله چەندە پەیوەندیت هەبوو؟ لە نێو ناختدا چەندە هەستت بەو دەکرد؟ هەرکاتێک کەوا بە ئەقڵتدا دەهات، دڵت چەندە توشی هەژان دەبوو؟ لەبەرچی خۆت زیاتر لەوە پشاندا کە هەبوویت؟ لەبەرچی لە حاڵ و ڕەفتارەکانتدا خۆت بە جیاواز پشاندا؟

جەنابی حەق لە قورئانی کەریمدا بەم شێوەیە دەفەرموێت:

الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاَةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ

 

 خۆ گەر لەسەر زەویدا دەسەڵاتێک بەوان بدەین، ئەوا حەقی تەواو بە نوێژەکانیان دەدەن، زەکاتەکانیان دەدەن، چاکە بڵاو دەکەنەوە و ڕێگری لە خراپە دەکەن. بێگومان سەرئەنجامی تەواوی کارەکان هەر لەلای الله یە…

الله بە گەورەیی خۆی، کاتێک باسی هەندێک لە سیفاتی ئەو کەسە ئیماندارانە دەکات کەوا پێکانیان چەسپاوە و بە دروستی هەنگاوەکانیان هەڵدەگرن و لەسەر زەویدا خاوەنی هەندێک هێز و ئیمکانن، لە پێش هەموو شتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کەوا بەوپەڕی هەستیاریەوە نوێژەکانیان بە دروستی ئەنجام دەدەن و زەکاتەکانیان بە تێروتەسەلی دەبەخشن. کەواتە ئەوەی الله لە راستیدا لە ئێمەی داوا دەکات هەر ئەمەیە. وەک لە ئایەتێکی تریشدا دەفەرموێت: گەر ئەو ئیمکانەی بە ئێوەی دەبەخشم لە ڕیگەی تاعەت و عیبادەتەوە تاجی لەسەر بنێن و شوکری پەروەردگار ئەنجام بدەن، منیش نیعمەتەکانی خۆم بەسەرتانەوە زیاد دەکەم. خۆ گەر ئێوەش لەسەر بەڵێن و پەیمانی خۆتان بەردەوا نەبن، ئەوا منیش ئەم شتانەتان بە نسیب ناکەم”.

بە کورتیەکەی، وەک ئەوەی لە هەموو شتێکدا بەم شێوەیەیە، کەسی ئیمانداریش وەک ئەوەی پێویستە لە هەموو شتێکدا ڕێگەی مامناوەند بگرێت، لێرەشدا پیویست بە هەمان شت دەکات، نابێت بکەوێتە زێدەڕەوی و کەمتەرخەمییەوە. نە پێویست دەکات بەردەوام خەریکی ڕاکە ڕاک بێت، نە دەبێت بەردەوام لە خەڵوەت و گۆشەگیریدا بێت. لەو کاتەی کەوا خەریکی ڕاکە ڕاکە، لە هەمان کاتدا پێویستە خەڵوەت و گۆشەگیری خۆیشی ئەنجام بدات. وەک ئەو گوزارەیەی کەوا زۆر جار ئاماژەمان پێداوە، پێوستە” لە نیو خەڵکدا لەگەڵ جەنابی حەقدا بین!”. هەر ئەمەشە ڕێگەی پێغەمبەر. خۆ گەر الله بەڵێنێکی بێ خەوشی وەک “سەرلەنوێ هاتنەوەی سەردەمی گوڵ” بە کەسانی ئیماندار دابێت، ئەمەشی لە پلانی هەلومەرجی ئاسایی شتەکاندا بە ڕەفتار و هەڵسوکەوتی ئەوانەوە بەستبێتەوە، ئەوا هیچ کام لە ئێمە توانای گۆڕینی ئەمەی نابێت…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *