ڕۆح، كراوه‌یه به ڕووی جیهانی غه‌یبدا و قووڵترین لایه‌نی لهددوننی مرۆڤ پێكده‌هێنێت. ئه‌و، له مانه‌وه‌ی مرۆڤ وه‌ك مرۆڤ و، كرانه‌وه‌ی به ڕووی ئه‌ودیو و ئه‌ودیوی ئهودیوهكاندا، وه‌كو جووتێك باڵی ئه‌فسووناوی وه‌هایه. لوتكه‌ی كه‌ماڵاته مرۆییه‌كانیش بریتین له لوتفێكی خوایی وه‌ها كه به زیندوویه‌تی و گوڕوتینی مێتافیزیكییی ئه‌م باڵه ده‌به‌خشرێن. هه‌رچی ئیفلیجبوونی ڕۆحیشه، به مانای ئیفلیجبوونی سیسته‌م و توێكاریی مه‌عنه‌وی مرۆڤ دێت؛ ئه‌مه‌ش به‌كورتی “ژه‌هراویبوونی ڕۆح”ی پێده‌ڵێین.
چاره‌سه‌ری ژههراویبوونیی ڕۆح زۆر زه‌حمه‌ته، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌سته‌مه. چونكه زۆرجار هه‌ست به ئازار و ژانه‌كه‌ی ناكرێت و، مرۆڤ به‌ره‌و سه‌ردانكردنی پزیشك پاڵ پێوه نانێت. بۆیه كه‌سێكی له‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ژیانی دڵ و ڕۆح وه‌ك مردوو وایه، به‌ڵام له گه‌وره‌یی و مه‌ترسیی كارهساتهكە تێناگات. له‌مه‌ش زیاتر، كاتێك له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ناوه‌وه دووچاری قێزه‌ونترین جۆری تێكچوونهكان ده‌بێته‌وه، بێئاگایانه به‌دوای زیادكردنی كاولكاریی دی بۆ سه‌ر كاولكارییه‌كانی ئێستایدا ڕاده‌كات و، سه‌ره‌نجامه ڕه‌ش و تاریكه‌كه‌ی خۆی نابینێت. نایبینێت؛ چونكه ژه‌هراویبوونی ڕۆح گرفتاری كوێریی بهسیرهتیشی كردووه.. شتان وه‌ك خۆیان ناتوانێت ببینێت.. په‌ی به پشتی په‌رده‌ی ئه‌و شتانه‌ش نابات كه ده‌ڵێت “ده‌یان بینم!” جا چۆن ده‌توانێت، سیسته‌می ده‌رك كردنی ئیفلیج بووه.. په‌ل و باڵی ڕۆحی شكاوه.. لۆجیك و داوه‌ریی ژیریشی چیدی كارناكه‌ن.. هه‌ر بۆیه ناتوانێت ڕووداوه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنێت و، سپی و ڕه‌ش له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه. چونكه ژه‌هر توانای ئیدراك و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وی ڕووخاندووه. به‌جۆرێك، له‌م حاڵه‌ته‌یدا ئه‌و؛ ژه‌هر به ده‌رمان ده‌بینێت و، ده‌یه‌وێت به ئاوی ده‌ریا تینوێتی خۆی بشكێنێت؛ هه‌تا بخواته‌وه تینووی ده‌بێت و، هه‌تا تینووشی بێت له خواردنه‌وه به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌و هۆكارانه‌ی ڕۆح دووچاری ژه‌هراویبوون ده‌كه‌ن هێنده زۆرن له ژماره نایه‌ن و، ته‌نانه‌ت یه‌ك دانه له‌مانه سهرووزیادی دوورخستنه‌وه‌ی ئاده‌میزادن له مرۆڤێتی. كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند دانه‌یه‌كیشیان له كه‌سێكدا، عه‌ره‌ب گوته‌نی وه‌كو (دا‌ء العدال) وه‌هایه و، چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی یه‌ك له‌ناو یه‌كی وه‌ها له‌خۆده‌گرێت كه شایانی چاره‌سه‌ر نین. كیبر و غرور و خۆپه‌رستی و به‌خۆنازین و فهخركردن و هه‌ستی ناوبانگ و حه‌زی پله‌وپایه و، ئاره‌زووی ستایشكران و چه‌پڵه بۆ لێدران و، خۆشویستنی سه‌روه‌ت و، دیلێتیی نه‌فس و هه‌وا و، به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رستی و، له‌خۆگۆڕان.. به‌ڵێ، كه‌سێك به ڕووی ئه‌مانه و هاوشێوه‌كانیاندا كراوه بێت، به خۆی و خۆپه‌رستی و كه‌شوفش و بێڕێزی و له‌خۆگۆڕان و هه‌ڵسوكه‌وته ڕه‌ق و ناشرینهكانیهوه، وێنه‌یه‌كی هێنده دوور له شیرازه ده‌نوێنێت كه ئیدی كه‌سێكی له‌م جۆره‌ی كه چارۆكه‌ی به ڕووی ده‌ریای “من-سه‌نته‌ری”دا (Egocentric) كردووه‌ته‌وه -ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به عینایه‌تی زیاده‌ی خۆی فریای نه‌كه‌وێت- نه كه‌ناره ئارامه‌كان و، نه به‌نده‌ره له‌باره‌كان و، نه ئه‌و مینایانهش كه باوه‌ش بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌نه‌وه، هیچ مانایه‌كیان بۆ ئه‌و نابێت. شه‌پۆله‌كانی خۆپه‌رستن (Narcism) له‌گه‌ڵ خۆیان ڕاپێچی ده‌كه‌ن، به‌ره‌و ئه‌و گهرداوانهی نه‌مرود و شه‌دداد و فیرعه‌ونه‌كان و هاوشێوه‌كانیان تیایاندا خنكان. ڕاپێچ ده‌بن، وه‌لێ چاره‌سه‌ری به‌دی خۆیان و یادكرانهوهیان هاوڕێ له‌گه‌ڵ لهعنهتدا، نابینن و هه‌ستی پێ ناكه‌ن. نابینن و هه‌ستناكه‌ن، چونكه ئه‌وان ڕۆحیان ژه‌هراوی بووه و، لۆجیك و داوه‌ریی ژیریشیان له په‌لوپۆ كه‌وتووه و، له بیركردنه‌وه‌دا هه‌ژارن؛ ئاژهڵێكن كه له سایه‌ی چێژه نه‌فسانی و جه‌سته‌ییه‌كاندا ژیانیان به‌سه‌رده‌به‌ن؛ لادهرێكن ماڵ و منداڵ و باقوبریقی دونیایان له جێگای بیرۆكه‌ی حه‌قدا داناوه؛ كه‌ڕ و كوێرێكی وه‌هان كه چێژ و سه‌فا كاتییه‌كان پێشده‌خه‌ن به‌سه‌ر جوانییه ئه‌به‌دییه‌كان و ڕه‌زامه‌ندیی خوادا؛ هێنده‌ش بێهه‌ستن كه له‌ژێر كاریگه‌ریی تێخوڕینی خووە ئاژه‌ڵییه‌كاندا سبه‌ینێ و داهاتوو نابینن. ناوه‌رۆكی ئایه‌تێكی پیرۆز به‌م جۆره وێنای ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌كات: ئهفسووناویبوون به ژن و سه‌روه‌ت و سامان و موڵك و ماڵ و مناڵ و، ئاڵتوون و زیو و دۆلار و دینار و ئه‌سپ و قاتر و هاوشێوه‌كانیان -له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به ئۆتۆمبێلی قه‌شه‌نگ و درع و، چه‌ندین باقوبریقی دیكه- ئه‌م شتانه‌ش ناهێڵن جوانییه سه‌رسووڕهێنه‌ر و بهڵێندراوهكانی ئه‌ودیو و، سه‌ره‌نجامی باش له حزووری خوادا، ببینن.
بەڵێ، ئەگەر ژیانى ڕۆحیى ئینسان تا ئەم ئەندازەیە كراوە بێت بە ڕووى ئارەزووە جەستەیى و نەفسانییەكاندا، بەحەتمى گرفتارى مردنى ژیانى ویژدانیش دەبێت. كاتێك ئەم گرنگترین سیستەمە ئیفلیج دەبێت كە بە ترسان لە خوا ئاوەدانە، چیدى خاوەنەكەى ناتوانێت بە ڕاست و دروستى خۆى بخوێنێتەوە.. ناتوانێت توێكاریى سەرسووڕهێنەرى مرۆڤ وەك پێڕستى تێكڕاى گەردوون و شوێنەكان ببینێت.. وە ناتوانێت بەم جۆرە تەماشاى بوون بكات و هەڵیبسەنگێنێت.. ناتوانێت پێگەى خۆى بەدروستى لە نێوەندى شتان و ڕووداوەكاندا دیارى بكات؛ تەنانەت گاه شەپۆلى هۆكارەكان لەگەڵ خۆیان ڕاپێچى دەكەن و گۆرانى سروشتگەرى (Naturalism) دێتە سەر لێوى.. گاه لەژێر كاریگەریى بیردۆزە مەحاڵ و ڕێ تێنەچووەكاندا سروودى ماددەگەرى (Materialism) دەچڕێت.. جارى واش هەیە خۆى لە بەرگ و پۆشاكێكى وەهاى دیندارییەوە دەپێچێت كە پێچەوانەى ڕۆحى دینى ڕاستەقینەیە و، شێوەى موسڵمانێتییەكى ڕواڵەتى و ڕووكەشى دەنوێنێت، كە ئەمە بەڕاى من لە لادانە دینییەكان زیاتر ترسناكترە و ڕەفتارێكى دووڕووانەیە. ئەم بابەتە پێویستە بەدوورودرێژى هەڵوێستەى لەسەر بكرێت؛ بەڵام ئێمە لێرەدا تەنها بە ئاماژەیەك وازدەهێنین.
ڕۆحێكى ژەهراویبوو، ئیدى هۆكارەكەى هەركامێك بێت لەوانەى سەرەوە، هەمیشە هەست بە دوودڵى و قەلەقى و ئازارى یەك لەناو یەكدا دەكات.. هەمیشە هاوڕێ لەگەڵ ترس و ئەندێشەى لەدەستدانى ئەو شتانەى كە تا ئەو ڕۆژە بەدەستى هێناون، هەڵدەستێت و دادەنیشێت.. هاوڕێ لەگەڵ هەڵپەى پاراستنى ئەوەى كە هەیە و هەوڵدان بۆ زیادكردنى شتانى دى بۆ سەرى، لەم توولى ئەمەل بۆ ئەوى تریان ڕادەكات و بەرەو وەهمى ئەبەدییەت تلێردەبێتەوە؛ كاتێكیش لەم بابەتەدا مەحاڵ و ئەستەمەكان ڕێگە بە زیهنى دەگرن، لە ترسى مردن وەك شەقشەقە دەلەرزێت.. لە هەموو ئەم قۆناغانەى بیركردنەوە، ڕاستتر بڵێین لە تێكڕاى ئەم مەنزڵانەى وڕێنەیەدا، خۆى لەناو چەندین تاریكى یەك لەناو یەكدا دەبینێتەوە. وەك ئەو بەدبەختە وەهایە كە ئەم ئایەتە پیرۆزە تابلۆكەى وێنەدەكێشێت:
أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ سَحَابٌ ۚ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ۗ وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا فَمَا لَهُ مِن نُّورٍ
(النور: ٤٠)
“یاخود (كرده‌وه‌یان) وه‌ك چه‌نده‌ها تاریكایی وایه كه له‌ناو ده‌ریایه‌كی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له سه‌روشیه‌وه هه‌ورێكی تاریك دایگرتبێت، تاریكاییه‌كان چین چین له‌سه‌ریه‌ك نیشتبن، كاتێك كه ده‌ستی ده‌ربهێنێت خه‌ریكه ده‌ستی خۆی نه‌بینێت (له‌به‌ر تاریكی) بێگومان ئه‌وه‌ی خوا نووری پێ نه‌به‌خشێت، هه‌رگیز نووری ده‌ستناكه‌وێت.”
بەڵێ، ئەو كەشوهەواى گشتى بەم جۆرە دەبینێت و هاوڕێ لەگەڵ كابوسى ئازاراوى یەك لەناو یەكدا وا هەستدەكات لەناو چاڵەكانى دۆزەخدا تەپاوتل دەكات.
كەسێكى لەم شێوەیە كە بە (ما سوا) و (ما لا یعنى) ڕۆحى خۆى ژەهرخوارد كردووە، وەكو ڕاوچییەكى نەزان وایە كە بەمەبەستى ڕاوكردن داخڵ بە دارستان بووە؛ لەلایەك چاو بۆ ڕاو دەگێڕێت و، لەلایەكیش لە ترسى ڕاوكران هەڵدەلەرزێت و، دەیەوێت بە هاتوهاوار دڵى خۆى بداتەوە. لەڕاستیدا ئەو لەمێژە لەلایەن هەست و هەڵپەكانیەوە ڕاوكراوە، بەڵام پێى نازانێت. دەرگا و پەنجەرەى بە ڕووى جیهانى ئەودیو فیزیكدا داخراوە. نە شتێك لە قووڵاییەكانى ماهییەتى مرۆیى تێدەگات، نە نەغمەى هاوئاهەنگى پێنج سەد ملیار گەلەستێرە و چوار سەد و پەنجا ملیار كۆئەستێرە دەبیستێت. ئەو، لەبەرئەوەى ئەو مەشخەڵەى ناو خۆى كوژاندووەتەوە كە بەجوانى دەگەشایەوە، نە ڕێسا و شیعرییەتى سەرسووڕهێنەرى ناو شتان و ڕووداوەكان و، نە زانستى گشتگیر و قودرەتى قاهیر و مەشیئەتى كارامەى پشتەوەشیان مانایەكیان بۆ ئەو نییە. ئەو لە پێچى ئەم “نەبوون”انەدا هەمیشە هیچێتى هەڵدەمژێت. بەڵێ، ئەو بە ژەهراویكردنى ڕۆحى، میكانیزمەكانى وەك بینین و بیستن و هەڵسەنگاندیشى ئیفلیج كردووە. قورئانى پیرۆز دەربارەى ئەمانە دەفەرمووێت:
وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْآذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا ۚ أُولَٰئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ
(الاعراف: ١٧٩)
“ئه‌وانه ده‌زگای دڵیان هه‌یه و كه‌چی حه‌قی پێ تێناگه‌ن، چاویشیان هه‌یه كه‌چی حه‌قی پێ نابینن، گوێیان هه‌یه كه‌چی حه‌قی پێ نابیستن، ئا ئه‌وانه وه‌كو ئاژه‌ڵ وان ( له شوێنكه‌وتنی ئاره‌زوودا) به‌ڵكو ئه‌وانه وێڵتریشن”
هەروەك لە ڕابردووەوە هەتا ئێستا دونیایەك ئینسانى لەم جۆرە، ڕاستتر بڵێین دونیایەك كەس كە لە شێوەى ئینساندان هاتوون و ڕۆیشتوون، بەهەمان جۆر ئەم شەیتانڕەنگانە هەر دەبن. لەبەرامبەردا ڕوخسارگەلێكى درەخشانى وەهاش هەبوون و هەر دەبن كە جیسمانییەتى خۆیان كۆنتڕۆڵكردووە و، لە ئاژەڵێتى خۆیان قوتاركردووە و، ڕوویان لە ژیانى دڵ و ڕۆح ناوە. ئەو شتەى دەكەوێتە سەرشانى ئێمە بریتییە لەوەى پشت لە سێبەرەكانمان بكەین و، لە ڕێگاى ئیخلاص و ڕەزامەندى و شەوقى دیدارى خوادا هەتا دوا هەناسەمان بەرەو “ئەو” هەنگاوبنێین؛ چونكە ڕووتێكردن(توجە)ى بەندە ڕووتێكردنى خوا بەرهەمدێنێت و، ئەمەش عادەتێكى سوبحانى وەهایە كە ناگۆڕێت. “موحەممەد لوتفى ئەفەندى” چەند خۆش وتوویەتى:
تۆ مەولات خۆشبوێت، مەولا تۆى خۆشناوێت؟!
تالبى ڕەزاكەى بیت، ڕەزاكەیت ناداتێ؟؟
وەكو ئاو هاژەت بێت، وەك ئەییوب بناڵێنیت
جگەرت پارچە پارچە كەیت ، لە ئەحواڵت ناپرسێت؟!
خواى گەورە بە چاودێریى تایبەتى خۆى لوتفى تایبەتى خۆیمان بەسەردا بڕژێنێت.