پوختەی بامتێلی: “لە پێناو ئەو سەلامە پیرۆزەدا”

 

مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن، لە وتاری ئەم هەفتەیەیدا ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کرد و وتی:

کات گرنگترین سەرمایەیە، پێویستە هۆشیار بین بەرامبەر تێخوڕینی مرۆڤ و شەیتانەکان، تەنانەت لە نەرێنیترین کاتەکانیشدا خۆمان لە بە فیڕۆدانی کات بە دوور بگرین. دوو دەستمان هەیە، گەر چوار دەستمان هەبووایە، ئینجا فریای ئەو ئامانجەی دوای کەوتووین دەکەوتین، مەگەرنا کەموکورتی دەنوێنین پەنا بە خودا.

 

لەوە دەچێت مرۆڤێکی خاوەن ئینساف بە خۆی بڵێت” شەوان ٧-٨ کاتژمێر دەخەوین، تۆ بڵێی ئەمە ئیسراف و بەفیڕۆدانی کات نەبێت؟ گەر بە ٣-٤ کاتژمێر خەو دەست هەڵبگرین و، لەگەڵ براکانماندا سەر بە سەری یەکەوە بنێین، سەرلەنوێ لە بابەتی ئەو شتانەی کەوا پێویستە ئەنجامی بدەین، خەریکی وەبەرهێنانی فکر بین؛ وەک لە زمانی فەڕەنسیدا دەڵێن “کۆنسانتراسیۆن”، گەر لەو بابەتەدا قاڵ ببینەوە، مێشکمان بە شێوەیەکی زیاتر بەرهەمهێن لێبکەین، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، بە قازانجەوە ڕوو لە سبەینێکان دەکەین.

 

ئێوە سەردەمانێک سەیری سفری لای چەپی ژمارەکانتان کرد و بە هەر چوار دەوری دونیادا بڵاو بوونەوە. کاتێک بەرەو ٥-١٠ شوێن دەڕۆشتن، دەتانوت تۆ بڵێی لەوێ کێ پێشوازیمان لێبکات، چی بکەین لەوێ، دەتوانین لەوێ چی بکەین؟  بەڵام جەنابی حەق ئێوەی ئاڕاستەی ئەو شوێنانە کرد، چوونە ئەو شوێنانە، خۆشەویستی (ود) ئێوە بە کەسانی تر ڕاگەیاند، خۆشەویستی ئێوەی خستە دڵەکانەوە، هەموو کەسێک ئامێز و باوەشی بۆ ئێوە کردەوە، یارمەتی ئێوەیان دا، لە پڕێکدا هەزار و ٤٠٠ خوێندگەی پێ کردنەوە، هەزار و ٤٠٠ خوێندگەی پێکردنەوە، نە پلانێکتان لە دەستدا بوو، نە پڕۆژەیەکتان هەبوو، نە بیرتان لە شتێکی لەو شێوەیە کردبوویەوە، بەڵام  نیەتێکی بچوکتان هەبوو…

وەک لە پەیامی قەدەریشدا خوێندوتانەوە، “لە هەلومەرجی ئاسایدا”، مەیلێکتان هەبوو یاخود هەڵسوکەوتێک بە ڕووی ئەو شتەی مەیلی دەکەن، شتێکتان بەکارهێنا کە وەهاتان دانابوو بوونی هەیە، گەشتن بە  شتانێک کەوا بوونی ڕاستەقینەیان هەیە، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا.

 

گەر هەمیشە حونجەی هزری داواکەت بیت، لەگەل ئەودا هەستیت و دانیشیت، لەگەڵ ئەودا ڕۆژ و شەو بکەیتەوە، الله شەوەکانی تۆ وەک ڕۆژی ڕوناک ڕۆشن دەکاتەوە.

 

سەدان، هەزاران، لەوە دەچێت ملیۆنان ئەهلی حاڵ و ئەهلی حەقیقەت، بە درێژایی تەمەنیان بۆ گەشتن بە دیداری ئەو خەریکی پەلەقاژە بوون.

تەنانەت لە دونیادا ئەگەرچی لە بابەتی بڵاوکردنەوەی حەق و حەقیقەتدا، ئیمکانی ژیانێکی لەو شێوەیەشیان نەبوو، بەڵام لە ئەشکەوتەکاندا بە چەشنی ئیبن بەشیش یاخود مەشیش، لە نێو ئەشکەوتەکاندا ژیان و بە خولیای ئەوەی بەرەو ئەو درێژ ببنەوە و پێیبگەن ژیانیان بەسەر برد، بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا. بە شێوەیەک لە شێوەکان، وەک ئەوەی بەسەر ئەو پردی سیراتەدا بڕۆن کەوا بەسەر دۆزەخدا تێدەپەڕێت، چێژی چوونە ناو بەهەشتیان چنگ کەوتووە.

ئەمەیە ڕێگەی ئێوە، هەزاران سەڵتەنەتی دونیایی ناتوانێت هاوتای ئەمە بێت، وەک حەزرەتی پیریش ئاماژەی پێکردووە:

هەزاران ساڵ ژیانی خۆشی دونیا، هێندەی یەک خولەکی ژیانی ناو بەهەشت نیە، هەزاران ساڵ ژیانی خۆشی ناو بەهەشتیش، هێندەی یەک خولەکی بینینی جوانی بێ کۆتای جەنابی حەق نیە.

کاتێک دەیبینن، تەواوی نیعمەتەکانی بەهەشت لە یاد دەکەن، ١٠ کۆشکی لێیە، یاخود ٥٠ حۆری لێبووە، یاخود غیلمانی لێبووە، کە هەموویان بریسکە و پرشنگدارن و چەشنی دوڕ و مەرجانن، غیلمانی لێیە کەوا لەلای ڕاست و چەپی ڕێگاکە وەستاون چەشنی ئەوەی پێشوازی بکەن، تەواوی ئەمانە لەبەرچاوتان دەسڕێنەوە و دەڕۆن. تەنیا خەریکی ئەو دەبن، جوانیەکی بەو شێوەیە…

دڵانێکی پاک کەوا بەڵێنی شتانێکی لەم شێوەیەیان پێدراوە، بە تایبەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا، دەچنە بازنەی ئەو کەسانەی کەوا سەردارمان بە “براکانم” ناویان دەبات و دەفەرموێت سەلامیان لێبکەن. هاوەڵان لێی دەپرسن- قوربانی هەموویان ببم، چونکە ئەوان هێندە لەوەوە نزیک بوون، سەیری ناو چاوەکانیان دەکرد، هەمیشە تینوی ئەوە بوون کە گیانیان بکەنە قەڵغانی ئەو.

سەردارمان دەفەرموێت:

 لە ئاخیر زەماندا کەسانێک دێن، لەو کاتەی دووڕوویی و دووبەرەکی هەموو لایەکی تەنیوە و سوتاندوویەتی، لەو کاتەی ئاسۆی مرۆڤایەتی تاریک کراوە، کەسانێک بە بلاجکتۆرەکانی دەستیانەوە دێن و، دونیا و مرۆڤایەتی ڕۆشن دەکەنەوە، شەوە تاریکونوتەکەکان، شەوەکانی یەڵدا، وەک ڕۆژی ڕوناک و ڕۆشن لێدەکەن و، سەلام لەسەر ئەو برایانەی من بێت!

 

هاوەڵانیش لێی دەپرسن: ئەی پێغەمبەری خودا ئەی ئێمە برای تۆ نین؟

دەفەرموێت: نەخێر ئێوە هاوڕێکانی منن!

هاوڕێی ڕێگاکەی منن! سەیرکەن لەوێوە هەتا ئێرە، لە پێش هەزار و ٤٠٠ ساڵەوە، دەفەرموێت: سەلام، سەلام، سەلام…

ئیستا گەر ئەمانە بەدەستهێنرابن، بەدەستبهێنرێن، بتوانرێت بەدەست بهێنرێت، پێویستە بەو شتانە گیر نەخورێت کەوا دیارن بەدەست دەهێنرێن و لە رووکەشدا بەدەست دەهێنرێن، پێویستە لە ڕووی هزریەوە نەکەوینە ناو پەرشوبڵاوی، پێویستە قاڵبوونەوەی سەرنجی خۆمان لەو بابەتەدا نەشێوێنین.

ئیوە هەتا ئێستا لەسەر ئەو ڕیگایە بوون، نە شتێکی ئەو دونیاتان تام کردووە، نە شتێکی ئەم دونیاشتان بۆ خۆتان چڕیوە و تامتان کردووە، بەڵام لەسەر ئەو ڕێگایەی خۆتان بەردەوام بوون. نەفیکردنی نەفیکردنیش شتێکی ئەرێنی لێدەکەوێتەوە، گەر نەبوون نەمێنێت، بوون دێتە بوون، پیکێکتان ماڵی بەسەری ئەو شتانەی کەوا پێویستە نەبن، هەموویمان لەناو برد. خۆشمان بەو شتانەوە خەرک کرد کە هەبوو بوون، واتە ئێوە خەریکی بوون. من لێرەدا مەبەستم لە خۆم نیە. من کێم و ئەوان کێ؟!

 

 

 

بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا ئێوە بەو شێوەیەتان کرد. پاشان لەمەودوا جەنابی حەق شتانێکی چلۆن چلۆنتان بە نیسیب دەکات بە گەورەیی خۆی.

ئەوە لەبیر مەکەن کەوا هەرگیز نابێت لە ڕەحمەتی الله هیوابڕاو ببن. ئەو ڕەئوفە، ڕەئوفە، رەئوفە، بەڵام لە بابەتی ئەوەی تێشووی ڕێگاکەت بخەیت هەرگیز توشی دەستەوسانی مەبە، چونکە ڕێگاکە زۆر تۆقێنەرە…

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *