گولەن: لە پێناو پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگا، پەیڕەوی لە ڕێکارە تەندروستیەکان، شێوازێکی نزاکردنی چالاکانەیە

 

 

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نوێنەری هەر ٣ دینە گەورەکەی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێکارە تەندروستیەکان، پەیامێکی هاوبەشیان لە ژێر ناوی” دین و زانست، دوو هاوبەش لە پێناو تەندروستی مرۆڤەکان” بڵاوکردەوە.

مامۆستا لە ژێر ناوی” بانگەوازێکی موسوڵمانانە، بۆ پەیڕەویکردن لە ڕابەرایەتی زانست لە کاتی ئەم پەتایەدا” پەیامەکەی خۆی بڵاو کردەوە.

ڕێکخراوی “ Twelve Gates Foundation” کە وەقفێکی ئەمەریکیە و کار لەسەر دیالۆگی نێوان ئاینەکان دەکات، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بیروڕای نوێنەری ٣ دینە گەورەکەی ئەو وڵاتەی، سەبارەت بە دین و زانست بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کەوا لە ماڵپەڕی ڕێکخراوەکە بڵاو کراوەتەوە، مامۆستا م.فەتحولڵا گولەن وەک نوێنەری ئیسلام، جۆن ئێ. بیشۆپ وەک نوێنەری ئاینی مەسیحی، پڕۆفیسۆر چارلس سەلەنگوتیش وەک نوێنەری دینی یەهودیەت، پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوەکە لە ڕوونکردنەوەکەیدا ناوی مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەنی وەک ” دامەزرێنەر و ڕابەری بزاڤی خزمەت” هێناوە و تێیدا ئاماژە بەم وتانەی مامۆستا کراوە:

بانگەوازێکی موسوڵمانانە، بۆ پەیڕەویکردن لە ڕابەرایەتی زانست لە کاتی ئەم پەتایەدا

 

سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە، بە پشبەستن بەو داتا زانستی و ئەزمونانەی لە پەتا و نەخۆشیەکانی ڕابردوو دەستکەوتووە، متمانەی تەواوم بە کاربەدەستانی تەندروستی هەیە کە لە پێناو تەندروستی کۆمەڵگا هەوڵی گرتنەبەری ڕێکاری کاریگەر دەدەن. وەک بەشێک لە ئەرکی مرۆڤایەتی و هاوڵاتی بوونمان، پێویستە هەموو لایەکمان پەیرەوی لە ڕێنیشاندان و ئامۆژگاریەکانی کاربەدەستانی شارەزای بواری تەندروستی و بەرپرسانی وڵاتەکانمان بکەین. شعوری مرۆڤانەی ئێمە داخوازی ئەوەیە، لە هەر کوێیەکی ئەم دونیایە بوونمان هەبێت، هەست بە ئازاری ئەوانە بکەین کە لە ئازاردان و، هاوبەشی ئازارەکانیان بین و ئەوەی لە دەستمان دێت ئەنجامی بدەین هەتا لە ئازارەکانیان کەم بکەینەوە. پەنابردن بۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی، وەک نزاکردنێکی چالاکانەیە. کارێکی تریش کەوا لە دەستمان دێت ئەوەیە، بە دڵێکی دەردەدارەوە لە دەرگای ئەفرێنەری هەموو مرۆڤایەتی بدەین و بپاڕێینەوە. هەم لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێکارەکانەوە نزایەکی چالاکانە ئەنجام بدەین، هەم ئەنجامدانی نزا وەک بەندەکانی الله ئەرکی سەرشانمانە. داوا لە بەزەیی الله بکەین کەوا مرۆڤایەتی لەم پەتایە ڕزگار بکات، شیفای نەخۆشەکان بدات، سەبر و ئارامگریش ئیحسانی ئەوانە بکات کە بە هۆی ئەم پەتایە کەسوکار و خۆشەویستەکانیان لە دەستداوە.

**

“پێکەوە دونیا چاک دەکینەوە”

هەروەها پەیامی قەشە جۆن ئێ. بیشۆپیش لە بڵاوکراوە هاوبەشەکەدا بەم شێوەیەیە:

وەک بەدەمەوە هاتنی بانگەوازی ژیانێکی لەخۆبوردوویی و خەمخۆری بۆ کەسانی تر، بە تامەزرۆییەوە هەوڵ و کۆششەکانمان لە پێناو گرتنەبەری ڕێگەچارەسەری نوێ بەردەوامی هەیە. بەڵام ئەم تامەزرۆییەی ئێمە هەروا کارێکی بێ هوودە نیە. بایەخدانمان بە نەخۆشەکان و ئەو هاوڵاتیانەشی گیانیان لە دەستداوە، بەردەوامی هەیە. هەروەها بۆ ئەو

کەسانەی کەوا سەرچاوەی بژیوی ژیانیان لە دەستداوە و هەوڵی بەخێوکردنی خۆیان و خێزانەکانیان دەدەن، هەوڵەکانمان بەردەوامی هەیە. پەروەردگار ڕێنمویی هەموومان بکات بۆ باشترکردنی دونیا و دۆزینەوەی ڕێگای نوێ بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو”.

هەروەها پڕۆفیسۆر چارلس سەلەنگوتیش لە پەیامەکەیدا دەڵێت:

لە حاڵەتی ئەپیدەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی شارەزایانی دینی یەهودی، کۆکن لە پێویستی پەیرەویکردن لە تەواوی ڕێکارە پزیشکی و زانستیەکان. لە دینی یەهودیەتدا پێداگری لەسەر ئەوە دەکرێت کە هەموو شتێک هەر بە دەستی خودایە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پەیرەوی کردن لە زانستی پزیشکی لە پێناو پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان، یەکێکە لە توخمە سەرەکیەکانی پلانی دین و پلانی زانستی ئیلاهی…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *