گەمەکانی شەیتان

 

پرسیار: ئەو ئارگومێنتە سەرەکیانە چین کەوا شەیتان لە فریودانی مرۆڤەکاندا بەکاری دەهێنێت؟

 

وەڵام: یەکێک لە گەمە گرنگەکانی شەیتان، بریتیە لەوەی شتانێکی گەورە کەوا مرۆڤەکان بە سەرماقولات بەرەو دۆزەخ دەبات، وەک شتانێکی بچوک پشانیان دەدات. حەزرەتی پیریش سەبارەت بەو شتانەی کەوا وەک شتانێکی بچوک دەبینرێن و بە نیسبەت مرۆڤەوە مەترسیەکی گەورەن، بە ئسلوبە تایبەتەکەی خۆی بەم شێوەیە گوزارشتی لێدەکات:

حەزەر بکە، بە دیقەتەوە هەنگاو هەڵبگرە، لە ڕۆچوون بترسە. یەک پارو، یەک وشە، یەک دانە، یەک بریسکە، یەک ئاماژە، بترسە لەوەی لە ماچێکدا ڕۆبچیت. (بەدیعوزەمان، بریسکەکان)

دەتوانین ئەمانە زیاد بکەین. بۆ نمونە بە سوک وەرگرتنی کەسێکی تر. سەرکۆنەکردنی کەسێک بە سەری زوبانت. بە گرژکردنی دەموچاوێک ئاماژە بە ناهاوسەنگی کەسی بەرامبەرت بکەیت. لەوە دەچێت ئەم شتانە لەلایەن کەسانێکەوە بە شتانێکی بچوک ببینرێن. بەڵام لەلای خودا ئەم جۆرە ڕەفتار و هەڵسوکەوتانە بە هیچ جۆرێک بچوک نین.

 

لە ڕاستیدا مەترسیدارترین شت، ئەم جۆرە کردارانەیە کەوا وەک شتانێکی بچوک دەبینرێن.

هەندێک جار دووپشکێک زۆر لە مارێکی کۆبرا مەترسیدارە. چونکە دوژمنێک کەوا لە ڕێگەی هاتن، فیکە، خشەخشیەوە خۆی ئاشکرا بکات، تەنانەت گەر گەورەش بێت دەتوانیت تەگبیری بۆ بکەیت و مەترسیەکانی بڕەوێنیتەوە.

بەڵام دووپشک بە شێوەیەکی موخەنەکانە دێت، هەندێک جار لە نێو سەرین، هەندێک جاریش لە نێو بەتانیەکەتدا خۆی حەشار دەدا، لە کاتێک کەوا هیچ چاوەڕوانی ناکەیت، پێوەت دەدات. هەربۆیە وەلادانی مەترسی ئەو کارێکی زۆر سەختە. هەربۆیە پێویستە بەم شێوەیەش لە هەڵە و گوناحەکانمان بڕوانین. لە نێو ئەواندا مەترسیدارترینیان ئەوانەن کەوا بە شێوەیەکی موخەنەکانە دێن، یاخود وەک شتانێکی سادە دەبینرێن.

بە نیسبەت کەسی موسوڵمانەوە ئەوەی گرنگە، بریتیە لەوەی بێ ئەوەی سەیری گەورە و بچوکی گوناحەکە بکات، هەرشتێک کەوا دین بە ناشرین دەیبینێت و قەدەغەی کردووە، خۆمانیان لێ بە دوور بگرین و بە ناوی خۆپاراستن لێیان، بە شێوەیەکی بەردوام لە خودا بپاڕێینەوە.

گەر دیسان بە شێوازەکەی حەزرەتی بەدیعوزەمان لە بابەتەکە نزیک ببینەوە، زۆر شتی بچوک هەیە کەوا شتانێکی زۆر گەورە قوت دەدات. دڵیش یەکێکە لەم شتە گەورانە. ئەویش سەرەڕای ئەوەی پانتایی تەواوی گەردونی تێدا جێ دەبێتەوە، هەندێک جار لەلایەن شتانێکەوە کەوا وەک بچوک دەبینرێن، ڕەش دەبێتەوە. هەربۆیە سەرداریشمان فەرموویەتی هەر گوناحێک کەوا ئەنجام دەدرێت، لەکەیەکی ڕەش لەسەر دڵ دروست دەکات، بە گوێرەی کاتیش ئەم لەکانە زۆر دەبن هەتا تەواوی دڵەکە ڕەش دەکەنەوە. (ترمذی، تفسیر القران)

شەیتان؛ بە گوێرەی حاڵی کەسەکان و کەسایەتییان، لە پێناو ئەوەی توشی گوناحیان بکات، هەموو ئارگومێنتێک بەکاردەهێنێت. بەڵام شتێک کەوا لە پلەی یەکەمدا بەکاری دەهێنێت و هەموو جارێک پەنای بۆ دەبات، کۆمەڵە شتێکن. ئەمانەش شتانێکن کەوا لە ڕوانگەی زۆرینەی مرۆڤەکانەوە خاڵی لاوازن و بەرامبەریان بێ بەرگرین، سەختە بەلایانەوە ئارامبگرن و دان بە خۆیاندا بگرن. دەتوانین ئەو هۆکارانەی کەوا بە شەش هێرشەکەی(الهجومات ستة) شەیتان ناو دەبرێن، لەم ڕوانگەیەوە هەڵبسەنگێنین.  دەتوانین شتانێکی تریش بۆ ئەم هۆکارانە بگێڕینەوە و بۆیان زیاد بکەین. ئێمە لێرەدا لەسەر چەند دانەیەکیان هەڵوێستە دەکەین:

یەکێک لەوان بریتیە لە خۆشویستنی شۆرەت و ناوبانگ، ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کەوا شەیتان زۆر جار لە ئاڕاستەکردنی مرۆڤەکان بەرەو گوناح، بەکاری دەهێنێت.

بابەتی ئەوەی مرۆڤ حەزی بەوە بێت بە شێوەیەکی بەردەوام بە باشی باسی بکرێت و لەبارەیەوە بنوسرێت، یان حەزی بەوە بێت کاتێک چووە شوێنێکەوە لەبەری هەڵبستن، هەرکاتێکیش هەڵنەستان دڵی زویر ببێت، بەردەوام بە دوای چەپڵەڕێزان و پیاهەڵداندا ڕابکات، یان ئەوەی هەموو سەرکەوتنێکی لە پێناو پۆپۆلیزمدا بەکاربهێنێت، یەکێکن لە دەرکەوتەکانی شۆرەتپەرستی.

ئەمەش لە کاتێکدایە تابلۆی شانازی مرۆڤایەتی زۆر بە توندی نەهی لەوە کردووە، کاتێک دەچێتە مەجلیسێکەوە لەبەری هەڵبستن.  فەرموویەتی” ئێوەش وەک عەجەمەکان لەبەری کەسە گەورەکان هەڵمەستنەوە سەر پێ”.(ئەبو داود، ادب).

بەڵام لە ڕاستیدا پێغەمبەری خودا کاتێک تەشریفی بردە شوێنێک، نەک زیندووەکان، گەر مردووەکانی گۆڕستانیش هەڵنەستنە سەر پێ، بە بێ وەفایی ئەژمار دەکرێت. تێڕوانینی ئێمە سەبارەت بەو زاتە بەم شێوەیە، ئەمە بابەتێکی جیاوازە.

کاتێک دێینە سەر لایەنێکی جیاوازی ئەم بابەتە، سەردارمان بەم وتەیەی، ناوازەیی خاکی بوونی خۆیمان پشان دەدات و، هەم بنەمایەکی سەرەکی دینمان پشان دەدات. کەسێک کەوا حەزی بەوەیە چەپڵەی بۆ لێبدرێت، باسی بکرێت، لەبەری هەڵبستن، ئەو شتانە لە دەست دەدات کەوا لە ڕاستیدا خۆشن و، ئەو شتانەی حەقی ئەون لە ژیانی ئاخیرەتدا، لە ژیانی دونیادا بەکاری دەهێنێت.

هەروەها حەز کردن بە ژیانی ئاسان و خۆشویستنی لاشە، یەکێکە لەو هۆکارانەوەی کەوا شەیتان بە شێوەیەکی بەردەوام بەکاریان دەهێنێت، یەکێکە لەو کارکردانەی کەوا مرۆڤ پەلکێشی مەترسی دەکات.

ئەویش بریتیە لەوەی بخۆیت، بخۆیتەوە، بەردەوام لەسەر گوێکانت پاڵ بکەویت، بە شێوەیەکی بەردەوام لە هاوینەهەوار و زستانەهەوارەکان خەریکی کەیف و سەفا بیت، هەمیشە بە دوای ئارەزوەکانی لاشەوە خەریکی ڕاکە ڕاک بیت، یەکێکە لەو هەلانەی زۆر بە باشی لەلایەن شەیتانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. ئەمەش لە کاتێکدایە مرۆڤ بۆ ئەم شتانە دروست نەکراوە. بێگومان سوود لە شتانێکی وەک خواردن و خواردنەوە دەبینێت کەوا لە بازنەی کارە ڕێگە پێدراوەکاندایە. بەڵام ئەو ئامانجە میسالیەی کەوا دەبێت کەسی ئیماندار هەمیشە بەدوایدا ڕابکات، بریتیە لەوەی بەندەی خودا بێت، مرۆڤەکان بەرەو یەکتاپەرستی و حەق و حەقیقەت بانگ بکات.

شەیتان لە ئاشکرا کردنی خاڵی لاوازی مرۆڤەکاندا زۆر پیشەگەرانە کار دەکات. لە هەموو کەسێک بە گوێرەی حاڵی خۆی لێی نزیک دەبێتەوە. بۆ نمونە کەسێک گەر لایەنێکی کراوەی بە ڕووی سەرگەردانیدا هەبێت، شەیتان هەرچیەکی کردبێت، ئەو پەلکێشی ناو ئەو گوناحە دەکات. بۆ نمونە کەسەکە دەگرێت و بە ناوی ئەوەی هەناسەیەک بدات و جەوێک بگۆڕێت، لەو شوێنانەی کەوا قوڕوچڵپاویان لێدەبارێت دەیگێڕێت، بە ناوی ئەوەی مەلە سونەتە، هەرچی کەنار دەریایە پێی تەی دەکات. ئیدی بەم هۆیەوە بە شێوەیەک لە چاوی و دڵیەوە پێوەی دەدات، بێ ئەوەی ئاگای لە خۆی بێت، سەری بەناو سەرگەردانیدا دەکات.

 

بە هەمان شێوە سەیری ئەوە دەکات کەوا کەسێک تەماحی پارەی هەیە، ئەم لایەنە لاوازەی ئەویش بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بیخاتە ناو کاری ناشەرعی و حەرامەوە. ئیدی بە هۆی ئەو ڕەشوەی لە ملی بەستووە، بۆ هەر شوێنێکی بوێت پەلکێشی دەکات.

کەسێکی لەم شێوەیە گەر ئاگای لەوە نەبێت کە لە ژێر تێچەنینی شەیتاندا هەنگاو هەڵدەگرێت، پێی وەهابێت بە ئیرادەی خۆی بڕیار دەدات، هەروەها تەنانەت پێی وەها بێت لە بەریانێکی شەرعیدا دەسوڕێتەوە، دەمێکە وەک دەسکەلایەکی داماوی دەستی شەیتانی لێهاتووە.

هەروەها یەکێکی تر لەو ئارگومێنتانەی کەوا شەیتان زۆر جار لە کاری خراپەدا بەکاریان دەهێنێت، بریتیە لە حەسودی و ئیرەیی بردن. حەسودی بریتیە لەو هەستەی کە دەڵێت: با فڵان کەس نەیبێت و من هەمبێت.

سەرداریشمان دەفەرموێت وەک چۆن ئاگر دار دەسوتێنێت و دەیخوات، حەسودیش بە هەمان شێوە کردارە چاکەکانی مرۆڤ دەسوتێنێت و لەناوی دەبات.(ابو داود، ابن ماجە)

بەم شێوەیە سەرنجمان بۆ ئەوە ڕادەکێشێت کەوا حەسودی بە نیسبەت کەسی ئیماندارەوە کارێکی چەند زیانبەخش و پێ دۆڕێنەرە. حەسەنی بەسەریش دەفەرموێت” من هیچ زاڵمێکم نەدیوە هێندەی حەسود لە مەزڵوم بچێت”.

واتە گەر کەسێک بە سەرکەوتنی کەسانی تر هەست بە ناڕەحەتی بکات، بەو واتایە دێت کەوا لایەنێکی کراوەی بە ڕووی گەمەکانی شەیتاندا هەیە. شەیتانیش کەوا لە کارەکانی خۆیدا کەسێکی پیشەگەرە، خاڵێکی لاوازی لەم شێوەیە لەدەست نادات. هەستی حەسودی کەسەکە بە شێوەیەک هەڵدەسەنگێنێت، سەرئەنجام دەبێتە هۆکاری ئەوەی لەناوی ببات.

تەنانەت ئیرەیی بردن و پێشبڕکێ کەوا لە بازنەی شەرعیشدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، لەوە دەچێت هەندێک جار لەلایەن شەیتانەوە وەک ئارگومێنتێکی گرنگ بەکاربهێنرێت. چونکە ئەمانە وەک دراوسێی حەسودین و تەنانەت وەک دووانەی ئەویش وەهان.

واتای ڕکابەری ڕەوا بەم شێوەیەیە:

ئەم برایانەم لە ڕێگەی ئەم کارە جوانانەیانەوە بە ڕێکوپێکی دەچنە ناو بەهەشتەوە. بێ ئەوەی زیان بەوان بگەیەنم، با منیش وەک ئەوان خەریکی ڕاکە ڕاک بم، با لە کاری خێردا لە دوای ئەوانەوە نەبم. وەک لەم دونیا پێکەوە بووین، با لەو دونیاش لەوان جیا نەبمەوە”.

قورئانی کەریم دەفەرموێت:

فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ

 

لە کاری خێردا خەریکی ڕاکە ڕاک ببن و پێشبڕکێ بکەن.(البقرة، ١٤٨)

وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ

ئەو کەسانەی خەریکی پێشبڕکێن، با لە کاری چاکەدا پێشبڕکێ بکەن. لە ڕێگەی ئەم ئایەتانەوە کەسانی ئیماندار بە تایبەتی بانگهێشتی پێشبڕکێ لەسەر کاری چاکە دەکات.

بەڵام شەیتان زۆر جار ئەم هەستەش بە شێوەیەکی خراپ بەکاردەبات. لە ڕێگەی ئیرەییەوە هەستی حەسودی کەسە دەبزوێنێت و ئەم جارەیان کەسەکە دەڵێت:

بۆ ئەو کەسە ڕادەکات، پێویستە من لە شوێنی ئەو ڕابکەم.

ئیدی بەم شێوەیە دەست دەکات بەوەی حەسودییان پێببات و پێشیان لێبگرێت و تەنانەت زیانیشیان لێدەدات. ئیدی هەستی پێشبڕکێی ناو ناخی، لە ڕێگەی پاشقولگرتن لە کەسانی ترەوە تێر دەکات.

زۆر جاریش کارەکە لێرەدا ناوەستێت، بە تێبینی ئەوەی سەر بە لایەنێکە، دەبێتە هەستی خۆپەرستانە بۆ جەماعەتەکەیی و، لەبەر ئەوەی وێرانکاری ئەمەش لە بەریانێکی فراوانتردایە، زۆر مەترسیدارتر دەبێت. چونکە مرۆڤێکی لەم شێوەیە، تەنیا لەبەر ئەوەی هەندێک لە مرۆڤەکان سەر بە مەزهەب و ڕێچکەکەی ئەو نین، لە دژیان دەوەستێتەوە.

لە مێژووی ئیسلامدا ئەوەی لە سەردەمی حەزرەتی عەلی سەریهەڵدا و چەندین سەدە درێژەی خایاند، ئەوەی بووە هۆکاری ئەوەی گێرمەوکێشەی جیاوازی لێبکەوێتەوە، ئەم هەستی حەسودی، ناحەزی، لایەنگیریکردنە بوو.

خەواریجەکان، شیعەکان، زوبەیریەکان، ئەمەویەکان، عەباسیەکان و دەیان گروپی جیاوازی لێکەوتەوە. ئەو مرۆڤانەی لە چواردەوری هزر و کەسایەتیەکی دیاریکراو کۆ دەبوونەوە، لە دژی کەسانی تر دەوەستانەوە و جەنگی خوێناوی لە نێوانیاندا سەریهەڵدا.

هەندێک لەو گروپانەی دەیانوت” با لە جیاتی ئەو من لە دەسەڵاتدا ببم”، زوخاویان بە زۆرێک لە گروپەکانی تر هەڵهێنایەوە. زۆر جار لەبەر ئەوەی موسوڵمانان لە نێوان خۆیاندا خەریکی خواردنی سەری یەکتری بوون، خوداش کافر و زاڵمانی بەسەردا زاڵ کردن. چونکە زاڵم شمشێری خودایە.

الله، هەرکەسێک شایستە بێت، لە ڕێگەی ئەو شمشێرەوە سزای دەدات، پاشان هەڵیدەگێڕێتەوە و خۆیشی پێ سزا دەدات.

ڕێگای ڕزگاری لە بەرامبەر تەواوی ئەم هەستە نەرێنیانە و بابەتی ئەوەی لە بەرامبەر گەمەکانی شەیتان ناکاوت نەبین، پێویست بە ئیمانێکی بەهێز و، خۆڕادەستکردن بە الله، ڕێکوپێکی قاڵبی کەسەکەیە.

خۆ گەر ئیمانت بە تەواوی هەرس کردبێت، دەتوانیت بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا، سەختترینی شتەکانیش هەرس بکەیت. ئێمەش وەک حەزرەتی بەدیعوزەمان” ئێمە فیداکارانی ڕێگەی خۆشەویستی، کاتی دوژمنایەتیمان نیە”، دەڵێینەوە و باوەش بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەگرینەوە. تەنانەت لە بەرامبەر ئەو مرۆڤانەی خۆیان وابەستەی خراپەکاری کردووە، تەنیا هیوای چاکسازی دەخوازین، لە پێناو ئەوەی لە هەموو شوێنێک ئاشتی و سەقامگیری فەراهەم ببێت، هەوڵ و کۆششی خۆمان دەخەینە گەڕ و بە هیچ شێوەیەک سەبارەت بە کەسانی تر بیر لە شتی خراپ ناکەینەوە…

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *