ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزەرانی م.فەتحوڵڵا گولەنەوە
…………………………
پارێزەرانی فەتحوڵا گولەن ڕابەری بزاڤی خزمەت ئەو دەنگۆیانەیان بە درۆ خستەوە کە باس لە وەرگرتنی پاسپۆرتی پاپای ڤاتیکان دەکەن لەلایەن فەتحوڵا گولەنەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕۆژنامەی تەقویم وێنەی پاسپۆرتێکی ساختە کە بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ دروستکرابوو بڵاو کردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە گولەن بە هۆی نزیکی لە پاپای ڤاتیکانەوە پاسپۆرتی وڵآتی ڤاتیکانی وەرگرتوە.
پارێزەرەکانی گولەن لە ڕونکردنەوەکەیاندا ئەم دەنگۆیانەیان بە توندی ڕەتکردەوە و بە درۆی هەڵبەسترا پەسنیان کرد. هەروەها ئەوەشیان دووپات کردەوە کە گولەن بێجگە پاسپۆرتی وڵاتی تورکیا تا ئێستا خاوەنی هیچ پاسپۆرتێکی دیکە نەبووە.
لە ڕونکردنەوەکەدا هاتوە” ئەم دەنگۆیانە درۆی هەڵبەستراو بێ بنەمان و ئامانج لەکەدارکردنی کەسایەتی گولەنە. بەریز گولەن لە تەواوی ڕونکردنەوە و دیمانە تەلەڤیزیۆنیەکانیدا ئاماژەی بەوە کردوە کە ئامادەیە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن سەبارەت بەوەی پەیوەندی بە هەوڵی کودەتاکەوە هەبووە یان نا. زیاتر لەوەش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە گەر لیژنەکە بە نەرێنیش لەسەر گولەن بڕیار بدەن، بڕیارەکەیان قبوڵ بکات و خۆی رادەستی تورکیا بکاتەوە بە خواستی خۆی. گولەن هەتا ئێستاش دەرگای کراوەیە بە روی هەر لیژنەیەکی نێودەوڵەتی کە بیەوێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات سەبارەت بە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ ی تەموز.”
http://www.shaber3.com/hocaefendinin-avukatindan-aciklam…/…/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *