ژیاننامەی م. فەتحوڵڵا گولەن

عاشقی ڕاستگۆ   بەشی ٣٥

“هەندێک جار خزمەت هێندە زیندە و، مرۆڤەکانی خزمەت هێندە بە هەڵوێست، دەربڕینەکان هێندە گەرم، تێڕوانینەکان هێندە نەرمونیان، هەستەکانیش وەها جۆش و خرۆش وەردەگرن، هەموو مەردێکی ناو خزمەت وەک ئەوەی کوهەیلانەکەی خۆی دۆزیبێتەوە، بێ گوێدانە شەو-ڕۆژ خەریکی ڕاکە ڕاک دەبێت و، هەتا ئەو کاتەی قڵیش دەبات  هەست بە ماندوویەتی ناکات. چونکە …

Read More »

مرۆڤ و ناسینی خودی خۆی {عاشقی ڕاستگۆ بەشی ٣٤} مرۆڤ و ناسینی خودی خۆی

  “چەند بەختەوەرە ئەو مرۆڤەی خۆی دەناسێت و لە سنوری خۆی زیاتر تێناپەڕێت” “بابەتی ئەوەی مرۆڤ خۆی بناسێت و، لە خوار باڵای ڕاستەقینەی خۆیەوە خۆی پشان بدات، گرنگیەکی زۆری هەیە. واتە مرۆڤ سنوری خۆی بزانێت و، دەست نەکات بەوەی سنور بۆ کەسای تر دابنێت. بە دەربڕینێکی تر بۆی نەبێت بڵێت” …

Read More »

عاشقی ڕاستگۆ. بەشی ٣٣ خزمەت: بزاڤێکی بناغەدار لە دڵەوە

  مامۆستا، ٢٠ ڕۆژ لە دوای کودەتاکەی ١٢ ی ئەیلولی ١٩٨٠، لە وتارێکدا لە ژێر ناوی “کۆتا قەرەقۆڵ” کە وەک سەر وتاری گۆڤاری سزنتی بڵاو کراوەتەوە دەڵێت: ” ئەو شتەی دەتوانێت شێرپەنجەی پێکهاتەی میلیمان بڕەوێنێتەوە کە چەندین ساڵە دەیکرمێنێت، بریتیە لە بزاڤێکی بناغەدار و لە دڵەوە بێت”. ئەو ٩ ساڵەی …

Read More »

عاشقی ڕاستگۆ: مامۆستا هەمیشە بە هیوا و عەزمەوە ژیا بەشی ٣٢

ئەو شتەی لە هۆنراوەی ” ٧ گەنجی عاشق بە سوڵتان مەهلیکە” ئاماژەی پێکراوە، چیرۆکی نەوەکانی ئێمەیە کە لە سەردەمی ئینزیباتەوە، لە بەهاکانی خۆی دابڕاوە. لەم ڕوانگەیەشەوە کۆمەڵگای تورکی لە ڕووی بەها مەعنەویەکانەوە هەتا بڵێیت هەژار و، پێکهاتەیەکی فیکری خامی هەبوو. هەروەها لە ڕوانگەی ڕۆشنبیر و سەرکردەکانیشەوە هەتا بڵێیت بێ خاوەن …

Read More »

ئەو نامۆیەی لە بەرامبەر هەوڵی  وێرانکارانەدا، بەردەوامی بە چاکسازی و نۆژەنکردنەوە دەدا زنجیرەی ٣١

” ئەم دینە لەناو کۆمەڵگایەکدا سەری هەڵدا کە نەیاندەناسی و لە زمان و حاڵی تێنەدەگەشتن.  ڕۆژێک دێت دیسان توشی نامۆیی سەرەتای دەبێتەوە و لە ناو خەڵکدا نامۆ دەکەوێت. مژدە بێت لە کەسە نامۆ و غەریبەکان، ئەوانەی لەو کاتەدا خەریکی چاکسازین کە کەسانی تر خەریکی کاری تێکدەرانەن”. (مسلم، ایمان).   “تورکیای …

Read More »

عاشقی ڕاستگۆ (ناسینی مامۆستا لەلایەن گەنجانی زانکۆوە) بەشی ٣٠

کاتێک مامۆستا لە بۆرنۆڤا دەستی بە وتاردان کرد، گەنجانی زانکۆ لە نزیکەوە مامۆستایان ناسی. ئەمەش بە نیسبەت مامۆستاوە شتێکی نوێ بوو، چونکە هەتا ئەو کاتە، لەسەر ئاستی زانکۆکان مامۆستا نەناسرابوو. هەربۆیە  پەیامی وتارەکانی مامۆستا، لە بۆرنۆڤا بە شێوەیەکی خێراتر بە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا بڵاو بوویەوە. لە ڕێگەی ڕێنمویی مامۆستاوە، بۆ …

Read More »

ئاسۆیەکی فراوانتر لە مامۆستا و زانایەک! بەشی ٢٩

مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن، لە ١٦ ی ئابی ١٩٧٤، دوا نوێژی هەینی لە ئێدرەمیت ئەنجامدا و ماڵئاوایی لە نوێژ خوێنان کرد. لە شاری مانیسا دامەزرێندرابوو، دەبوو بەرەو ئەوێ بکەوێتە ڕێ. هەروەها لەبەر ئەوەی لەم کاتەدا هەواڵی نەخۆش کەوتنی باوکی پێگەشت، سەرەتا بەرەو ئێرزروم کەوتە ڕێ، مامۆستا خۆی بەم شێوەیە باسی ئەو …

Read More »

یەکەم بازنەی خزمەت کە بە دونیادا بڵاو بوویەوە تارق بوراک بەشی ٢٨

      یەکەم بازنەی خزمەت: بۆزیەکا   مامۆستا ساڵانێکی دوور و درێژ لە ڕێگەی ئەو وتارانەی لە ئیزمیر پێشکەشی کرد، ئەوەی پشانی خەڵکدا کە کەسانی خێرخواز و خاوەن ئیمکان، دەتوانن چۆنی  خزمەت بە هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە بکەن. کۆمەڵێک کاسپکار هەبوون کە هیچ کام لەم وتارانەی مامۆستایان نەفەوتاندبوو. مامۆستاش هانی …

Read More »

چەشتنی ئازار و ناسۆری بەردەوام! تارق بوراک بەشی ٢٧

      “تەنانەت ئەو گوڵانەی لەلایەن دۆستانەوە تێتدەگیرێت، خوێنێت لێ دەهێنن، بەڵام من زۆر جار لەلایەن دۆستانمەوە، بە پیک لەسەرم دەدرا. ئیدی لە حاڵێکی لەم شێوەیەدا ناچار بووم بەوەی ئازار و ناسۆریەکان لە ناخمدا بخۆمەوە. واتە لە ناخەوە خوێنت لێ دەچۆڕێت، بەڵام زەردەخە لەسەر لێوانت دەبینرێت. یاخود ئەوان زوخاوت …

Read More »

هەوڵدان بۆ تەنیا کردنی مامۆستا! تارق بوراک بەشی ٢٦

        هەندێک لەوانەی وەک کەسانێکی دیندار ناسراو بوون، هەوڵی ئەوەیاندا سوود لە زیندانی کردنی مامۆستا ببینن و بە تەنیا بیهێڵنەوە. ئەو شتە نوێیانەی مامۆستا باسی لێوەیان دەکرد و ئەو بوارانەی خزمەت کە مامۆستا خستبوویە بەردەمی هەموو لایەک، هەندێک لایەنی نیگەران کردبوو.   ناوەندی ئەو شوێنەی هەوڵی تەنیا …

Read More »