دەربارە

تەمەنێک لە ڕێگەی الله: م.فەتحوڵڵا گولەن

محمد فەتحوڵڵا گولەن، لە ساڵی ١٩٣٨ لە گوندێکی بچوکی شاری ئێرزروم هاتۆتە دونیاوە. ئاشنابوونی مامۆستا بە پەیامەکانی نور لە تافی لاوێتی و، دەستبەکاربوونی وەک ئیمام و وتاربێژ لە ئێدیرنە، بە گرنگترین خاڵەکانی وەرچەرخانی ژیانی دادەنرێن. هەروەها یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی ژیانی ئەو ساتە دەبێت، کە وەک بەڕێوەبەری کۆرسێکی فێربوونی قورئان، لە کەستانەپازاری دەست بەکاردەبێت.
مامۆستا پاشان وەک وتاربێژ دەست بەکاردەبێت و لە ڕێگەی وتار و گفتوگۆ کاریگەرەکانیەوە سەرنجی هەموو لایەک بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت. ئەو چالاکیانەی لە بواری پەروەردەی گەنجاندا ئەنجامیدا، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەنگیان دایەوە. خۆشەویستانی مامۆستا کە لە هەموو وتارەکانیدا گوێیان لە گرنگی بواری پەروەردە دەبوو، لە ١٧٠ وڵاتی دونیا خوێندنگە و دامودەزگای پەروەردەییان کردەوە. مامۆستا هەموو ژیانی خۆی بۆ پەروەردەکردنی گەنجان تەرخان کرد و، لە هەموو وتارەکانیدا نمونەی بە ژیانی سەردارمان و هاوەڵانی دەهێنایەوە، لەلایەکی ترەوە هەوڵی ئەوەی دەدا لە ڕێگەی وەڵامی زانستیەوە پرسیاری ناو مێشکی چینی گەنجان بڕەوێنێتەوە.
لە پاڵ ئەوەی لە وتارەکانیدا ئاماژەی بە بەڵگە زانستیەکان دەکرد، هەمیشە ئاماژەی بەوەش دەدا کە زانستی بێ دین کوێرە و، فێربوونی دینیش بە بێ زانستەکان، زانینێکی شەلی لێدەردەچێت.
مامۆستا هەتا ئێستا ٨٠ کتێبی نوسیوە و کتێبەکانی بۆ هەریەک لە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فەرەنسی، ئەڵمانی و کوردی وەرگێڕدراوە.

لەم ماڵپەڕەدا ئەو حەقیقەتانەی لە وتار و کتێبەکانی مامۆستاوە سەرچاوەیان گرتووە، پێشکەش دەکرێت.