چاڵەیان

بانگەوازێک بۆ بەزەیی

بە خامەی م. فەتحوڵڵا گولەن ژمارە ٧٥ی گۆڤاری چاڵەیان، مانگی مایسی ٢٠٢٣ ئەوانەى کە لە هەمان کانیاوەوە گۆش نەبوون، لە هەمان مەمکەوە شیریان نەخواردووە و لە هەمان ئەو بەهایانەدا هاوبەش نین کە لە ڕابردووەوە بۆمان ماونەتەوە، هەروەک چۆن مەحاڵە لە ناسۆرەکانمان تێبگەن، لەهەمبەر حاڵى گشتیشمانەوە مەحاڵە سەرسام نەبن.. چونکە بەگوێرەى …

Read More »

دەربارەى قورئان و وەرگێڕانى (٣)

دەربارەى قورئان و وەرگێڕانى (٣) تەفسیر بریتییە لە لێکدانەوە لەپێناو دەرخستن و دەرهێنانى ناوەرۆکى دەق و گوفتارێک. لە چوارچێوەى زانستە قورئانییەکاندا بە ماناى ڕاڤەکردنى گوفتارى خوایی دێت بە بەکارهێنانى ڕێزمان، یاساکانى ڕەوانبێژى، ڕوونکردنەوەکانى شاریع ــ کە پێغەمبەرى خوایە (ص) ــ تێگەیشتن و بۆچوونى صەحابییەکانى ڕیزى یەکەم بەبێ فەرامۆشکردنى نوورى عەقڵ …

Read More »

دەربارەى وەرگێڕانى قورئان (٢)

    تێگەیشتووەکان تەنها لەودا تێدەگەن لە ماناى بوون، دیوى پشتەوەى گەردوون، مرۆڤ و فراوانیی دڵ و ڕۆحى؛ لە دونیاى ڕۆشنى ئەودا کەشفى دەکەن بیرکردنەوەى ڕاست و سەرچاوە ڕاستەقینەکانى تێڕامان و ڕزگاریان دەبێت لە بازنەى داخراوى خەڵەتانەکان و بڕیاردان لەسەر بنەماى گریمانەکان. جگە لەم گوفتارە موعجیزەییەى کە لەلاى حەزرەتى (علام …

Read More »

دەربارەى قورئانى پیرۆز و وەرگێڕانى

سەر ووتاری گۆڤاری چاڵەیان بە خامەی م.فەتحوڵڵا گولەن قورئان پەیامێکى ناوازە و موعجیزەیی خوایە بۆ مرۆڤایەتى لە ڕێگەى دوایین پێغەمبەرەوە. خواى گەورە لەم پەیامەیدا بۆ کۆتا جار شاڕێیەک پیشانى مرۆڤایەتى دەدات کە قەدبڕانە مرۆڤ بە ڕەزامەندیی خوا دەگەیەنێت؛ گوزارشتى لە زات، سیفەت و ناوە پیرۆزەکانى خۆى کردووە؛ ڕوون و ئاشکرا …

Read More »

لە بریی موناجات ٢

ئەى بەدیهێنەرى مەزن! دواى ئەوەى کە ئەم هەموو ماوەیە لە خاکى بێگانەدا دەربەدەرانە ژیاین، بە ئۆباڵى چەندین ساڵەى گەردنمانەوە، بە زمانێکى پەرێشان، باڵێکى شکاوەوە لەکۆتاییدا هاتینە بەردەرگاکەت، لەلایەک هەست بە شەرمەزارى دەکەین، لەلایەکى دیکەشەوە هەست بە دڵخۆشیی گەڕانەوە بۆ لاى تۆ دەکەین. هەر چۆنێک بێینە حزوورت، دڵمان بە هەیەجانى دۆزینەوەى …

Read More »

لەبریی موناجات

چەندەها ساڵە حەسرەت قەدەرى ئێمەیە. حاڵمان بۆ ئەوە دەست نادات لە جێى خۆماندا بمێنینەوە. لە بێچارەییدا گینگڵ دەخۆین. دەڵێیت لە چوار لاوە دەورەدراوین و هەیەجانى کەسانێکمان هەیە کە قەڵاکەیان گەمارۆ دراوە. لە دەرەوە و ناوەوە خیانەتمان لێدەکرێت؛ ئەو سنگانەى کە چاوەڕێى وەفامان لێدەکردن پڕن لە ڕق و خیانەت. مەگەر خوا …

Read More »

شەیتان و شوێنكەوتە هاوچەرخەكانی

شەیتان بوونەوەرێكی چارەڕەشی نەفرەت لێكراوە، كارەكەی بریتییە لە ئارەزووپەرستن و دڕندەیی و، لە چوارچێوەی فیتنە و، خراپەكاریی و، دووڕوویی و، دووبەرەكیشدا بەردەوامیی بە بوونی دەدات. كاری ئەو شەیتانێتییە و هەمیشە بەدوای شەڕدا ڕادەكات. هەستە خراپەكان لە مرۆڤەكاندا دەوروژێنێت و، بە دوورخستنەوەیان لە باشی و جوانی و فەزیلەت دەیانچوێنێت بە خۆی …

Read More »

ئەوانەى کە بە شتانى فانیی گەمارۆ دراون

ئەوانەى تەنها هەست بە دیوە فانییەکى دونیا و ئەم چوارچێوەى تەسکەى دەکەن، وەک ئەوەى ژیانیان لە زینداندا بەسەربەرن، ویژدانى فراوانى خۆیان تاریک دەکەن. زۆرێک لەمانە، هەر کاتێک هەست بەم تەنگى و تەسکییە دەکەن، یان مەفتوون بەو ڕابردووە دەژین کە بەلایانەوە پرشنگدارتر و شکۆمەندترە، یاخود بە خەون و خولیاى ئاییندەیەکى ڕەنگاوڕەنگەوە …

Read More »

ڕوانگەیەك

“كتێبێكی خوایی مەزنە سەراسەر كائینات، دەست بدەیتە هەر پیتێكی، ماناكەی هەر “خوا” دەكات.” ئەو كەسانەی دەزانن چۆن تەماشای خۆیان و دەوروبەریان بكەن، هەمیشە ئەو جوانییە سەرسووڕهێنەرانەی لە سینەی بووندایە و، شەپۆل شەپۆل دەڕژێنە چاوەوە و، دڵۆپ دڵۆپ دەتكێنە دڵەوە و، ئەو ڕێكوپێكی و یاسایەی كە لە ناوەرۆكیدایە و، ئەو هۆنراوەیەش …

Read More »

بەرەو سەڵتەنەتى دڵان

لەم یەک دوو سەدەیەى کۆتاییدا مرۆڤایەتى بەردەوام لەم ژان بۆ ئەو ژان ڕاپێچ بووە، بە لێوارى چاڵەکانى مەرگدا دێت و دەچێت و هەردەم کارەساتى دەستکەوت لە دەمى گەڕانى بەدواى ڕزگاریدا. لەم پارچە شوومەى کاتدا، بەنزیکەیی لە هەموو جێیەکى دونیادا، ئەو هێزەى کە کۆمەڵگاکانى بەڕێوەبرد، زیاتر هەڵپەى قازانج و ئارەزووى پلەوپایەى …

Read More »