گۆزەی شکاو

ئەی پەروەردگارمان چەندە حەلیمی!

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا هزر و بیرکردنەوەکان هەتا بڵێی چەپەڵ بوون. ئەوانەی دەسەلات دەگرنە دەست، فێڵوتەڵەکەی یەک لەسەر یەک بۆ ئەو کەسانە دەنێنەوە کەوا بە ئۆپۆزسیۆن و دوژمنی خۆیانیان دەزانن. ئیدی هێندەی لە دەستیان بێت زوڵم دەکەن و دەچەوسێننەوە. هزرە چەپەڵەکانیش لە وتە و زمانەکاندا ڕەنگدانەوەیان هەیە. درۆ و بوختان و …

Read More »

بونیاتنانی ڕۆحی برایەتی

پرسیار: ئەو مرۆڤانەی بەرەو بەدیهێنانی هەمان ئامانج دەڕۆن، لە پێناو ئەوەی جیاوازی هەست و هزریان نەبێتە هۆکاری دووبەرەکییان، دەبێت سەرنج لە چی بدەن؟   وەڵام: پێش هەموو شتێک، هەڵوەستەکردن لەسەر خاڵێک بەسوود دەزانم کەوا لە پرسیارەکەدا ئاماژەی پێکراوە. زۆر گرنگە مرۆڤ ئامانجێکی ئایدیاڵی یان ژیانی بە ئامانجێکەوە بباتە سەر. دەبێت …

Read More »

گێڕانەوەی نیعمەتەکان بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەیان

جەنابی حەق هەتا ئەمڕۆ زۆر لوتفی لەگەڵ ئەم خزمەتەدا کردووە. جوانیگەل و فروانیگەلێکی کردە نسیبمان کەوا لە سەرەتای کارەکەمانەوە نە خەیاڵمان دەکردن و نە بە سوچێکی ئەقڵیشماندا تێدەپەڕین. ئەهلی دونیاش بۆ گوزارشتکردن لەم جۆرە بابەتانە وشەی “موعجیزە” بەکاردەهێنن. ئێمەش بۆ ئەوەی نەکەوینە لێکدژی لەگەڵ پێوەرە دینیەکانماندا وەک ئەوەی دەشێت وشەی …

Read More »

هەڵەکردن لە شێوازی بانگەواز

هەموو کەسێکی ئیماندار ئەرکی گەیاندنی دینەکەی لەسەرشانە بە گوێرەی ئەو توێشوو و لێوەشاوەیەتی و توانا و پێگەیەی هەیەتی. بەڵام زانینی قورئان و سونەت بە شێوەیەکی ڕووکەشانە بەس نیە بۆ ئەوەی بتوانین دینەکەمان بە دروستی بگەیەنین. دەبێت لە پێناو بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە گرنگە، هەر لە سەرەتاوە پلان و پڕۆژەیەکی چاکمان هەبێت، …

Read More »

فشاری چواردەور

پرسیار: هەندێک لایەن باس لەوە دەکەن گەر موسوڵمانان دەسەڵات بگرنە دەست و هەلیان بۆ بڕەخسێت، ئەوا پەنا دەبەنە بەر فشار و توندوتیژی لەسەر کۆمەڵگا، یان لایەنی کەم فشار لەسەر چواردەوری خۆیان دروست دەکەن؛ لێرە و لەوێ ڕەخنە و نیگەرانیگەلێکی هاوشێوە دەبیستین. سەرچاوەی ئەم ترسەیان لە کوێوە دێت، پشکی حەق لەم …

Read More »

بەرپرسیارێتی ئەوانەی لە ڕیزی پێشەوەن و ڕاوێژکردن

ئێمە خاوەنی کەلتورێکی دەوڵەمەند و بەهاگەلێکی بەهێز و سەرچاوەیەکی تۆکمەین کەوا لە ڕابردوەوە بۆمان ماوەتەوە. یاسا و بنەماگەلێکمان هەیە کەوا دەتوانین لە ڕێگەیانەوە کێشانە و پێوانەی حاڵ و هەڵسوکەت، گوفتار و کردارەکانمان بکەین. بنەما و ڕێساگەلێکمان هەیە کەوا واتا بە ژیانمان دەدەن و لە ڕێگەیانەوە ژیانمان ئاڕاستەی خۆیان وەردەگرن. ئێمە …

Read More »

هاودەمێتی جانان

پرسیار: جار جار لە وتارەکانتاندا دەستەواژەی “هاودەمێتی جانان” بەکاردەهێنن، لەم دەربڕینەتاندا مەبەستان لە چییە؟   وەڵام: لە زمانی عەرەبیدا “معیة” بە واتای هاودەمبوون دێت. جانانیش مەبەستمان لە زاتی بەرزی الله یە. هەربۆیە کاتێک باس لە گەشتن بە هاودەمبوون لەگەڵ جانان دەکەین، مەبەستمان لە هاودەمبوونە لەگەڵ پەروەردگارمان کەوا گیانی گیانانمانە، لەگەڵ …

Read More »

ئەو موسیبەتەی توشی دین دەبێت

مرۆڤ کەوا لە دونیای تاقیکردنەوەدا ژیان بەسەر دەبات، وەک داخوازی تاقیکردنەوەکە توشی هەندێک بەڵا و موسیبەت دەبێت. هەندێک لەم موسیبەتانە پەیوەندییان بە شتە دونیایەکانەوە هەیە، هەندێکیشیان پەیوەندییان بە دینەکەیەوە هەیە. ئەوانەی پەیوەندییان بە دونیاوە هەیە، بریتیە لەو کێشانەی توشی لایەنی ماددی و بەشە دونیاییەکەی دەبن،  ئەوانەشی توشی دینەکەی دەبن بریتیە …

Read More »

کوێرێتی ناو سیستەم

ئەو کەسانەی لە نێو سیستەم و ڕێکخراوێکی دیاریکراودا کار دەکەن بە تێپەڕینی کات توشی کوێرێتی ناو سیستەمەکە دەبن. دەشێت ئەم حاڵەتە بە دۆڕان لە بەرانبەر ڕاهاتن و هۆگربوون و خووەپێوەگرتن ناو ببەین. بە هۆی ئەوەی کارەکان هەردەم بە هەمان فۆرمات و شێوازی ڕۆتینەوە ئەنجام دەدرێن، توشبوون بەم حاڵەتە کارێکی حەتمییە. …

Read More »

ئەو ٣ دەستەیەی ئافەتی دینن

پرسیار: لە حەدیسێکی شەریفدا هاتووە کە سەردارمان دەفەرموێت:”ئافەتی دین ٣ دەستەن، فەقیهێکی گوناحکار، بەرپرسێکی زاڵم، موجتەهیدێکی جاهیل!”، ئەو تایبەتمەندیە هاوبەشەی نێوان ئەم ٣ دەستەیە چیە کە وەهای لە سەردارمان کردووە بە ئافەتی دین ناویان ببات؟   وەڵام: ئەم حەدیسە کەوا لە زاری ئیبنی عەباسەوە دەگێڕدرێتەوە، ئەگەرچی لە ڕوانگەی زانستی حەدیسەوە …

Read More »