پەیامی م.فەتحوڵڵا گولەن سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن پەیامێکی سەبارەت بە نەخۆشی کۆڤید-١٩ کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراوە، بڵاوکردەوە.

مامۆستا لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت:

پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە تەواوی دونیادا بڵاوبۆتەوە و هەتا ئێستا بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران کەس گیانیان لە دەست بدەن؛ لای خۆمەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیەکان دەکەم و، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ تووشبووانی ئەم نەخۆشیە دەخوازم. لە ژێر ڕۆشنایی داتا زانستیەکان و ئەو ئەزموونەی لە ڕابردوودا خراوەتە ڕوو، لە بابەتی گرتنەبەری ڕێکارە کاریگەرەکان، متمانەی تەواوم بەو کاربەدەستانە هەیە کە لێپرسراوی پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگان و لەم کاتەدا هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکە دەدەن. هەریەک لە ئێمە وەک داخوازی ئەرکی مرۆڤانە و هاوڵاتی بوونی خۆمان، پەیڕەوی کردنی وشە بە وشەی ئامۆژگاری و ئاڕاستەکردنی کاربەدەستانی تەندروستی و کەسانی شارەزای ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین، ئەرکی سەر شانمانە. ئیدی لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە بین، هەست کردن لە دڵەوە بەو مرۆڤانەی توشی ئەم نەخۆشیە بوون، هاوبەشی کردن لە ئازارەکانیاندا هێندەی دەتوانین، ئەنجامدانی هەر کارێک کەوا لە دەستمان دێت، داخوازی شعوری مرۆڤانەی هەموومانە. هەر ڕێکارێک کەوا بە ناوی پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگاوە دەگیرێتە بەر، نزایەکی کردەکیە. لە پاڵ ئەمەشدا شتێکی زۆر گرنگ هەیە کەوا دەبێت ئەنجامی بدرێت، بریتیە لەوەی تەواوی مرۆڤایەتی   بە دڵێکی دەردەدارەوە لە ڕێگەی نزای زارەکییەوە لە دەرگای پەروەردگاریان بدەن. ئەنجامدانی نزای زارەکی و کردەکی لە هەمان کاتدا ئەرکی بەندایەتیمانە بەرامبەر پەروەردگارمان. لەم ساتەدا سەختەدا کەوا تەواوی مرۆڤایەتی پێکەوە پێیدا تێدەپەڕن، باگهێشتی هەموو لایەک دەکەم بە ناوی تەندروستی و سەلامەتی هەموو مرۆڤەکانەوە نزا بکەن. جەنابی “ارحم الراحمین” هەرچی زووە مرۆڤایەتی لە ئافاتی ئەم پەتایە ڕزگار بکات، شیفای نەخۆشەکان بدات و، سەبوری ئەو کەسانەش بدات کەوا کەسوکاریان لە دەستداوە. الله یاریدەدەری کارمەندانی تەندروستی، کاربەدەستانی دەوڵەت و خۆبەخشان بدات کەوا لە دژی ئەم نەخۆشیە تێدەکۆشن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *