ڤیدیۆ: هەڵوێستی جوامێرانەی م.فەتحوڵا گولەن لەساتی کارەساتی هەڵەبجەدا

زۆرن ئەوانەی دەپرسن م. فەتحوڵا گولەن و بزاڤی خزمەت چییان بۆ کورد کردوە و هەڵوێستیان چیبوە بەرامبەر کارەساتەکانی گەلی کورد.
هەر بۆیە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو باشترین بەڵگەیە لەسەر وەڵامی ئەم پرسیارە و کارەساتی هەڵەبجەی شەهید یەکێکە لەو ڕوداوانەی کەم ویژدان هەیە لە بەرامبەریدا توانای وەستانی هەبێت.

لە کاتێکدا جیهانی ئیسلامی بە گشتی و زانایانی جیهانی ئیسلامی بەرامبەر جینۆسایدی کورد و هەڵەبجە بێدەنگیان هەڵبژارد، م. فەتحوڵا گولەن لە مینەبەری مزگەوتی هیساری شاری ئیزمیرەوە هەڵوێستی جوامێرانەی خۆی بەرامبەر پێشمەرگە و کوردانی هەڵەبجە دەردەبڕێت.
ئەم وتارەی م. فەتحوڵا گولەن بۆ بەرواری 26.8.1990 دەگەڕێتەوە، کاتێک گولەن دوای دابڕانێکی زۆر دەست دەکاتەوە بە وتاردان و لە یەکەم وتاریدا باسی کارەساتی هەڵەبجە دەکات.
گولەن لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەلایەن دەسەڵاتی سوپاوە وتاردانی لێ قەدەغە دەکرێت، بەڵام ناسۆری کارەساتی هەڵەبجە لەسەر دڵی هێندە گەورە دەبێت دوای تێپەڕبونی دوو ساڵیش هێشتا بەو خەمەوە دەتلێتەوە.
گولەن وەک خۆی دەڵێت لە کاتی کارەساتەکەدا وتاری لێقەدەغە کراوە و نەیتوانیوە باسی حەسرەتی خۆی بکات بۆ براکانی، بەڵام لە دوای گەڕانەوەی و لە یەکەم وتاریدا بە گریانەوە باسی هەڵەبجە دەکات.
گولەن دەڵێت ” لە ماوەی ڕابردودا کاتێک فیرعەونەکەی عێراق بە چەکی کۆکوژ و کیمیاوی پێشمەرگەکانی لە وڵاتی خۆیان دەرپەڕاند، من بە حەسرەتی ئەوانەوە هێندە گریام پشتم وەک گۆچان چەمیەوە.”
دەربڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی کورد لە ساڵانی 1990 لە ناوخۆی تورکیادا کارێکی سانا نەبووە کە هەموو کەس غیرەتی ئەنجامدانی هەبووبێت و لەو سەردەمەدا باسی کورد بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بووە.
لەبەر ئەوەی پشتگیری لە کورد و دۆزە ڕەواکەی بەس بووە بۆ ئەوەی بە تۆمەتی پشتگیری تیرۆر و تیرۆرستان دادگایت بکەن و بتخەنە زیندان.
هەر بۆیە کاتێک بینەر پشتگیری مامۆستا فەتحوڵا گولەن دەبینێت لە ڤیدیۆکەدا، پێدەچێت بە چاوی ئەمڕۆوە تەماشای بکات و بە کارێکی سادە بێتە پێش چاوی، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە کارێکی پڕ مەترسی بووە لەو کاتەدا هەڵوێستێکی کەم وێنەی مرۆڤدۆستانە بووە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە فەتحوڵا گولەن لە کارەساتە بێشومارەکانی گەلی کوردا وەک ڕۆبۆسکی و کۆبانی و شەنگاڵ بە ڕاشکاوی هاوسۆزی و ڕای خۆی دەربڕیوە؛ هاوکات نەخشەڕێگای بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیادا داڕشتوە کە تا ئێستا کاربەدەستانی تورکیا وەڵامێکی ئەوتۆیان نەداوەتەوە.

ئەمەی خوارەوە وەڵامێکی دروستە بۆ ئەو کەسانەی دەپرسن فەتحوڵا گولەن چ هەڵوێستێکی هەبووە بەرامبەر جینۆسایدی کوردان لە ڕابردودا؛ ئێمە لێرەدا وەک شایەتحاڵێک بۆ مێژوو بڵاوی دەکەینەوە.

هەڵوێستی جوامێرانەی م.فەتحوڵا گولەن لەساتی کارەساتی هەڵەبجەدازۆرن ئەوانەی دەپرسن م. فەتحوڵا گولەن و بزاڤی خزمەت چییان بۆ کورد کردوە و هەڵوێستیان چیبوە بەرامبەر کارەساتەکانی گەلی کورد.هەر بۆیە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو باشترین بەڵگەیە لەسەر وەڵامی ئەم پرسیارە و کارەساتی هەڵەبجەی شەهید یەکێکە لەو ڕوداوانەی کەم ویژدان هەیە لە بەرامبەریدا توانای وەستانی هەبێت.لە کاتێکدا جیهانی ئیسلامی بە گشتی و زانایانی جیهانی ئیسلامی بەرامبەر جینۆسایدی کورد و هەڵەبجە بێدەنگیان هەڵبژارد، م. فەتحوڵا گولەن لە مینەبەری مزگەوتی هیساری شاری ئیزمیرەوە هەڵوێستی جوامێرانەی خۆی بەرامبەر پێشمەرگە و کوردانی هەڵەبجە دەردەبڕێت.ئەم وتارەی م. فەتحوڵا گولەن بۆ بەرواری 26.8.1990 دەگەڕێتەوە، کاتێک گولەن دوای دابڕانێکی زۆر دەست دەکاتەوە بە وتاردان و لە یەکەم وتاریدا باسی کارەساتی هەڵەبجە دەکات.گولەن لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەلایەن دەسەڵاتی سوپاوە وتاردانی لێ قەدەغە دەکرێت، بەڵام ناسۆری کارەساتی هەڵەبجە لەسەر دڵی هێندە گەورە دەبێت دوای تێپەڕبونی دوو ساڵیش هێشتا بەو خەمەوە دەتلێتەوە.گولەن وەک خۆی دەڵێت لە کاتی کارەساتەکەدا وتاری لێقەدەغە کراوە و نەیتوانیوە باسی حەسرەتی خۆی بکات بۆ براکانی، بەڵام لە دوای گەڕانەوەی و لە یەکەم وتاریدا بە گریانەوە باسی هەڵەبجە دەکات.گولەن دەڵێت " لە ماوەی ڕابردودا کاتێک فیرعەونەکەی عێراق بە چەکی کۆکوژ و کیمیاوی پێشمەرگەکانی لە وڵاتی خۆیان دەرپەڕاند، من بە حەسرەتی ئەوانەوە هێندە گریام پشتم وەک گۆچان چەمیەوە." دەربڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی کورد لە ساڵانی 1990 لە ناوخۆی تورکیادا کارێکی سانا نەبووە کە هەموو کەس غیرەتی ئەنجامدانی هەبووبێت و لەو سەردەمەدا باسی کورد بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بووە. لەبەر ئەوەی پشتگیری لە کورد و دۆزە ڕەواکەی بەس بووە بۆ ئەوەی بە تۆمەتی پشتگیری تیرۆر و تیرۆرستان دادگایت بکەن و بتخەنە زیندان.هەر بۆیە کاتێک بینەر پشتگیری مامۆستا فەتحوڵا گولەن دەبینێت لە ڤیدیۆکەدا، پێدەچێت بە چاوی ئەمڕۆوە تەماشای بکات و بە کارێکی سادە بێتە پێش چاوی، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە کارێکی پڕ مەترسی بووە لەو کاتەدا هەڵوێستێکی کەم وێنەی مرۆڤدۆستانە بووە.جێی وەبیرهێنانەوەیە فەتحوڵا گولەن لە کارەساتە بێشومارەکانی گەلی کوردا وەک ڕۆبۆسکی و کۆبانی و شەنگاڵ بە ڕاشکاوی هاوسۆزی و ڕای خۆی دەربڕیوە؛ هاوکات نەخشەڕێگای بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیادا داڕشتوە کە تا ئێستا کاربەدەستانی تورکیا وەڵامێکی ئەوتۆیان نەداوەتەوە. ئەمەی خوارەوە وەڵامێکی دروستە بۆ ئەو کەسانەی دەپرسن فەتحوڵا گولەن چ هەڵوێستێکی هەبووە بەرامبەر جینۆسایدی کوردان لە ڕابردودا؛ ئێمە لێرەدا وەک شایەتحاڵێک بۆ مێژوو بڵاوی دەکەینەوە.

Posted by ‎Fethullah Gulen پەیجی فەرمی فەتحوڵڵا گولەن‎ on Tuesday, March 14, 2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *