م.فەتحوڵڵا گولەن: دەستچوونە گیانی کەسانی تر و خۆکوشتن لەگەڵ گوێنەدان بە ڕێکاری پەتای نەخۆشیەکان یەک شتە

مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن، لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی سەبارەت بە پێویستی درێژەپێدانی گرتنە بەری ڕێکارە تەندروستیەکان بەرامبەر نەخۆشی کۆڤید-١٩ ی ناسراو بە پەتای کۆرۆنا، بڵاو کردەوە.

مامۆستا سەبارەت بە ئاسایکردنەوەی هەلومەرجی ڕێکارەکانی تەندروستی کەوا لە زۆرێک لە وڵاتانی دونیا، لە حاڵی ئێستادا دەگیرێتە بەر، ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامیدان بە گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپارێزی کرد و وتی:

” ئەمەی باسی دەکەم ترس لە مردن نیە. بێ دیقەتی لەم بابەتەدا، لەگەڵ دەست چوونە گیانی کەسانی تر و خۆکوشتن یەک شتە. سەبارەت بەو دەست لێبەردانەی لە چواردەوری خۆماندا دەیبینین، پێویستە ئێمە توشی خاو بوونەوە نەکات. پێویستە بە گوێرەی تێبینیە پزیشکیەکانی ئەم بابەتە هەنگاوەکانمان هەڵبگرین. خۆزگە هیچ کاتێک لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە خۆمان نەخەینە ناو حاڵی بێ دەربەستیەوە، هەمیشە وەک ئەوەی لە بەردەمی الله دا حزورمان هەبێت بە حەزەرەوە مامەڵە بکەین، پڕ دیقەت و هۆشیار بین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *