ژنان هەر لە سەرەتای مێژووەوە هەمیشە لەلایەن پیاوانەوە بە نایەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، گێچەڵ پێ گێڕان و توندوتیژی دژی ژنان هێشتا بوونیان ماوە سەرەڕای زیادبوونی هۆشیاری لە سەدەکانی کۆتاییدا و هاوارەکانی “Me Too” بەم زووانە تەواو نابن. بیرۆکە و دیدگاکانی فەتحوڵا گولەن کە زانایەکی ئیسلامیی دیارە و بە بەردەوامی و بە درێژایی ژیانی داوای مافی ژنان کردووە شایەنی لێکۆڵینەوەن، لێکۆڵینەوەیەک لەسەر کارەکانی گولەن سێ دیدگا دەردەخات کە هزرەکانی لەسەر ژن ڕووندەکاتەوە؛
- تایبەتمەندییە ناوەکییەکانی ژنان
- ڕۆڵیان لە کۆمەڵگادا
- شوێنیان بەرامبەر پیاوان