گولەن وتارێکی لە ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ بڵاو کردەوە وتارەکەی بە ناونیشانی : ” بۆ ئەوەی گەنجانی موسوڵمان نەکەونە داوی گروپە تیرۆرستیەکان، پیویستە سیستەمی بەرگریمان بەهێز بکەین” بڵاوکردوەتەوە

گولەن وتارێکی لە ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ بڵاو کردەوە وتارەکەی بە ناونیشانی : " بۆ ئەوەی گەنجانی موسوڵمان نەکەونە داوی گروپە تیرۆرستیەکان، پیویستە سیستەمی بەرگریمان بەهێز بکەین" بڵاوکردوەتەوەسەرچاوە: ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەوروپیدوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کردەیەکی تیرۆرستی قێزەونی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجامدا، م. فەتحوڵڵا گولەن وتارێکی لە ڕۆژنامەی بڵاو کردەوە.گولەن لە وتارەکەیدا کە لە ژێر مانشێتی " بۆ ئەوەی گەنجانی موسوڵمان نەکەونە داوی گروپە تیرۆرستیەکان، پیویستە سیستەمی بەرگریمان بەهێز بکەین" بڵاوی کردەوە، تێیدا باس لە چۆنیەتی ڕێگرتن لە چوونی گەنجانی موسوڵمان دەکات بۆ ناو ڕێکخراوە تیرۆرستیە بە ناو موسوڵمانەکان.ئەمە وتارەکەی گولەنە کە لە ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ یوروپ بڵاوی کردۆتەوە:ئەو کردەوە تیرۆرستیە خوێناویەی لە شاری لەندەن و مانچستەر ڕوویاندا لەم چەند ڕۆژەی ڕابردودا، دووبارە لەلایەن ئەو گروپە تیرۆرستیەی خۆی بە داعش ناو دەبات لە ئەستۆ گیرا. ئەم گروپە تیرۆرستیە کە پێشتریش چەندین جار کەسانی مەدەنی بێ گوناحی کردۆتەوە ئامانج، جا خۆی هەر ناوێکی لە خۆی نابێت، تەنیا ناو کە شایەنی بێت ئەوەیە بە گروپێکی تاوانی لە مرۆڤایەتی دەرچوو ناوی بەرین.موسوڵمانانی جیهان بۆ بەرگرتن بە ئەگەری کردەی تیرۆرستی هاوشیوە، لە پاڵ یارمەتیدانی هێزە ئەمنیەکان، دەبێت کۆششی ئەوەش بکات کە شا دەماری ئەم بەڵایە بپچڕێنێت.ئەم گروپە تیرۆرستیە کە لە پاش ماوەی ئەلقاعیدە لە عێراق دروست بوو، هەر لە سەرەتاوە درۆکانی هاوتای کۆکوژیەکانی پەرەیان سەند و بەمڕۆ گەشتن.ئەم گروپە کە پاشگری ئیسلامی بە خۆیەوە کردوە و بەم هۆیەوە چوارچێوەی درەخشاوەی ئیسلامی لەکەدار کردوە، هەرچی ناوێکی لە خۆی نابێت، تەنیا نوێنەرایەتی گروپێکی گومڕا دەکات کە ئاینی کردۆتە ئامرازی خواستە سیاسیەکانی…جلوبەرگ و ئاڵا و دروشمەکانیان ناتوانێت ئەو خیانەتە گەورەیە بشارێتەوە کە دەرحەق بە ڕۆحی ئاینی ئیسلام ئەنجامیان داوە.ئەم گروپە کە بە هۆی بانگەشەی دەوڵەتەوە گەنجانی موسوڵمان بۆ لای خۆی پەلکێش دەکات، ئەرکی هەموو موسوڵمانێکە کە مەحرومیان بکەن لە زەمینە خۆشکردن بۆ خواستێکی لەو جۆرە.بەڵام دەبێت ئەوە لە بیر نەکەین کە بابەتەکە هێندە ڕەهەندی لە خۆ گرتوە تەنیا بە ڕێگای سەربازی چارەسەر ناکرێت…ئەو گروپانەی کە هاوشێوەی داعشن، هەستی ئەو گەنجانە دەخرۆشێنن کە لە کۆمەڵگادا پشت گوێ خراون و بە هۆی پشاندانی چەند ئامانجێکی بە رواڵەت مەزن و پێدانی هەستی پشتگیری کردن لێیان، وایان لێ دەکەن کە ببنە تاکێکی تێکۆشەری ئایدۆلۆژیای ڕژێمێکی تۆتالیتار…ئەم کێشەیە کە ڕەهەندی دینی، سیاسی، دەرونناسی، کۆمەڵایەتی، ئابوری هەیە، دەبێت چارەسەرێکی فڕە رەهەندیشی بۆ بدۆزینەوە.جیاکاری و پشتگوێخستنی گەنجان لە کۆمەڵگاکاندا دەبێت لەسەر ئاستی دەوڵەتان و کۆمەڵگاکان بە هەند وەربگیردرێت و چارەسەری بۆ بکرێط.چەند ڕژێمێکی هاوشێوەی ڕژێمی سوریا کە زوڵم لە خەڵکی خۆی دەکات، دەبێت لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە. چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە دەوڵەتانی ڕۆژئاوا سیاسەتێکی دەرەوەی بە ئەخلاقانەتر و شیاوتر بگرنە بەر.موسوڵمانان دەتوانن بەشێک بن لەم هەوڵە فرە ڕەهەندیانە و دەبێت بەشێکیش بن، بەڵام دەوڵەتان ئەرکێکی تایبەتمەندتریان لە ئەستۆدایە…ئێمە وەک موسوڵمانان، لە حاڵی ئێستاماندا هەستیارترین ئەرک کە لە سەر شانمان بێت ئەوەیە لە بەرامبەر ڤایرۆسی تیرۆر، سیستەمی بەرگری کۆمەڵگاکانمان و بە تایبەتمەندتر گەنجانمان بەهێز بکەین.هاخۆ قەت لە خۆمان پرسیەوە کە بۆ کۆمەڵگاکانی ئێمە زەمینەیەکی لە باری ڕەخساندوە بۆ گروپە تیرۆرستیەکان کە گەنجان پەلکێش بکەنەوە ناو ڕیزەکانیان؟ بێگومان ئەمە هۆکاری دەرەکی هەیە کە دەتوانێت چارەسەری بکات، بەڵام لە پێش هەموو شتێکدا دەبێت بە خۆماندا بچینەوە و لێپیچینەوە لە نەفسی خۆمان ئەرکێکی ئاینەکەمانە، هەروەها چەندین ئەرک هەیە کە دەکەوێتە سەر شانی دایک و باوکان، مامۆستایان، وتاربێژ و مەلاکان، پێشەوایانی بیروڕا، لە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە…یەکێک لەو شتە گرنگانەی کە دەبێت ئەنجامی بدەین ئەوەیە لە مەیدانی جەنگی فکریدا، سەرکەوین بە سەر ئەو هزر و بیرانەدا کە کاری توندوتیژی ڕادیکاڵانە دەشەرعێنێت. یەکێک لە هەڵە/تاکتیکی گروپە تیرۆرستیەکان ئەوەیە خوێندنەوەی پێش وەختیان هەیە بۆ ئایەتەکانی قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەر و لە نێوکۆی(سیاق) خۆیان دایانبڕاندون و بە شێوەیەک لێکیان داوەتەوە کە خزمەت بە ئامانجە پێش وەخت دیاریکراوەکانیان بکات، ئەو نەخشەدانەرانەی لە پشت ئەم گروپانەوەن، هەوڵ دەدەن بە پشاندانی بەشێکی دیاریکراو لە وێنەی ژیانی پێغەمبەری سەردارمان و هاوەڵان، کار و کردەوەکانی خۆیان بشەرعێنن کە هەر پێش وەخت نیەتی ئەنجامدانیان هەبووە.لە بەرامبەر ئەم تاکتیکەدا دەبێت شێوازێک لە پەروەردەی ئاینی بگیردرێتە بەر کە تێڕوانینێکی گشتگیرانەی هەبێت و بتوانێت نێوکۆ(سیاق) و پاش و پێشی دەقەکان هەڵبسەنگێنێت. دەبێت ئەوە فیری گەنجانمان بکەین کە سەردارمان چۆن کۆمەڵگاکەی خۆی لە ژیانێکی وەحشیگەرانەوە گێرایەوە بۆ سەر ئەو بنەما و ڕێسایانەی کە لە هەموو دینە ئیبراهیمیەکاندا هاوبەشە.دەبێت گەنجان وا لێبکەین کە زۆر جوان لە قورئان و فەلسەفەی ژیانی پێغەمبەر تێ بگەن تاکو بتوانن بەرپەرچی وتاری گروپە توندئاژۆکان بدەنەوە.حکومەتی ئەو وڵاتانەی کە چینێکی موسوڵمانی تێدایە، دەبێت ئازادیە ئاینیەکانیان مسۆگەر و فەراهەم بکات و دەتوانێت لە بواری پێشوشدا یاریدەدەریان بێت…یەکێک لە ماددەکانی پەروەردەیەکی گشتگیر ئەوەیە کە موسوڵمان لەوە تێبگات کە هەموو مرۆڤێک شاکارێکی ناوازەی خودایە و دەبێت ڕێزی لێ بگریت. لە زۆر شوێنی قورئاندا خودا بێ ئەوەی ئاماژە بۆ بیروباوەڕی کەسەکان بکات، بە شیوەیکی گشتگیر قسە لەگەڵ هەموو مرۆڤایەتی دەکات. وەک لە ئایەتی 70 سورەتی 17 هاتوە خودا دەفەرموێت " بەراستی ئێمە هەموو مرۆڤەکانی نەوەی ئادەممان شەرەفمەند کرد"، وەک لەم ئایەتەدا دەبینن کە خودا باسی لەوە کردوە کە هەموو رۆڤەکانی شەرەفمەند کردوە، قورئان باسی لەوە کردوە کە ڕشتنی خوێنی کەسێکی بێ تاوان وەک کوشتنی هەموو مرۆڤایەتی وەهایە، ئەمەش لە ئایەتی٣٢ سورەتی 5 هەمدا ئاماژەی پێکراوە بە ڕوونی، پێغەمبەرمان لەو جەنگانەی کە بەرگری مەشروعی لە خۆی کردوە، هاوەڵانی قەدەغە کردوە دەست بەرن بۆ ژن و منداڵ و پیاوانی ئاینی و کەسانێ بێ چەک، ئەمە لە کاتێکدایە تەواوی جەنگەکانی پێغەمبەر جەنگی بەرگری بووە، تایبەتمەندی ئەوەی جەنگەکانی پێغەمبەر شێوازی بەرگری بوون لەلایەن مێژوونوس عەبدورەحمان عەزامەوە ئاماژەی پێکراوە و منیش بەش بە حاڵی خۆم هاوڕام لەگەڵی. بیرکردنەوە لەوەی بە کوشتنی کەسێک بچیتە بەهەشت، خۆ فریدانێکی زۆر ترسناکە…یەکێکی تر لە هەڵە گەورەکانی گروپە توندئاژۆکان ئەوەیە، دەیانەوێت حوکمی چاخەکانی ناوەراست هەر وەک خۆی بگوازنەوە ئەمڕۆ، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم حوکمانە بە هۆی ڕکابەری سیاسیەوە لەو سەردەمانە دروست بووە و بۆتە هۆی ئەوەی دین و سیاسەت تێکەڵ بە یەک بن. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا موسوڵمانان دەتوانن بە ئاسانی پەیڕەوی لە دینی خۆیان بکەن لەو وڵاتانەی عەلمانی و دیموکراسین. موسوڵمانان زیاتر گونجاون لەو کۆمەڵگایانەی کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی، سەروەری یاسا، یەکسانی و بڕیاری دەستەجەمعی تێدا دەدرێت و؛ موسوڵمان دەتوانێت ببێت بە تاکێکی ئەو کۆمەڵگایانەی دیموکراسین و زۆرێک لەو موسوڵمانانیش لە حاڵی حازردا بەو شێوەیە دەژین…گەر بمانەوێت ئیحتیات بۆ داهاتوو وەربگرین، ئەوا دەبێت پێداویستی گەنجەکانمان لە ڕێگەی ئەرێنیەوە دابین بکەین و زەمینە خۆش بکەین کە وزە و هێزیان بە شێوەیەکی ئەرێنی بەکار بهێنن. دەتوانین گەنجان بە کۆمەڵ ئاڕاستەی چەند پڕۆژەیەکی یارمەتی مرۆیی بکەین کە خۆی لە بە هاناچونی کەسانی لێقەوماو ستەمدیدەی جەنگەوە دەبینێت. ئەمەش لەلایەکەوە ئازاری کەسانی لێقەوماو کەم دەکاتەوە و لەلایەکی ترەوە گەنجان هەستی ئەوەیان بۆ دروست دەبێت کە لە پڕۆژەیەکی ئەرێنی و مرۆی بەشدارن. ئەم جۆرە پڕۆژانە وا دەکات کە گەنجان لەگەڵ شوێنکەوتوانی ئاینە جیاوازەکان گفتوگۆ بکەن و لە ڕێگەی خزمەتی مرۆییەوە لە نیوانیاندا ڕێز و لێک تێگەشتن دروست دەبێت. هەروەها لەم ڕێگەیەوە گەنجان ئەوە فێر دەبن کە ئەوان تەنیا تاکی بیروباوەرەکەی کۆمەڵگەی خۆیان نین و لە هەمان کاتدا تاکی خێزانی گەورەی هەموو مرۆڤایەتین. بەم شێوەیە گەنجان لە رێگەی چەند کارێکی ئەرێنی هاوشێوەوە دەبنە خاوەنی ناسنامەیەکی تەندروست و هەستی عاید بوونیان بە گروپێکی ئەرێنی لا فەراهەم دەکات. بزاڤی خزمەت؛ کە من وەک خۆم بە جێی شانازی دەزانم تاکێکی ناو ئەوانم، لە سەرەتاکانی 1970 تا ئێستا لە 150 وڵاتی جیهان زیاتر لە 1000 خوێندنگە، شوێنی پێداچونەوە بە وانەکان بێ بەرامبەر، زانکۆ، نەخۆشخانە و ڕێکخراوی خێرخوازی مرۆیی کردۆتەوە. ئەم دەزگایانە و ئەو گەنجانەی بە شێوەیەکی دڵخوازانە لە چواردەوری ئەو دەزگایانە کۆ بونەوە کە بە شێوەیەکی پڕۆفێشناڵانە خزمەت دەکەن، وەک مامۆستا و ڕابەر و کەسانی یارمەتی پێشکەشکەر بە کەسانی دی خزمەت دەکەن و، لەم سایەوە بونەتە خاوەنی ناسنامەیەکی تەندروست و هەستی عاید بوون بە گروپێکی ئەرێنی تێدا دروست کردون، هەروەها بوونە خاوەنی غایەیەکی خەیاڵ لە ژیانیاندا. ئەو گەنجانەی لەم پڕۆژانەدا بەشدار بوون، دەستی گروپە ڕادیکاڵەکانیان پێنەگەشت و نەیانتوانی پەلکێشیان بکەن بۆ کاری توندوتیژی. ئەم پڕۆژەیە زەمینەی ئەوەی خۆش کرد کە گەنجان فێری چەند زمانێک بن و لە ڕێگەی سازکردنی چەند گەشتێکی کەلتوری گەنجان وایان لێهات لە کەسانی تر باشتر تێبگەن و لە هەمان کاتدا کەسێکی نەرم و نیان و ڕەخنەگریش بن لە بیرکردنەوەدا. بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی ئەو ئایدۆلۆژیە نەخۆشانەی کە گروپە تیرۆرستیەکان پێشکەش بە گەنجانمانی دەکەن، پیویستە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریان پەنا ببەینە بەر پەروەردەیەکی تەندروست و لە هەمان کاتدا لە ڕێگەی سازدانی چەند چالاکیەکەوە ئەڵتەرنەتیڤی ڕێگەیەکی ئەرێنیان بۆ بدۆزینەوە.موسوڵمانان لە نوێژی ڕۆژانەیان و نزاکانیاندا دەڵێن " خودایە هیداتمان بدەن بۆ سەر ڕێگای ڕاست و لەسەر ئەو ڕێگایە چەسپاومان بکە"، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا یەکێک لە گرنگترین مەرجەکانی ئەوەی لەسەر رێگای ڕاست چەسپاو بین ئەوەیە هەمیشە لە خۆمان بپرسین کە هاخۆ لە بنەما سەرەکیەکانی دینەکەمان تێگەیشتوین، چاوێکیش بەوەدا بخشێنینەوە کە چەندە ئەو بنەمایانەمان لە ژیانی ڕۆژانەماندا جێبەجێکردوە و سیستەمی بەرگری گەنجەکانیشمان بەرامبەر ئەو شتانە بەهیز بکەین کە لەگەڵ ئەو بنەمایانەدا یەک نایەتەوە.بۆ ئەوەی هاوشێوەی ئەو هێرشە وەحشیانەی لەندەن و مانچستەر لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە، بەشداری کردن لە هەر هەڵمەتێک کە لە سەرتاسەری دونیا لە دژی ئەو گروپانە ئەنجام دەدرێت؛ کە لە ژێر ناوی دیندا کاری قیزەون دەکەن، لە پاڵ ئەوەی ئەرکێکی مرۆییە ئەرکێکی ئاینیشە…http://www.politico.eu/article/muslims-unique-responsibility-in-fighting-terror-london-attack-fethullah-gulen/

Posted by ‎Fethullah Gulen پەیجی فەرمی فەتحوڵڵا گولەن‎ on Sunday, June 11, 2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *