بەیانیی جەژن لەو کەمپەی مامۆستای لێدەمێنێتەوە

ماڵپەڕی HERKUL.ORG چەند وێنەیەکی یەکەم ڕۆژی جەژنی ئەو کەمپەی بڵاوکردەوە، کە مامۆستا م.فەتحوڵڵا گولەن تێیدا دەمێنێتەوە. ئەمساڵ جیاواز لەگەڵ ساڵانی تر، لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان نوێژی جەژن ئەنجامدرا. نوێژخوێنانی ناو کەمپەکە، دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی، جەژنە پیرۆزەیان لەیەک کرد.
لە بەشێکی ئەو پەیامەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراوەتەوە هاتووە”ئێمەش لە دڵەوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک دەکەین، نزای ئەوە دەکەین هەموو مەزڵومیەت و جوداییەک کۆتایی پیبێت و، بە نیازی ئەوەی ببێتە مایەی خێر بۆ هەموو مرۆڤایەتی، هیوای ئەوە دەخوازین ئەم جەژنە لە هەردوو جیهاندا ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بە دوای خۆیدا بهێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *